بڕۆن بۆ لای بارزانی

بڕۆن بۆ لای بارزانی
هەرچەندە ئەوانەی‮ ‬ساڵی 1964 ‮ ‬بەناوی‮ ‬باڵی‮ ‬مەكتەبی‮ ‬سیاسی‮ ‬لە پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستان جیابوونەوە،‮ ‬ساڵی 1966 ‮ ‬ناوچە رزگاركراوەكانی‮ ‬شۆڕشیان بەجێ هێشت و چوونە پاڵ حكوومەتی‮ ‬عێراق،‮ ‬ئەو جەماعەتە كە بەناوی‮ ‬جەلالی‮ ‬ناسران بەناوی‮ ‬پارتی‮ ‬ئیشیان دەكرد،‮ ‬بەڵام‮ ‬لەگەڵ سوپای‮ ‬عێراق دژی‮ ‬شۆڕشی‮ ‬كوردستان شەڕیان دەكرد،‮ ‬لەگەڵ ئەوەشدا ساڵی 1969 ‮ ‬حكوومەتی‮ ‬عێراق بۆ گفتوگۆ رووی‮ ‬لە مەلا مستەفا بارزانی‮ ‬كرد،‮ ‬شاند لە دوای‮ ‬شاند دەهاتنە كوردستان و لەگەڵ سەركردایەتی‮ ‬شۆڕشی‮ ‬كوردستان گفتوگۆیان دەكرد‮.‬

بەردەوامیی‮ ‬هاتن و چوونی‮ ‬شاند لە نێوان باڵەكایەتیی‮ ‬پایتەختی‮ ‬شۆڕشی‮ ‬كوردستان و بەغدای‮ ‬پایتەختی‮ ‬عێراق،‮ ‬بە لای‮ ‬جەماعەتی‮ ‬جەلالییەوە هەواڵێكی‮ ‬ناخۆش بوو،‮ ‬لەم بارەیەوە ئیبراهیم جەلال كە خۆی‮ ‬لەگەڵیان بوو دەڵێ‮:” ‬لەگەڵ ئەو هەموو دڵسۆزی‮ ‬و خۆ گرێدانەی‮ ‬جەلالی‮ ‬بۆ بەعس و بە بەعسەوە،‮ ‬بەعس هیچ دەسكەوتێكی‮ ‬سیاسی‮ ‬ئەوتۆی‮ ‬لەسەر دەستی‮ ‬ئەو باڵە بۆ كورد نەدا بەدەستەوە‮”.‬

رۆژی‮ ‬18ی‮ ‬كانوونی‮ ‬یەكەمی 1969 ‮ ‬شاندێكی‮ ‬حكوومەتی‮ ‬عێراق دەگەنە كوردستان و دەبنە میوانی‮ ‬بارزانی،‮ ‬بەڵام رژێمی‮ ‬عێراق پێش ناردنی‮ ‬شاند بۆ لای‮ ‬مەلا مستەفا بارزانی،‮ ‬شاندێكی‮ ‬دیكەی‮ ‬پێكهێنا بوو بۆ ئەوەی‮ ‬بەو شار و شارۆچكانەدا بگەڕێن كە لەبەر دەستی‮ ‬رژێمدا بوون،‮ ‬مەبەستیان ئەوەبوو راو بۆچوونی‮ ‬هەندێ لە رۆشنبیر و‮ ‬كەسایەتییەكانی‮ ‬كورد بزانن،‮ ‬شاندەكەی‮ ‬رژێم‮ ‬یەكێ لەو كەسایەتی‮ ‬و نیشتمانپەروەرانەی‮ ‬لە سلێمانی‮ ‬بینیبوویان ئیسماعیل حەقی‮ ‬شاوەیس بوو،‮ ‬پێیان دەڵێ ئەگەر پارێزراو بم قسەی‮ ‬راستیتان بۆ دەكەم،‮ ‬ئەوانیش پێی‮ ‬دەڵێن چی‮ ‬دەڵێی‮ ‬بیڵێ،‮ ‬ئەویش پێی‮ ‬گوتبوون‮:”‬ئێوە لە خۆڕایی‮ ‬خۆتان ماندوو دەكەن،‮ ‬نە ئێمە و نە جاشە مۆدێل جۆراوجۆرەكان،‮ ‬هیچ لایەكمان نوێنەری‮ ‬گەلی‮ ‬كورد نین،‮ ‬ئەوەی‮ ‬بەڕاستی‮ ‬نوێنەری‮ ‬گەلی‮ ‬كوردە بارزانی‮ ‬و جەنگاوەرەكانی‮ ‬ئەون،‮ ‬ئەگەر لە رێككەوتن دەگەڕێن بڕۆن بۆ لای‮ ‬بارزانی،‮ ‬قسەی‮ ‬دوا قسە كە هەموو شتێك دەبڕێتەوە لای‮ ‬بارزانییە‮”.‬

ئەزموونی‮ ‬ساڵانی‮ ‬رابردوو دەریخست كە بەغدا چەند هەڵە بووە لە مامەڵەكردن لەگەڵ كوردستان،‮ ‬زیاتر بەدوای‮ ‬هەل و دەرفەتدا گەڕاوە،‮ ‬بۆ خۆدزینەوە لەرێككەوتنەكانی‮ ‬لەگەڵ كورد كردوونی،‮ ‬دوای 2005 ‮ ‬بەغدا ساڵ بە ساڵ پشتی‮ ‬لە دەستوور كرد تا بارودۆخ بەتەواوی‮ ‬تێكچوو،‮ ‬دوای‮ ‬خیانەتی‮ ‬16ی‮ ‬ئۆكتۆبەری 2017 ‮ ‬بەغدا هێندەی‮ ‬دی‮ ‬زەمینەی‮ ‬بۆ خۆش بوو دژایەتی‮ ‬كورد بكات،‮ ‬ئەگەرچی‮ ‬لە ناوخۆی‮ ‬كوردستاندا هەندێ حزب هەموو توانای‮ ‬خۆیان بۆ نەهێشتنی‮ ‬سەرۆكایەتی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان تەرخان كرد،‮ ‬بەغدا و ئەو حزبانە چاوەڕێی‮ ‬ئەوەیان دەكرد،‮ ‬خەڵكی‮ ‬كوردستان بە هۆی‮ ‬ریفڕاندۆمەوە بارزانی‮ ‬و پارتی‮ ‬سزا بدات،‮ ‬بەڵام بە پێچەوانەوە گەل لە دوو هەڵبژاردندا بارزانی‮ ‬و پارتییان خەڵاتكرد،‮ ‬بەغدا و حزبەكان پێیان وابوو بە نەمانی‮ ‬سەرۆكایەتی‮ ‬هەرێم،‮ ‬سەرۆك بارزانی‮ ‬هیچ رۆڵێكی‮ ‬نامێنێ،‮ ‬بەڵام پەند لە رابردوو وەرنەگیرا،‮ ‬بارزانی‮ ‬هەر بارزانییە،‮ ‬باشتر وایە بۆ چارەسەری‮ ‬و‮ ‬یەكلاییكردنەوەی‮ ‬كێشەكان بڕۆن بۆ لای‮ ‬بارزانی‮.
Top