(پۆستی سەرۆک کۆمار و قسەیەکی جدیی)

(پۆستی سەرۆک کۆمار و قسەیەکی جدیی)
٭دوای ساڵی(۲۰۰٥)و نوسینەوەو ڕاپرسی دەستووری هەمیشەیی عێراق کورد پێداگری لەپۆستی سەرۆک کۆماری عێراق کرد بۆ بەشداریکردن لە هەیکەلیەتی حکومڕانی عێاقی نوێدا ئەم پۆسته بەپێی ڕێککەوتنێک لەنێوان(پارتی+یەکێتی)درا بە تاڵەبانی بۆئەوەی وەک پشکی کورد سەرۆک کۆماری عێراق بێت تاڵەبانی دووخولی سەرۆکایەتی کۆماری تەواو کرد دواتریش فوئاد معسوم خولێکی سەرۆکایەتی تەواو کرد لەم (۱۳ساڵەی)سەرۆک کۆماری ئەم برادەرانە کە دەکاتە سێ خوولی سەرۆکایەتی کۆمار تەحەدا دەکەم سێ دەستکەوتم بۆبژمێرن؟

٭لەماوەی سێزدەساڵی حکومڕانی ئەم برادەرانەدا حکومەتەکانی عێراقی (55 ماددەی)دەستووری عێراقی پێشێلکردوە کە هەموویان بە زیان بۆخەڵکی کوردستان گەڕاوەتەوە کەچی بۆ یەکجاریش هەڵووێستێکیان نەبوو و نەک هەر ئەوە بەڵکو ئەوو دەسەڵاتانەشی دەستووری عێراقی پێدابوون بەکاریان نەهێنا بۆ نمونە
٭/بەپێی دەستووری عێراقی نابێت سوپا لە ململانێ و کێشە ناوخۆییەکاندا بەکار بهێنرێت کەچی لەماوەی ئەم سێزدە ساڵەدا دووجار سوپا دژی هەرێم بەکارهات ساڵی (۲۰۰۸)مالیکی لوولەی دەبابەی ڕووکردە خانەقین تاداگیری بکات کەی سەرۆک کۆمار قسەیەکی نەکرد تا سەرۆک بارزانی کە بەسەردانێک لەدەرەوەبوو بەمالیکی و حکومەتی عێراقی ووت خانەقین دەکەینە گۆڕستان بۆتان سەرەنجام نەیانووێرا بێن و کشانەوە
٭/جارێکی دیکەو لەسەردەمی دەسەڵاتی فوئاد مەعسووم دا عەبادی شەڕێکی ناڕەوایی دژی هەرێم بەرپاکرد و پەلاماری کەرکوک و خورماتوو درا سووپای عێراق جارێکی دیکە ئەنفالی خەڵکی کوردستانی لە(خورماتوو کەرکوک)کرد ئەم سەرۆک کۆمارە فزەیەکی لێوەنەهات لە دەیان پێشمەرگەو هاووڵاتی شەهیدبوون
تانکی ئەمبرانزی ئەمریکی لاشەی پێشمەرگەی پلیشانەوە دەستدرێژی سێکسی بۆسەر ژن و کچی کورد کرایەوە جارێکی دیکە کەچی ئەم سەرۆک کۆمارە هەرخۆشی تێنەگەیاندو دەسەڵاتەکانی بەکارنەهێنا

٭لەماوەی سێزدە ساڵی ڕابردوودا حکومەتی عێراقی هەموو ئەو ماف و ئیمتیازو مووچەو پڕچەککردنانەی کە بەپێی دەستوور دەبوو بۆهێزی پێشمەرگەش وەک بەشێک لە هەیکەلیەتی سوپای عێراق بیکات نەیکردوە نەک هەر ئەوە ئێمە بەدرێژایی(۱۰٥۰کم)لەشەڕی دژی داعشدابووین بۆ سێ ساڵ بەخراپترین دۆخی چەک و تەقەمەنیەوە ئەو چەک و تەقەمەنیانەشی ووڵاتانی دوونیا دەیاننارد حکومەتی عێراق دەستی بەسەردا دەگرت تەحەدا دەکەم ئەم سەرۆک کۆمارە نوزەیەکی لێوەهاتبێت؟

٭ناوچە کوردستانیەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم کەدەکاتە(٥۱٪)خاکی کوردستان لەچوارچێوەی ماددەیەکی دەستووری عێراقیدا بەجاوی ماددەی(۱٤۰)جێگیر کرا قەراربوو تامانگی(۱۲)ساڵی(۲۰۰۷)جێ بەجێبکرێت و حکومەتی عێراقی ڕاپرسی تێدابکات دوای ئاسایکردنەوەی بارودۆخی ئەو ناوچانە ئەوە ئێستاش نەکراوەو سەرۆک کۆمارەکانی ئێمە بەقەد(حەنان فەتلاوی)یان لێنەهات کەخۆی دەڵێ چوار ساڵ ئوو ماددە دەستوریەم ڕاگرت!

٭خکومەتی عێراقی بەبەرچاوی ئەم سەرۆک کۆمارە کوردەوە پشکی لە(۱۷٪)هەرێمی کوردستانی بڕی قووتی موچەخۆرانی کوردستانی بڕی کەچی هەڵووێستێکمان لەسەرۆک کۆمار نەبینی دەیتوانی دەیان ڕێگا بگرێتەبەر بۆ باشکردنی ئەو دۆخەو چاککردنی پەیوەندیەکانی(هەولێر+بەغداد) بەڵام هیچ هەنگاوێکمان لەسەرۆک کۆمار نەبینی!

٭پارتی بۆچی دەیەویست پۆستی سەرۆک کۆمار وەربگرێت؟ چونکە پارتی دەیەوویست بەم هەنگاوە هەموو ئەو پێشێلکارییە دەستووریانەی عێراق بەرامەبەر کوردستان کردوویەتی چاک بکاتەوە پەڕەیەکی نوێ لەگەڵ عێراق بکاتەوە هەموو ئەو دامەزراوە دەستوریانەی کەعێراق لەدژی کورد دروستی نەکردوون سەرۆک کۆمارەکەی پارتی وە پارێزەر دەستوور دروستیان بکات
لەهەموو حاڵەتێکدا پارتی دەیەوویست بەرگری پردێ بگوازێتەوە بۆ بەغداد

ڕێبین ڕەحیم
Top