(سوود لە میتینگەکانی پارتی وەربگرن)

(سوود لە میتینگەکانی پارتی وەربگرن)
٭هەڵبژاردن وەک پرەنسیپ و بەهایەکی باڵای دیموکراسی بە بابشترین هۆکاری ئاڵوگۆڕی دەسەڵات دادەنرێت و تا ئێستا پۆست مۆدێرنەکانیش بەدیلی هەڵبژاردنیان پێشنیار نەکردوە

٭هەڵبژاردن ئێستا زانستێکی جیایەو لەسەر ئاستی دوونیا وەک بەشێکی جیاوازو زانستی دەخوێندرێت و دیراسەی تایبەتی لەسەر دەکرێت ،لەهەرێمی کوردستانیش هەنگاوەکانی چەسپاندنی ئەم دەستکەوته بەردەوامەو ڕۆژی (۳۰ئەیلوول)گەڕێکی دیکەی هەڵبژاردن و هەنگاوێکی دیکەی دیموکراسی دەهاوێژین

٭کاتی بانگەشەو ڕیکلامی هەڵبژاردن ئەو زەمەنەیە کە کۆمسیۆنی هەڵبژاردن دیاری دەکات و سەرجەم لیست و قەوارەکان دەبێت پێوەی پابەندبن ،
هەرێمی کوردستان چەند ڕۆژێکە لە ساتەوەختی بانگەشەی هەڵبژاردنەکاندایەو هەرهێزو قەورەیەک بە دروشم و هەڵمەتی جیاواز میتینگی خۆیان بەڕێوە دەبەن

٭ئەوەی تا ئێستا ڕوون دیارە چۆنیەتی بەڕێوەچوونی میتینگەکان و کەش و هەوای هەڵبژاردن تاڕادەیەک ئارامەو پارتی دیمروکراتی کوردستان هەر لەیەکەم ساتەوە لەزاری سەرۆک بارزانی داوای ئارامی و لەسەرخۆیی میتینگەکانی کردوەو تائێستاش پێوەی پابەندە

٭چەند ڕۆژی ڕابردوو سەرجەم هێزەکان هەڵمەتی هەڵبژاردنیان هەبوەو بەردەوامیشن بەڵام ئەوەی ێگەی سەرنجە ئەوەیە سەرجەم هێزە سیاسیە ڕکابەرەکان لەخاڵێکداکۆک و تەبان ئەویش دژایەتی پارتی دیموکراتیکوردستانە
بەپێچەوانەوە پارتی زۆر شارستانیانەو مەدەنیانە میتینگی خۆی دەستپێکردوەو بەشێوەیەکی لەسەرخۆو هێمن بەرنامەی کارو ئەجێندای خۆیی بۆ هاوڵاتیان ڕوون دەکاتەوەو مۆدێرانانە میتینگ بەڕێوە دەبات کەچی هێزەکانی دیکە تەنها خەریکی لێدانی پارتین و ناشتوانن بەرنامەی کریخۆیان بۆ ڕای گشتی بخەنە ڕوو!
بۆیە هەق وایە سەرجەم هێزە سیاسیەکان لەمیتینگەکانی پارتی سوود وەربگرن

Top