نەنامەکەی تیلەرسەن،نەهەڕەشەکانی عەبادی!
October 25, 2018
وتار و بیروڕا
فشار و هەڕەشەکانیشیان تەنیا بۆئەومەبەستەبوو کورد بڕیارلەچارەنووسی خۆی نەدات و لەوڕێیانەوە دەیان ویست ئیرادەی تاکی کورد بشکێنن،بۆئەو مەبەسته ش زۆرڕێگایان تاقی کردەوە لەوانە نامەکەی تیلەرسەن کە بەبێ هیچ گرەنتیەک بۆکورد داوای دواخستنی ڕیفراندۆمی دەکرد،بێ ئەوەی هیچ بەدیلێکی موقنیع بدات بە گەلی کوردستان،تەنها مەرکەبی سەرکاغەزبوو.
ڕێگای تر هەڕەشەکانی عەبادی بوو بەرامبەری خەڵکی کوردستان کەدەیکردوو داوای ئەوەی لەکورد دەکرد کەدەبێ بگەڕێتەوە پێش ۲۰۰۳!!
بەڵام ئەوهەڕەشانە سەرۆک بارزانی و گەلی کوردی ساردنەکردەوە لەبڕیاردانی سەربەخۆیی،لەدواپەیامیشی سەرۆک مسعود بارزانی لەهەولێری پایتەخت لەبەردەم زیاتر لە۲۰۰هەزار کەس دا ڕایگەیاند:
"کەمن ئەوکەسەنیم خۆم شەرمەزاری میللەتی خۆم بکەم" داوای لەجەماوەری سەربەرزی کوردستان کرد کە خۆیان ئامادەبکەن بۆ ڕۆژی دەنگدان بەسەربەخۆیی کوردستان و لەپڕۆسەیەکی دیموکراسیانەدا ٪۹۳ی کوردستانیان سەربەخۆرییان هەڵبژارد و ئیرادەی گەلی کوردستان سەرکەوت بەسەرپیلانی ناحەزان و هەڕەشەو گوڕەشەکانیان.
ئەوانەی هەڕەشەیان لەکورد دەکرد کەلەدەسەڵاتدابوون ئەوکات ئێستا دەبینین پاش ساڵێک لەدەسەڵات نەماون و دیارترینیشیان( تیلەرسەن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا و عەبادی سەرۆک وەزیرانی عێراق).
ئەوەی ماوە بەسەربەرزی و شکۆمەندیەوە سەرۆک بارزانی و خۆڕاگری خەڵکی کوردستان و بەرگری قارەمانانەی پێشمەرگە یە کە نەیان هێشت ئەجێندای دەرەکیان بەسەر جێ بەجێ بکرێ ،نەنامەکەی تیلەرسەن، نەهەڕەشەکانی عەبادیش نەی توانی تۆزقالێک لەبڕیاردانی سەربەخۆیی کورد پاش گەزبکاتەوە و ناوی کورد و کوردستانیش هەربەبەرزی مایەوە و ئەوەی نەمان ئەوان بوون.