دیمەشق پایتەخی پیلانگێڕی دژی کوردبوون و کوردایەتی

دیمەشق پایتەخی پیلانگێڕی دژی کوردبوون و کوردایەتی
تا ئێستاش زۆر لە سیاسی و رۆشنبیرەکانی کورد لە پۆلێن کردنی پایتەختەکانی داگیرکارانی کوردستان لە دژایەتی شۆڕش و راپەڕینەکانی کورد دیمەشق دەخەنە خانەی دواوە، ئەوەش لە رووی سیاسی و مێژووییەوە هەڵەیەکی گەورە، چونکە لە پیلانگێڕی دژی کوردبوون و کوردایەتی و بە لاڕێدا بردنی بزووتنەوەى رزگاریخوازی کورد دیمەشق پێشەنگە، بە گەڕانەوەش بۆ مێژوو هیچ گومانێک لەسەر ئەو راستییە نامێنێ.
یەکێتی نیشتیمانی کوردستان و پەکەکە لە دیمەشق و دامەزراون و لە وێشەوە بەرنامەی کاری سیاسی و رێکخراوەییان بۆ دانراوە، بۆیە دەبینین بە رواڵەت و بە درووشم و بۆ خۆڵ کردنە چاوی خەڵک تەژین لە کوردایەتی، لە ناوەرۆک و ستراتیجیشدا ناخیان لە کوردبوون و کوردایەتی داشۆراوە.
یەکێتی لە قۆناغی خەباتی شاخ و دواتریش بە بەرنامە و وەک ئەوەی لە دامەزراندنیدا پێی سپێردراوە شەڕی هەموو لایەنەکانی کردووە, جگە لەوەش هەرکاتێک کورد دەرفەتی بۆ رەخسابێ ئەو حزبە لە کوردبوون و کوردایەتی هەڵگەڕاوەتەوەو عێراقیبوون و عێراقچێتی کردۆتە ستراتیجی خۆی.
پەکەکەش سەرەتا بە دروشمی یەکگرتنەوەی هەر چوار پارچەی کوردستان و دامەزراندنی دەوڵەتی کوردی خۆی ناساند، بۆ ئەو مەبەستەش لە هەر بەشێکی کوردستان چەندین کلک و باڵی سەر بە خۆی دامەزراندن و کەوتە شەڕ فرۆشتن بە هەموو لایەنەکان، ئێستا داوای کۆمەڵگەی دیموکراتیک دەکا و دەوڵەتی کوردی بە پیلانگێڕی دەزانێ و لە داگیرکاران توندترو خراپتر شەڕی ئەو لایەنانە دەکات کە باسی سەربەخۆیی و دەوڵەتی کوردی دەکەن، ئێ کەوایە دیمەشق کولانەی پیلانگێڕی بووە و بە رێنمایی ئەو حزبی کوردی بۆ دژایەتی شۆڕشی کوردی لەو پایتەختە داگیرکارە دامەزراون.
Top