(ڕای گەل و هەڵبژاردن)

(ڕای گەل و هەڵبژاردن)
٭سیستمی حوکمڕانی جیهان دوای خەباتێکی دورودرێژی مرۆڤایەتی گەشتە قۆناغی فرەیی و دیموکراسی و هەڵبژاردن و کۆتایی هێنان بە حوکمڕانیەتی تاکەکەسی زوڵم زۆرو ستەم

٭ پرۆسەی هەڵبژاردن کە هەم ڕوکارو هەم کرۆکی سیستمی دیموکراسیە دەرفەتێکی گەورەیی بەڕوویی هاوڵاتیاندا کردەوە کە بەشداربن لە پرۆسەی حکوممڕانییکردن و داڕشتنی نەخشەی سیاسی ووڵاتدا بەجۆرەی خۆیان دەیانەوێت

٭باشوری کوردستان هەر لە ڕۆژەکانی یەکەمی ڕاپەڕیندا لەسەر زاری سەرۆک بارزانیەوە جاڕی گەڕانەوەی بۆ ڕایی خەڵک و ئەنجامدانی هەڵبژرادن داو ڕازی نەبووتەنها بە شەرعیەتی شۆڕشگێڕی بەردەوامبێت بەڵکو هەر زوو داوای هەڵبژاردن کرا تا گەل بەشداربێت لە دروستکردنی بڕیاری سیاسی و نەخشەی حوکمڕانی کردنی ووڵاتدا

٭ئێستا کوردستان لەبەردەم هەنگاوێکی دیکەی تۆکمەکردنی پرۆسەی دیموکراسیەکەیداو(۳۰ئەیلوول)گەڕێکی دیکەی هەڵبژاردنەکان بەڕێوە دەچێت و هەموو هێزە سیاسیەکان چاویان لە ڕای گەل و بردنەوەیەو ڕیکلامی هەڵبژاردنەکانیش بەردەوام گرمتر دەبێت و گەمەی دیموکراسی بەم جۆرە چالاکیانەوە جونتر دەنوێنێت و تاموچێژی خۆشی هەیە

٭ ڕۆژی هەڵبژرادن ووێستگەیەکە هەموو هێزە سیاسەکان لە قسەدەکەون لەو ڕۆژەدا ئەوە گەلە قسەدەکات و بڕیار دەدات و هەموو هێزەکان لەهەڵبژاردندا دەچنەوە بەردەم ڕای گەل و هاونیشتیمانیان

٭مادام هەڵبژاردن بۆ گەڕانەوەیە بۆڕای گەل هیوادارم وەک جاری پێشوو بەساختەو پەلاماردانی سندوقەکانی دەنگدان وهەربابەتێکی دیکە هەیبەتی هەڵبژاردن نەشکێنن و سوکایەتی بەئیرادەو ڕایی گەل نەکەن

٭هەموو هێزێکی سیاسی دەبێت بایی ئەوە مۆڕاڵی تێدابێت ملی بۆ ڕای زۆرینەی گەل کەچ بکات چونکە کە گەل قسەی کرد هیچ واتایەک بۆ حیلەشەرعی و هەربابەتێکی دیکە نامێنێتەوە بۆیە لێگەڕێن با هەموومان بگەڕێینەوە بۆ ڕای گەل و هاووڵایتان بڕیار لەسەر قەبارەی هەموو لایەک بدات

ڕێبین ڕەحیم.
Top