(بۆچی نێچیرڤان بارزانی کراوەتە ئامانج؟)

(بۆچی نێچیرڤان بارزانی کراوەتە ئامانج؟)

٭پاشماوەکانی گروپی ڕەهەندی ئەوانەی کە نەیانتوانی بووکوردستان بەجێبێڵن لەدوای ساڵی(۲۰۰۰)ەوە ڕەوتێکی نوسینیان بە ڕێنوێنی ئیستیخباراتی هەندێک ووڵات داهێنا کە هەرچی پیرۆزی ئەم نەتەوە هەیە سوکی بکەن وە هەر هێزو کەسایەتیەک کە لەگەڵ بەرژەوەندی ئەو ووڵاتانە نەگونجێت ئەوا میدییاو میدییاکارو بەناو ڕۆشنفیکرە بیدەنە بەرنێزەی نوسین و پڕ درۆودەلەسەو هەوڵی ناشرین کردنی بدەن و لەماوەی ئەم چەندساڵەدا دەیان نمونەی وامان لەکوردستان دیوە

٭ئێستا کار لە بەکرێگرتنی نوسەرێک و ڕۆژنامەنوسێک نەماوە بەڵکو تێکڕای میدییایەک بەهەموو بەشەکانیەوە خۆیان ووەفرۆشن و دەکڕێن حیزب بەکاملی لەژێر هەیمەنەی ئەم ڕەوتەدایە بەجۆرێک هەرچی دوژمنانی ئێمە بیانەوێت بەبێ بیرکردنەوە ئەنجامی دەدەن

٭دوای خیانەتی(۱٦ی ئۆکتۆبەر)ئەو ووڵاتەی خاوەی پیلانەکەبوو هەموو هەوڵێکی خۆیداوە بۆ نەهێشتنی ئەم ئەزموونەی هەرێمی کوردستان و بچوککردنەوەی بەڵام ئەوە ڕۆڵی کارێزمایی(نێچیرڤان بارزانی)بوو بەحیکمەتی خۆی وپاڵپشتی سەرۆک بارزانی لە کەمترین ماوەدا توانی هاوکێشەکان پێچەوانە بکاتەوەو تەسلیمی ئیرادەی داگیرکەران و دوژمنانی گەلەکەمان نەبوو

٭(نێچیرڤان بارزانی)ڕیکۆردێکی نوێی لە شکاندنی ئابڵوقەی (ئابوری و ئابڵۆقەی دیبلۆماسی،ئابڵوقەی ئاسمانی) شکاند بەجۆرێک هەموو دونیا پەسنی ئەم ڕۆڵە گرنگەی نێچیرڤان بارزانی کرد

٭لەسەر ئاستی ناوخۆیی هەرێم ئەوە نێچیرڤان بارزانی چۆکی دانەدا بۆ دوژمن و گەمارۆیی ئابوری و لەگەڵ گەلەکەی بەلێبڕاوانە هەوڵی چارەسەرکردنی کێشەکانی دا
ئەوە نێچیرڤان بارزانی بوو کە دەرگای بۆنزیکەی سێ ملیۆن ئاوارەی سوری و عێراقی کردەوەو دهرگای لەڕوو دانەخستن
ئەوە نێچیرڤان بارزانی بە لێزانینی خۆی ڕوسیای هێنایە ناو بەرژەوەندیەکانی کوردستان و لەحەساترین ساتەوەختەکاند ڕووسەکان دژمان نەبوون

٭ئەو نێچیرڤان بارزانی بوو کە حکومەتەکەی پێداویستی(۱۰٥۰کم)شەڕی دژی داعش و حشدی دابینکردو سەرکەوتووش بوو
ئەوە نێچیرڤان بارزانی بوو هەموو هەوڵێک بۆ جارەسەری گرفتی دارایی خستەڕوو تابتوانیێت گەلەکەی لەو برسێتیە ڕزگاربکات و هەنگاوکانیش لەکۆتایی جارەسەر نزیک بووەوتەوە

ئەوە نێیرڤان بارزانی بوو لەکۆشکی ئەلیزێوە لە فەڕەنسا بەستەڵەکی دیبلۆماسیی شکاندو مەطارو گەشتەکانی جیهانی بەڕووی ئاسمانی هەرێمی کوردستندا کردەوە

٭ئەوە نێچیرڤان بارزانی بوو توانی بەرگەی ئەو هەموو قەیرانە ئاراستەکراوانە بگرێت و نەیهێشت گەلی ئێمەش وەک گەلانی دیکەی ناوجەکە ئاوارەو ووێرانە ماڵ ببن و بێ ماڵ و حاڵ ببن

٭بۆیە لەسەرو بەندی دروستکردنی کابینەی نوێدا دەبینین هەندێک بەناو میدییاو بەناو ڕۆشنبیر لوولەی ئیرهابی فیکریەکەیان ڕووی لە( نێچیرڤان بارزانی) کردەوە پێیان وایە بەم جۆرە دەتوانن ئاراستەی بیری هاووڵایتان بگۆڕن کاکی من زۆر هێزو لایەن خۆیان لەم بوارەدا تاقیکردەو دواتر بینیمان چۆن سەریان بەر شاخەکانی بارزان کەووت

Top