ئەو عورفەی لە بەغدا پێکهێندرا هەڕەشە لە عورفەکەی هەولێر دەکات

ئەو عورفەی لە بەغدا پێکهێندرا هەڕەشە لە عورفەکەی هەولێر دەکات
ئەوە دوو ئۆكتۆبەرە،‮ ‬رێككەوتنی‮ ‬نهێنی‮ ‬گورز لە باڵەخانەی‮ ‬یەكڕیزی‮ ‬دەدات،‮ ‬بە جۆرێك ئەو ماڵەی‮ ‬كورد گەرەكییەتی،‮ ‬بە هیچ شێوەیەك نەبێتە نوایەك لەژێریدا بحەسێتەوە،‮ ‬لە‮ ‬2ی‮ ‬ئۆكتۆبەری‮ ‬2018دا،‮ ‬بۆ هەڵبژاردنی‮ ‬سەرۆك كۆماری‮ ‬عێراق كە مافی‮ ‬كوردە نەك لایەنێكی‮ ‬دیاریكراو،‮ ‬دیسان‮ ‬یەكێتی‮ ‬رێككەوتنێكی‮ ‬ژێربەژێری‮ ‬كرد،‮ ‬ئەو رێككەوتنە بە دڵی‮ ‬حزب و لایەنە عەرەبییەكان بوو،‮ ‬چونكە چەند جارێكی‮ ‬دی‮ ‬هەوڵیان داوە،‮ ‬بە تەنیا و بێ كورد،‮ ‬بە زۆرینە‮ ‬یاسا لە پەرلەمان تێبپەڕێنن،‮ ‬بەڵام ئەمجارە بۆ عەرەب دەسكەوتێكی‮ ‬گەورە بوو،‮ ‬چونكە‮ ‬یەكێتی‮ ‬بە مەمنوونییەوە رێككەوتنی‮ ‬لەسەر ئەوە كرد كە هەڵبژاردنی‮ ‬سەرۆك كۆمار بخرێتە دەنگدانەوە،‮ ‬بێ ئەوەی‮ ‬لایەنە كوردستانییەكان لەسەری‮ ‬كۆك بن،‮ ‬كەواتە لە‮ ‬2ی‮ ‬ئۆكتۆبەر‮ ‬یەكێتی‮ ‬عورفێكی‮ ‬لە بەغدا داهێنا و وەك دیارییەكی‮ ‬گرانبەها پێشكەشی‮ ‬لایەنە عەرەبییەكانی‮ ‬كرد،‮ ‬رێگەی‮ ‬بۆ خۆشكردن لە خولەكانی‮ ‬داهاتوودا،‮ ‬بە ئارەزووی‮ ‬خۆیان كوردێك كاندید بكەن و دەنگی‮ ‬لەسەر بدەن،‮ ‬بەم جۆرەش كورد كەمینەیە و تا حەیاتی‮ ‬ماوە،‮ ‬بەو شێوەیە لە پەرلەمانی‮ ‬عێراقدا دەستی‮ ‬دەبەسترێت‮.‬

پرسیار ئەوەیە لە هەردوو ئۆكتۆبەردا،‮ ‬قەباحەتەكان بەناوی‮ ‬كورد و پاراستنی‮ ‬یەكڕیزییەوە كران،‮ ‬لە هەمووی‮ ‬سەیرتر بۆ دەسكەوتی‮ ‬حزبی‮ ‬لە كوردستان،‮ ‬باس لە رێككەوتنی‮ ‬ستراتیجی‮ ‬نێوان پارتی‮ ‬و‮ ‬یەكێتی‮ ‬دەكەن،‮ ‬لە كاتێكدا لەسەر زاری‮ ‬هەندێ لە بەرپرسەكانیان،‮ ‬بە گاڵتەوە باسیان لە كۆتایی‮ ‬پێهاتنی‮ ‬رێككەوتنەكە كردووە،‮ ‬بەرلەوەی‮ ‬لە بەغدا لەگەڵ پارتی‮ ‬رێكبكەون و لە دواكاتی‮ ‬كۆتایی‮ ‬لێی‮ ‬پەشیمان ببنەوە و دواتر رێككەوتنی‮ ‬نهێنی‮ ‬بۆ وەرگرتنی‮ ‬پۆستی‮ ‬سەرۆك كۆمار بكەن،‮ ‬دەیانگوت بەپێی‮ ‬رێككەوتنی‮ ‬ستراتیجی‮ ‬سەرۆك كۆمار مافی‮ ‬یەكێتییە‮.‬

