حکومەت لە ووڵاتانی جیهانی سێیەم

حکومەت لە ووڵاتانی جیهانی سێیەم
لە کاتی هەڵمەتی هەڵبژاردن پارت و لیستە سیاسیەکان ململانێ لەڕاگەیاندنە جۆراوجۆرەکان دەکەن. هەر حزب و لیستی سیاسی شانازی بە بەرنامەی هەڵبژاردنی خۆیەوە دەکات و وانیشانیدەدات بە بردنەوەی ئەو فەلسەفەی بەڕێوەبردن باشتر دەبێت و بارودۆخی ئابوری و کۆمەڵایەتی هاووڵاتیان باشتر دەبێت.زۆر جار لە هەڵمەتی هەڵبژاردن کاندیدی حزب و لیستە سیاسیەکان وا نیشانیدەدەن چارەسەری ڕیشەیی چەندین کێشەی سیاسی و ئابوری کۆتایی پێدەهێنن.
هەموو کات دوای هەڵبژاردن حکومەت بەشێوەیەک لەشێوەکان( زۆرینە-بنکە فراوان-هاوپەیمانی- تەوافقی)پێکدێت و دوای ئەوە پرسیارێک دێتە پێشەوە بەوەی ئایا ئەو بەڵێنانەی لەلایەن حزب و لیستە سیاسیەکان بە هاووڵاتیان درابو وەک خۆی دەخرێنە ناو بەرنامەی حکومەت؟
زۆر جار نەخێر.
حزب و لیستە سیاسیەکان لەسەر بەرنامەی هەڵبژاردنەکانیان دەنگەکانیان دەهێنن و بەڕێژەی دەنگەکان پێگەیان دیار دەبێت لەپۆستەکان(وەزارەت)وەردەگرن.دوای دەست بەکار بونی نوێنەری حزب و لیستە سیاسیەکان لە وەزارەتەکان ڕووبەڕوی واقعی(ئابوری-کۆمەڵایەتی-....هتد)دەبنەوە بۆیە هێواش هێواش جێ بەجێ کردنی بەشێکی زۆری بەڵێنەکانی کاتی هەڵمەتی هەڵبژاردن پشت گوێ دەخرێن یان سڕ دەکرێن.
دوای ئەوەی حکومەت ناتوانێت فەلسەفەی خۆی لە بەڕێوەبردن و جێ بەجێ کردنی بەڵێنەکان بسەپێنێت هەڵدەسێت بە هەنگاونان بۆ دۆزینەوەی هۆکار. هەنگاوی دووەمی حکومەت هۆکاری جیا جیا دەدۆزێتەوە لە( بونی ئۆپۆزیسیۆن-کێشەی ئابوری لەناکاو-دەست تێوەردانی دەرەکی- کێشەکانی حکومەتی پێشو......هتد)کەپێش لە جێ بەجێ کردنی بەرنامەی کابینەکەی دەگرن.
دوای ئەوەی حکومەت وەڵامی ڕاستی لا نیە بۆ پرسیاری هۆکار و جێ بەجێ نەکردنی بەڵێنەکانی کاتی هەڵمەتی هەڵبژاردن کە بەهاووڵاتیانی دابو کار لەسەر ئەوە دەکات کاتی تەواوی نەبوە بۆ جێ بەجێ کردنی بەرنامەی حکومی بۆیە لە ووتار و دەزگای ڕاگەیاندنەکان وا نیشان دەدات پێویستی بەکاتی زیاترە و دەبێت هاووڵاتیان شانسێکی تری بدەنێ. حکومەت وا نیشان دەدات ماوەی پێکهێنانی کابینە و خۆڕێکخستن لە گەڵ واقعی سەر زەوی کاتێکی زۆری ویستوە بۆیە بە مافی خۆی دەزانێت هاووڵاتیان دەنگی بۆ بدەن تا جارێکی تر لە دەسەڵات بمێنێتەوە بەڵام بەرپرسە هەرە باڵاکانی حکومەت ئەوەیان لەبیر نیە چوار ساڵ لە ژیانی هاووڵاتیان ڕۆیشتوە و زۆر ئەستەمە بتوانن چوار ساڵی تر بەم شێوە ڕازی بن.
هەر لەم بارودۆخە تەماوی بێ بەرنامەیە چەند بەرپرسێک لەسەر حیسابی موڵکی گشتی خۆیان دەوڵەمەند دەکەن و کاتێکیش دێنە سەر شاشەی تەلەفزیۆنەکان بەچەند دەست کەوتێکی سادە دەیانەوێت خۆڵ بکەنە چاوی هاووڵاتیان.
دوای ئەمە ئەگەر هاووڵاتی هەستیان بە بێ هیوا بون لە حکومەت کرد تەنیا یەک ڕێگا چارەیان هەیە ئەویش چاوەڕێ بکەن تا هەڵبژاردنی داهاتو دێت.هەندێک جار حکومەت گوێی لە ڕەخنەی جۆراوجۆر دەبێت لە لایەن دەزگا ناحکومیەکان و کۆمەڵی مەدەنی(دەرەوەی ووڵات) وەڵامیان دەداتەوە یاخود وەزیرێک یان دوو وەزیر دەگۆڕی.
هەندێک جاریش حکومەت خۆی بە دەرکردنی چەند بڕیارێکی لابەلا خەریک دەکات و ئەو بەڵێنانەی لەکاتی هەڵمەتی هەڵبژاردن بە هاووڵاتیان درابون لەسەر ڕەفی ئۆفیسەکان دادەنرێن و چارسەری ڕیشەیی؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
-دوای ئەم بارودۆخانە بۆشایەک(دیوار)لەنێوان هاووڵاتیان و حکومەت دروست دەبێت ئینجا هاووڵاتیان کەسەرچاوەی شەرعیەتن بەهێمنی شەرعیەت لەحکومەت دەسێنەوە.
-لەجیهانی ووڵاتانی پێشکەوتو و میللەتی تێگەیشتو یەک یاسا هەیە ئەویش ئەو حکومەتەی شکست دەهێنێت وەک یەکەم هەنگاو دەبێتە کێشە بۆ ئەو لایەنەی پێکی هێناوە یان زۆرینەیە لەحکومەت(نمونە دەوڵەتی یاسا لەعێراق و دەستە خوشکەکانی ....).
Top