پارتی،بارزانیی هەمووكات هیواوئومێدن لە رۆژگارە سەختەكاندا ...

پارتی،بارزانیی هەمووكات هیواوئومێدن لە رۆژگارە سەختەكاندا ...
پارتی دیموكراتی هەر لە ساتی دامەزراندنی و شۆرشی ئەیلوولی مەزنەوە تا بە ئەمڕۆ ئامرازێك بووە بۆ بەدیهێنانی مافی ڕەوای گەلەكەمان و پاراستی دەستكەوتەكانی میللەتەكەمان، بێگومان هەر بەو بەرزیەش دەمێنێتەوە و ڕۆژ لە دوای ڕۆژ باڵا دەكات و ڕەگ و ڕیشەی خۆی بە نێو جەماوەری كورد دا دادەكوتێووە، ئەوەشیان گەورەترین سەروەرییە،لیستی 183 پارتی ڕاستگۆترین لیستە لەگەڵ هیوا و ئاوات و لەگەڵ ئێش و ئازاری جەماوەرە،.بە گەواهیی هەموو لایەك لەو ڕۆژەی كە پارتی دیموكراتی كوردستان دامەزراوە بەردەوامە لە خەباتكردن لە دژی دوژمنان و ناحەزانی كوردستان، هەروەها بە جیدی هەوڵ دەدات بۆ بەدەستهێنانی مافە ڕەواكانی گەلەكەمان كە گرنگترینیان دروستكردنی دەوڵەتی سەربەخۆیی كوردستانە كە خەونی لەمێژینەی هەموو لایەكمانە، هەر بۆیە سەرۆك مەسعود بارزانی لەو وتارەی كە بۆ بانگەشەی هەڵبژاردن پێشكەشی كرد جەختی لەسەر چەند خاڵێك كردەوە كە گرنگترینیان چاكسازی لە حكومەت و دروستكردنی حكومەتێكی بەهێز بوو كە بتوانێ خزمەتی زیاتری خەڵك بكات، بۆیە ئێمەش دەبێ لە ئاستی بەرپرسیەتیدابین و بەوپەڕی دڵسۆزیەوە هەڵسوكەوت بكەین تا لیستی 183 ی پارتی زۆرترین دەنگ بەدەست بێنێ و ناوی هەمیشە لە بەریدا بێت. پارتی تاكە حزبە كە جێگەی ئومێدی نەتەوەیەكە و سازش لەسەر مافە ڕەواكانی كورد ناكات و هەڵگری پەیامی ڕاستەقینەی سەربەخۆیی كوردستانە، پارتی لیستێ سەربەخۆییە و سەرۆك بارزانی هەمیشە جێگای ئومێد و دوا ڕۆژی هەموو كورد بووە، بۆیە هەموو كورد شانازیی پێوە دەكات.
روون ئاشكرا بوو كە بەغدا پیلانی پێشوەختەی بە چاو ساغی جاش و كۆیلەكانی لە دەرڤەری سلێمانی بۆ هەڵوەشاندنەوەی و سرٍینەوەی قەوارەی سیاسی هەرێمی كوردستان دارٍشتبوو ،بەڵام هاتنەئارایی شەرٍی داعش و گۆرانكارییە خێراییەكان ئەو شەرٍی تا رۆژی 16ی ئۆكتۆبەر و رۆژانی دواتر داوخست ،بەڵام پێشمەرگە قارەمانەكان بە سەرپەرشتی راستەو خۆیی سەرۆكی كوردستان هەر لە " پردێ‌ تا سحێلا" وانەیەكی وەها گورچبەریان لە داگیركەران و جاشەكانیان دا و پێیان گووتن كوردستان دەكەینە گۆرستانی دوژمنان و داگیركەران .داستانی پردێ و سحێلا و مەحموودییە نەك تەنیا شەڕێكی نەبەردی پێشمەرگە بوو، بەڵكو سنوورێكی بۆ حەشدی شەعبی و داگیركردنی زیاتری خاكی نیشتمان دانا، بەرگری هێزی پێشمەرگەی پارتی دیموكراتی كوردستان، نەك تەنیا شكۆی بۆ كوردستان گەڕاندەوە.گەلی كورد هەر لە شۆڕشی مەزنی ئەیلوول و شۆڕشی پێشكەوتنخوازی گوڵان تاكو شەڕی داعش لەپێناو سەربەخۆیی و دەوڵەتی كوردستاندا بووە، ریفراندۆمیش پیادەكردنی مافێكی سرووشتی و ئاسایی و دەستووریی هاووڵاتیانە و نابێت بە زەبری هێز و بە كوشتن و تاڵان و برسیكردن وەڵام بدرێتەوە، ئەوەی لە عێراقدا روویدا، بەتایبەتی لە داگیركردنی كوردستان و جووڵاندنی هێزی سەربازی، پێچەوانەی هەموو بەڵگەنامەو بڕیارەكانی نەتەوە یەكگرتووەكان و مافی مرۆڤە. لەلایەكی ترەوە هەمووان دەبێت بیزانین ریفراندۆم و دەنگدان بۆ سەربەخۆیی باشترین دەستكەوتی كورد بوو لە خەباتی 100 ساڵەی خۆیدا، چونكە كورد بۆ هەموو دنیاو كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و دۆست و دوژمنانی سەلماندی كە گەلێكی زیندووەو سەربەخۆیی و دەوڵەتی دەوێتچونكە دەیانزانی هێزێكی نیشتمانپەروەر هەیە لە دەوری سەرۆك بارزانی كۆبوونەتەوە و رێگە بە سووكایەتیكردن بە كورد نادەن، هەر بۆیە نەبردییەكانی ئەو شەڕانە وایكرد شەڕ راوەستێت و دانوستان و گفتوگۆكان دەست پێبكەن. لە هەمانكاتیشدا كۆمەڵگەی نێو دەوڵەتیی هاتە سەر خەت و حیكمەت و كارێزمایی سەرۆك بارزانیی توانیی ئابڵوقەدانی كوردستان لە رووی سیاسی ،دیپلۆماسی و ئابووری تێكبشكێنێ‌..