ئەو عورفەی‮ ‬یەكێتی‮ ‬لە بەغدا دایهێنا،‮ ‬هەڕەشەیەكی‮ ‬گەورە لەو عورفە دەكات كە ساڵانێكە لە كوردستان بۆ بەرژەوەندیی‮ ‬باڵا هەیە،‮ ‬بەڵام ئێستا كاتی‮ ‬ئەوەیە پێداچوونەوەیەك بكرێ،‮ ‬ئاخۆ ئەو عورفەی‮ ‬كوردستان،‮ ‬بۆ ئەوە بوو لایەنێك بەتەنیا رێككەوتنی‮ ‬ژێربەژێر دژی‮ ‬بەرژەوەندیی‮ ‬گشتیی‮ ‬كوردستان بكات؟ لە هەڵبژاردنی‮ ‬1992 ‮ ‬پارتی‮ ‬یەكەم بوو،‮ ‬بەڵام نیوە بەنیوەی‮ ‬قبووڵ كرد كە قێزەونترین شێوازی‮ ‬بەڕێوەبردن بوو،‮ ‬بۆ ئەوەی‮ ‬قۆناغی‮ ‬دوای‮ ‬هەڵبژاردن سەركەوتووبێت،‮ ‬كەچی‮ ‬شەڕی‮ ‬ناوخۆ روویدا،‮ ‬تا‮ ‬25 ی‮ ‬ئەیلوولی‮ ‬2017 ‮ ‬پارتی‮ ‬لە زۆر مافی‮ ‬خۆی‮ ‬خۆش بوو،‮ ‬بۆ ئەوەی‮ ‬كوردستان بەو رۆژە بگات كە بڕیار لەسەر چارەنووسی‮ ‬خۆی‮ ‬بدات،‮ ‬كەچی‮ ‬باڵی‮ ‬دەستڕۆیشتووی‮ ‬یەكێتی‮ ‬لە‮ ‬16ی‮ ‬ئۆكتۆبەر رێككەوتنی‮ ‬ژێربەژێری‮ ‬كرد و حەشدی‮ ‬شەعبی‮ ‬هێنایە كەركووك‮.‬

پرسیاری‮ ‬جدی‮ ‬ئەوەیە،‮ ‬ئایا‮ ‬لە دوای‮ ‬2ی‮ ‬ئۆكتۆبەرەوە ئەو عورفە كاری‮ ‬پێدەكرێ؟ پێم وایە ئەو عورفەی‮ ‬لە بەغدا داهێنرا فیشەكێكی‮ ‬بە رۆحی‮ ‬عورفەكەی‮ ‬هەولێرەوە نا،‮ ‬بۆیە بۆ تاقیكردنەوەی‮ ‬شێوازێكی‮ ‬دیكە،‮ ‬پێویستە حكوومەت بەپێی‮ ‬مافی‮ ‬هەڵبژاردن،‮ ‬رۆڵی‮ ‬خۆی‮ ‬بگێڕێت و كۆتایی‮ ‬بەو پاشاگەردانییە بهێنێ كە بووە هۆی‮ ‬رێگری‮ ‬لە حكوومەت و‮ ‬یەكڕیزیی‮ ‬راستەقینە‮. ‬
Top