خاک و ئالا نیشانە و رەمزی نەتەوە و نیشتیمانین .

خاک و ئالا نیشانە و رەمزی نەتەوە و نیشتیمانین .
لەسەر ڕووی گۆیی زەووی گشت نەتەوەیەک خاوەن خاک و سنور و ئالای دیاریکراون لەچوارچێوەی یاسا نێودەولەتیەکان لەسەر نەخشەی جیھان نەخشێنراوەو دیاری کراوە بەناوێکی تایبەتی ڕووبەری خاکێکی تاییبەتی دیاری کراو کە گشت گەل و نەتەوەیەک خاوەنی کلتورو زمان و فەرھەنکی تایبەتی و جیاوازن لەسەر گۆیی زەووی و ھەموو نەتەوەکان ڕێز لەسنورو ئاڵاو زمان و کلتوری یەکتری دەگرن ، کورد وەک نەتەوە کوردستان وەک خاک و نیشتیمان خاوەن خاک و ئالای تایبەتین بەلام لەرووی ئیدارەن و بەڕێوەبردنی جوگرافیای خاک و نیشتیمانی کورد لەت لەت و دابەش کراوە بەسەر چوار کە داگیرکراون لەلایەن دەولەتانی عوسمانی و سەفەوی و عێراق و سوریا ، لێرەدا کورد وەک ھەموو نەتەوەکانی تری جیھان خاوەن ئالاو خاک و سنوری رامیاری خۆیانن بەلام بەھۆی ھەلوومەرجی سیاسی و ئابووری ڕژێمە یەک لەدوای یەکەکانی ولاتانی دراوسێ کوردستانیان دابەشکردووە لەنێوانیان کەبەسەرپەرشتی فەرەنسا و بەڕیتانیا لەڕێکەوتن لەڕێکەوتنامەی سایکس پیکۆ کورد وەک نەتەوەیەکی زیاتر لە( ٥٢ ) ملیۆنی خاوەن نەخشەی دیاریکراو نییە لەسەر نەخشەی گۆی زەووی ، بەدڕێژای خەباتی شۆرەشە یەک لەدوای یەکەکانی گەلی کورد لەپێناوی سەروەری خاک و سەربەخۆی کوردستان و ئازادی گەلەکەیان جەنگاون لەدژی داگیرکەرانی کوردستان ، بەلام لەھیج شۆرەش و سەردەمێک گەلی کورد و کوردستان وەک سالی (٢٠١٧) نیزک نەبوونەتەوە لەسەربەخۆیی و ئازادی خاک و گەل ، ھەر لەھەمان سال دا حیزبە کوردستانیەکان بەسەرپەرشتی سەرۆک مسعود بارزانی بریارییان دا لە٢٥ـ٩ـ٢٠١٧ ڕیفراندۆم بۆ سەربەخۆی کوردستان ئەنجام بدەن ھەر لەسەرەتاکانی بانگەشەی ڕیفیراندۆم بەشێک لەحیزبە کوردیەکان بەراستەو خۆو ناراستەوخۆ ئاماژەیان بەئەنجام نەدان و گۆرینی کاتی ڕیفراندۆم دەکرد ، بەلام گەلی کورد ڕیفراندۆمی بەسەرپەرشتی سەرۆک بارزانی ئەنجامدا سەرەنجام ژمارەیەکی پێاوانەیی تۆمارکرد کە (٩٣٪)خەلکی کوردستان دەنگی بەلێیان دابە بەڕیفراندۆمی کوردستان و گەلی کورد ھەنگاوێکی گەورەی بۆ گەیشتن بەمافە ڕەواکانی خۆی نا بەلام بەداخەوە لەناو خۆی کورد لەشەوی (١٦/١٥)ـی ئۆ‌کتۆبەر جاشایەتی و خیانەتێکی مێژوویی لەگەلی کوردو کوردستان کرا کەبووە ھۆی فرۆشتنی زیاتر لەنیوەی خاکی باشوری کوردستان و سەرەنجام بەربەست و کەلێنێکی گەورە لەبەردەم کاروانی سەربەخۆی کوردستانیان دروست کردو دەیان رۆلەی کوردیان دابەکوشت و پێشرەویان بۆ داگیرکەران دەکرد بۆ بەدستەوەدانی ھەردوو پارێزگای دھۆک و ھەولێر بەلام پێشمەرگەقارەمانەکانی پارتی و گەلی کورد دەستەوەستان نەوستان و توانیان بەرگیریەکی بکەن لەچەند قۆلێکەوەو داستانی مەزنیان تۆمارکرد لەمێژووی گەلی کورد و کوردستان چۆکیان بەسوپای دوو دەولەت و میلیشا شیعیەکان دانا سەربەرزانە ‌و کاروانی سەربەخۆی نەوەستاوە بەلام بەربەستەکان و خیانەتکاران تەنیا کاتی ڕاگەیاندنی دەولەتی کوردییان گۆری ڕیفراندۆمیش ھەلەنەوەشایەوە تەنیا سرکراوە وەک تاپۆ لەدەستێکی ئەمن دایە لەکاتی خۆی نەتیجەکەی ڕادەگەیەنرێت بۆ ھەموو جیھان و لەسەر بنەمای ڕیفراندۆمەکە دەبێتە خاوەن دەولەتی سەربەخۆ.

Top