لە پێناو پارێزگاری لەو دەستكەوتەكانەی كە بەخوێنی شەهیدان بەدەستهاتوون و ئەوەی بەدەست هاتووە بپارێزرێت و پەرەی پێبدرێت و بە بەڵگەی مێژوویی دەركەوتوە بڕیارە چارەنووسازەكان هەمیشە پارتی دیموكراتی كوردستان سەرقافڵەی بووە و دەبێت، باشترین نموونە: دەستپێكردنی شۆڕشەكان ئەیلول، گوڵان و هەروەها رێكەوتنی 11ی ئاداری 1970 و دواتریش راپەڕین و هەڵبژاردنی پەڕلەمانی كوردستان لەساڵی1992 و بڕیاری فیدرالی و هەڵكردنی ئاڵای كوردستان و مانەوەی پێشمەرگە و نووسینەوەی دەستووری عێراق بەو شێوەیەی ئێستا و دەرهێنان و هەناردەی نەوت و هەوڵدان بۆ ئابووری سەربەخۆ و هەروەها ئەنجامدانی گەورترین ئامانجی گەلی كوردستان كە پڕۆسەی گشتپرسی بوو بەسەركەوتوی بەڕێوەچوو، بەڵام بەداخەوە هەندێ هەرزی سیاسی ناوخۆ خیانەتبانكرد، ئەگینە ئێستا كوردستان لە دۆخێكی تەواو سەركەوتندابوو، لەتەك ئەوەشدا ئامانجی خۆی پێكا كە دونیا دەزانێ گەلی كورد لە باشوری كوردستان هەربەسەربەخۆی دەوێت و ئاسۆش زۆر نزیكە.ئەوانە و گەلێكی دیكەی دەستكەوت و سەروەری گەلی كورد و كوردستان بۆ پارتی دیموكراتی كوردستان دەگەرێتەوە، بۆئەوەی زیاتر دەستكەوت بۆ كوردستان بەدەستبێت و كوردستان پارێزراوبێت، لە 12ی ئایاری2018 دەنگ بدرێت بە پارتی دیموكراتی كوردستان لیستی ژمارە 183، چونكە چارەنووسی خۆت و گەلەكەت رادەستی هێزێك دەكەی كە پارێزەری كورد و كوردستان بووە و دەبێت،ئەو دەستكەوتانەی كە بەرهەمی زەریاییەك خوێن و ماندبوونی پێشمەرگەی كوردستانە . پارتیی ، دەنگ وهەڵوێستی وبەدیهێنەری ئاواتی ‬شەهیدان و پێشمەرگەیە ..
