بارزانی،سه‌رۆك و فریادره‌سه
September 25, 2018
وتار و بیروڕا
رابه‌رایه‌تی قۆناغه‌سه‌خته‌كان بكه‌ن وبه‌رگه‌ی دژوارییه‌كان بگرن.
یه‌كێ له سیفات و خاسییه‌ته هه‌ره‌دیاره‌كانی سه‌رۆكی راسته‌قینه مێژووكرده‌یه‌تی، نه‌ك هه‌ڵتۆقیوی بارودۆخه‌كان .
سه‌رۆكی راسته‌قینه‌ی مێژووكرده ،جگه‌له‌وه‌ی كاریزمایه‌تییه‌كه‌ی
ده‌بێته سیما‌و ناوه‌رۆكێكی دیكه، به‌ستراتیژبینی و دیدگایی ئاینده‌یشی له وه‌رچه‌رخاندنی باروودۆخه دژواروته‌نگه‌تاوه‌كاندا خاڵێكی گه‌شی نێو هزرو دیدگای بیركردنه‌وه‌ی فریادره‌سه،هه‌ربۆیه هاوكێشه‌و رووداوه ناهه‌موارو نه‌خوازراوه پێشبینی نه‌كراوه‌كاندا به‌جۆرێ ئاوه‌ژووده‌كاته‌وه كه له‌به‌رژه‌وه‌ندی گشتی گه‌له‌كه‌ی بێت و به كه‌مترین زیان پرسه‌مه‌زنه‌كه له‌پلان وهێرش وپڕكێشییه‌كان رزگار بكات .
خاسیه‌تێكی دیكه‌ی سه‌رۆكی كاریزمایی راستگۆیی و بێ پێچ و په‌نایی و بێگرێ و گۆڵییه‌تی به‌رامبه‌ر به‌جه‌ماوه‌ر و نه‌ته‌وه‌كه‌ی ، به‌تایبه‌تیش له ده‌ربرینی هزرو و ناوه‌رۆكی مه‌به‌ست و جه‌وهه‌ری پرس و دۆزه‌كه دا .
جا لێره‌وه هه‌ڵوه‌سته‌یه‌ك ده‌كه‌ین له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و وتاره مێژوویه‌و ئه‌و ده‌سته‌واژه ناوداره‌ی سه‌رۆك بارزانی كه رۆژی كه‌رنه‌فاڵی ریفڕاندۆمی سه‌ربه‌خۆی له 22ی ئه‌یلوولی ٢٠١٧ له یاریگای نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر به جه‌ماوه‌ری گه‌له‌كه‌ی و جیهان و نێوه‌نده‌كانی بریاری سیاسیی نێوده‌وڵه‌تی و نه‌ته‌وه‌یی راگه‌یاند و به ئاشكرا گوتی (من ئه‌و كه‌سه نیم خۆم شه‌رمه‌زاری میلله‌ته‌كه‌م بكه‌م ).
له ده‌قی ئه‌م وته‌یه‌ی سه‌رۆك بارزانی دا ته‌واوی مانا‌و واتای سه‌ركردایه‌تی و رابه‌رایه‌تیی كردنی پرسێكی مه‌زن خۆی ده‌بینێته‌وه، سه‌رباری راستگۆیی له ده‌ربریندا ، بوێری و ئازایی ، نه‌ترسان و باوه‌ر به‌خۆ بوون به ئێستا و به ئاینده‌ش ده‌گه‌یێنێت .
هه‌رواش كه‌وته‌وه پرۆسه‌ی ریفڕاندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان به‌مه‌زنی سه‌ركه‌وت وسه‌رۆك بارزانیئه‌ندازیاری ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی به رابه‌رایه‌تی و سه‌ركردایه‌تی كردنی پرۆسه‌كه‌و له پێناو ماف و به‌رژه‌وه‌ندییه‌باڵاكانی گه‌له‌كه‌ماندا كۆده‌نگییه‌كی نیشتیمانی كوردستانی بۆ پرسی چاره‌نووسی سه‌ربه‌خۆی كۆكرده‌وه و وای كرد گه‌له‌كه‌ی باوه‌ری به‌خۆی پته‌وبێ و مافی ره‌وای بریاردانی بۆ دیاری كردنی چاره‌نووسی خۆی هه‌بێ و له ده‌ربڕیندا بۆ ( به‌ڵێ بۆسه‌ربه‌خۆیی ) بوێر‌و ئازا‌و نه‌ترس بێ و خاوه‌نی كه‌سایه‌تیه‌كی به‌هێزی راسته‌قینه‌ی نیشتمانی كوردستانی خۆی بێ دوور له‌كاریگه‌ری پارت و لایه‌نی سیاسی په‌رته‌وازه، خۆی نوێنه‌رایه‌تی خۆی بكات ،
نه‌ك به‌پێچه‌وانه‌وه وه‌ك كه‌سێكی له‌رزۆكی راڕای شه‌رمن و نیگه‌ران و ترساوی ده‌ستی رۆژگاره‌دژوار و كاره‌ساتباره‌كان بمێنێته‌وه .
