( هەرێمی کوردستان دکتۆر نەک باکوری عێراق !)

( هەرێمی کوردستان دکتۆر نەک باکوری عێراق !)
٭ماوەی ڕابردوو شێوازی یەکلایکردنەوەی کاندیدی کورد بۆپۆستی سەرۆک کۆماری عێراق کەلێنی نێوان(پارتی و یەکێتی)زیاتر کرد ئەویش دوای پابەندنەبوونی یەکێتی بەڕێککەوتنی نێوانیان لەگەڵ پارتی بۆ دیاریکردنی کاندیدی کورد بۆ ئەو پۆستە

٭(دکتۆربەرهەم ساڵح) سیاسیەکە لە دوای پرۆسەی ئازادی عێراقەوە چەندین پۆستی حکومی لەعێراق وەرگرتوەو دووساڵی ڕابردووش لەسەر کێشەی پلەو پۆست ڕیزەکانی یەکێتی نیشتمانی بەجێهێشت و هێزێکی سیاسی بەناوی(هاوپەیمانی بۆ دیموکراسی)دروستکرد کەمەبەستی بوو لەوڕێگایەوە بەوپلەیە بگات کە باڵی (هێرۆ ابراهیم احمد)لێی زەووتکردبوو دوای ئەوەی لەیەکەم ئەزموونی هەڵبژاردنەکان قەبارەی خۆی زانی بۆیە گەڕایەوە ناویەکێتی بەو مەرجەی بیکەن بەسەرۆک کۆمار!
ئەم ئاتەڵ و واتەڵەی دکتۆر دیارە کە مەبەست و مەرامەکەی کەسیەو گەشتنە بەو پۆستە بەهەرحورمەتێکەوەبێت!!

٭دوای یارییەکی بێتامی باڵی دەستڕۆشت و خیانەتکاری (۱٦ی ئۆکتۆبەر) بەهاوکاری دەووڵەتێکی ناوچەکە بەسەفقەیەکی نهێنی و شەرمەزارانە وبێ حورمەتانە پۆستی سەرۆک کۆمار بە(دکتۆر بەرهەم)درا کەدیارە ئەم هاوکاریکردنە بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆک کۆمار بێ سەفقەو بێ چاوشۆڕیی نیەونابێت

٭لەچەند ڕۆژی ڕابردوودا ئەم سەرۆک کۆمارە حیزبیە سەردانێکی فوول حیزبی بۆ پارێزگایی سلێمانی و هەڵەبجە ئەنجامدا کە تەنها مەکتەب سیاسی و سەرکردایەتیەکانی خۆیان هاوسەفەریی بوون و خەڵکی ئەم دەڤەرەش چاوەڕوانی هەبوونی دیاریەک یاخود لانی کەم ئێشێک بوون بۆ ئەم سنورەی بکات بەڵام دیاربوو دیاریەکەی بریتی بوو لە(باکوری عێراق)

٭دەستەواژەیی (باکوری عێراق)یاخود(شیمال الحبیب) پاشخانێکی تاڵی بۆ گەلی ئێمە لەباشوری کوردستان هەیەو مێژووی شۆڕشی ئێمە هەزاران شەهیدی لەپێناو ناوی پیرۆزی کوردستان داوە ووڵات لەپێناوی کوردستانی بووندا بەخەڵک و خاکەوە ووێران کراو بوو بەخەرابستان کەچی کاکم تازەبەتازە دەڵێ(باکوری عێراق)
ئەمەجگەلەوەی کە بەپێی دەستووری هەمیشەیی عێراق هەرێمی کوردستان هەرێمێکی دانپێدانراوی عێراقەو ناوی (هەرێمی کوردستانی عێراقە)نەک (باکوری عێراق، شمال الحبیب) دکتۆر!

٭ئەم دەستەواژەیە سەرەتاو ئاماژەیەکی خراپەو هەنگاو بۆ بێ ڕێزیکردنی و بچوکردنەوەی هەرێمی کوردستان هەڵدەگرێت بەجۆرێک کە خزمەت بە دوژمنان و نەیارانی گەلەکەمان دەکات و ناخی ملیۆنان کوردی نیشتیمان پەروەریش بریندار دەکات

٭کەواتە پرسیارە گرنگەکە ئەوەیە کە بۆچی ئەم دەستەواژەیە لەلایەن سەرۆک کۆمارێکی کوردەوە بەکاردێت؟
لەپشتی ئەم دەستەواژەیەوە چی مەبەستێکی دیکە خۆی مەڵاسداوە؟
٭هەنگاوەکانی دیکەی سەرۆک کۆمار بۆ دژایەتی هەرێمی کوردستان چی دەبێت؟

Top