پارتی‮ دیموركراتی كوردستان ‬خاوەنی‮ ‬خەباتێكی‮ ‬دوورودرێژە لەبزاڤی‮ ‬ڕزگاریخوازی‮ ‬نەتەوەییمان لەتەواوی‮ ‬وێستگەكانی‮ ‬شۆڕشدا لەسەرەتای‮ ‬دامەزراندنی‮ ‬پارتیەوە تا ئێستا ئەم حزبە هیچ كات سازشی‮ ‬لەسەر پرسە نەتەوایەتیەكانی‮ ‬گەلەكەمان نەكردووە و‮ ‬ڕاستگۆبووە لەگەڵ‮ ‬بەڵێنەكانی‮ ‬بەرانبەر گەل و‮ ‬وەهەمیشە قەڵایەكی‮ ‬لەبن نەهاتووە لە‮ ‬ڕووی‮ ‬ناحەزان و دوژمنان‮.لەمێژووی‮ ‬خەباتی‮ ‬ڕزگاریخوازی‮ ‬كوردستاندا‮. ‬ مستەفا بارزانی ،‮ ‬بزوێنەری‮ ‬گرنگی‮ ‬خەباتی‮ ‬كوردایەتیە لەكوردستانی‮ ‬گەورە بەگشتی‮ ‬و كوردستانی‮ ‬باشوور بەتایبەتی‮ ‬بارزانیی‮ ‬نەمر نیشانە و رەمزی‮ ‬تێكۆشانە لەمێژووی‮ ‬نەتەوەكەماندا بۆیە دەبێت هەموومان زۆر بەپیرۆزیەوە لەگشت پارچەكانی‮ ‬كوردستان و تەنانەت بەدرێژای‮ ‬مێژووی‮ ‬خەباتی‮ ‬ڕزگاریخوازی‮ ‬كورد لەگشت ناوچەكانی‮ ‬جیهان كاتێك كوردێك دەگەیشتە هەر ووڵاتێكی‮ ‬جیهان لەوێ كە خۆی‮ ‬دەناساند‮ ‬یەكسەر لەلایەن خەڵكی‮ ‬وڵاتانەوە بەووشەی‮ ‬بارزانی‮ ‬ناوی‮ ‬كوردیان دەناسیەوە،‮ ‬واتا بازرانی‮ ‬ناسنامەی‮ ‬كوردبوون بووە لەمێژووی‮ ‬گەلەكەمان چونكە مستەفا بارزانی كوردی‮ ‬بەهەموو جیهان ناساند و لەزۆربەی‮ ‬ووڵاتانی‮ ‬جیهان كاتێك كوردێك سەردانی‮ ‬وڵاتانی‮ ‬دەكرد راستەوخۆ بە بارزانی‮ ‬كوردیان دەناسیەوە،‮ ‬. خەباتی‮ ‬نەتەوەیی‮ ‬پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستان هەمیشە كۆمەڵێك بەهای‮ ‬گرنگی‮ ‬پراكتیزە كردووە وەك پاراستنی‮ ‬یەكڕیزی‮ ‬نیشتیمانی‮ ‬و هەولدان بۆ‮ ‬یەك دەنگی‮ ‬نەتەوەیی‮ ‬و پاراستنی‮ ‬سروشتی‮ ‬نیشتیمانی‮ ‬گەلەكەمان و هەمیشە دەرگای‮ ‬پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستان بۆ گشت نەوەكانی‮ ‬كەمە نەتەوەیی‮ ‬و كەمە ئاینیەكان كراوەبووە،‮ ‬لەرێگەی‮ ‬پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستانەوە خەباتی‮ ‬هاوەبەش بۆ‮ ‬ڕزگاری‮ ‬كوردستان كراوە،‮ ‬گشت پێكهاتە جیاوازەكان لەچوارچیوەی‮ ‬خەباتی‮ ‬نیشتمانی‮ ‬و نەتەوەیی‮ ‬پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستان كارییان كردووە تەنانەت ئەو كەسانەی‮ ‬كە‮ ‬ڕۆژانێك دژی‮ ‬پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستان كاریان كردووە،‮ ‬هەمیشە سەرۆك بارزانیی‮ ‬نەمر زۆر بەڕۆحێكی‮ ‬لێبووردەی‮ ‬مامەڵەی‮ ‬لەگەڵ كردوون،‮ ‬وەك برا تەماشای‮ ‬كردوون بەڵگەش بینیمان بارزانیی‮ ‬نەمر چەندین جار لەپێناوی‮ ‬پاراستنی‮ ‬برایەتی‮ ‬و‮ ‬یەكڕیزی‮ ‬نەتەوەیی‮ ‬لە نەیارانی‮ ‬خۆی‮ ‬خۆشبووە تەنیا لەپێناوی‮ ‬یەكڕیزی‮ ‬گەلی‮ ‬كوردستاندا. 381پارتیی دیموكراتی كوردستان لیستی‮ ‬شەهیدان و بەرخودانە،‮ ‬بۆیە دەنگی‮ ‬پێدەدەم چونكە لیستی‮ ‬گەلێكی‮ ‬ماف خوراوە تاكە لیستە بتوانێت بە دەنگی‮ ‬بڵند داوای‮ ‬مافە رەواكانی‮ ‬گەلە ستەم دیدەكەمان بكات بۆیە دەنگی‮ ‬پێدەدەم،‮ ‬چونكە لیستی‮ ‬ریفراندۆمچیەكانە ئەو ریفراندۆمەی‮ ‬سەد ساڵی‮ ‬تریش بێت هەر‮ ‬ڕیفراندۆمە،‮ ‬بۆیە دەنگی‮ ‬پێدەدەم چونكە هاوسەنگی‮ ‬هێزە بەگشتی‮ ‬لە ناوچەكە چۆن دەنگ بەلیستێك نەدەم كە شەڕ‮ ‬بكات لەگەڵ دڕندەترین هێز كە داعش و دوژمنە‮ ‬یەك لەدوای‮ ‬یەكەكانی‮ ‬گەلەكەمان‮. ‬تا هەموو هاوڵاتیان بێ جیاوازی‮ ‬بەگشت نەتەوەكانەوە‮ ‬بەئارامی‮ ‬بخەون‮.‬
Top