تا ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان و پرۆسه‌ی ده‌نگدان به( به‌ڵێ بۆ سه‌ربه‌خۆیی ) له 25ی ئه‌یلوولی 2017 دا كه‌سایه‌تی كوردی و تاكی كوردستانی له لایه‌ك دۆشداماوی ده‌ستی په‌رته‌وازه‌یی نێو ماڵی كوردستانی بوو ، ترساوی ده‌ستی مێژووه خوێناوییه كاره‌ساتبار و دووبه‌ره‌كییه‌كانیش بوو، له‌لایه‌كی دیكه‌ش بێ ویست و ئاره‌زووی خۆی قه‌ده‌ری به جوگرافیایه‌كی داخراوی پڕ له‌گرفتی ئاینده نادیار گرێدرابوو .
ریفراندۆم و ده‌نگدان به به‌ڵێ بۆسه‌ربه‌خۆیی كۆتی جوگرافیای داخراوی پچڕاند و ناخ و خودی كوردستانیانی ئازدكرد و فه‌لسه‌فه‌ی بوون و مانه‌وه بۆ كوردستان له نێو سێنه‌ته‌وه‌ی باڵاده‌ستی ناوچه‌كه به‌م شێوه‌یه‌ی لێهات :
( من كوردم ، كه‌واته هه‌م .. من هه‌م، كه‌واته كوردستانیم .. من سه‌ربه‌خۆم ، كه‌واته كورد و كوردستانیم ).
ئالێره‌دایه جه‌وهه‌رو پیرۆزی پرسه‌كه لای سه‌رۆك بارزانی ئه‌ندازیاری ریفڕاندۆمی سه‌ربه‌خۆییكوردستان ، بێ باك له‌م و له‌و مافی بریاردان و دیاریكردنی چاره‌نووسیبۆ تاك و كۆی گه‌له‌كه‌ی ده‌سته‌به‌ركرد و كۆده‌نگی نیشتیمانیشی بۆ هێنایه‌دی .
له‌دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ریش بارزانی وه‌ك فریادره‌سێ به پشتیوانی جه‌ماوه‌رو پێشمه‌رگه قاره‌مان و به‌خشنده‌ی پڕ له قوربانی دان كوردستان و قه‌واره ده‌ستوورییه‌كه‌ی ، كوردستان و دۆزه ره‌وایه‌كه‌ی ، حكومه‌تی هه‌رێم و ئه‌زموونی حوكمداری و ده‌وڵه‌تمهداریه‌كه‌ی پاراست و به‌زیندوویی هێشته‌وه .
ئێستایش بۆ 30 ی ئه‌یلوول و پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی خوولی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان ، كات و شوێن وا ده‌خوێنێته‌وه كه كوردستان كه‌تۆته سه‌رلێوارێكی دیكه‌ی وه‌رچه‌رخان و هاوكێشه دژه‌كان . پرسه هه‌رێمایه‌تییه‌كان خه‌ریكی یه‌كلایی بوونه‌وه‌ن و جوگرافیای ناوچه‌كه‌ش ، به‌تایبه‌تیش جویۆسیاسی كوردستان ده‌كه‌وێته ناوجه‌رگه‌ی ململانێیه‌كان و بۆ پته‌وتركردنی قه‌واره‌ی ده‌ستووری حوكمداریه‌تی كوردستان به شه‌رعیه‌تی هه‌ڵبژاردنی 30 ی ئه‌یلوول هه‌موو كوردستانیان به‌جیای بیرورای حزبییان چاویان له‌وه‌یه سه‌رۆك بارزانی جارێكی دی فریادره‌س بێ و كوردستان به‌ره‌و كه‌ناری ئارامی به‌رێت .