تەنها بە گەڕانەوە بۆ نەخشە رێگای سەرۆک کێشەکان چارەسەر دەبن

تەنها بە گەڕانەوە بۆ نەخشە رێگای سەرۆک کێشەکان چارەسەر دەبن
سەرۆک بارزانی زیاتر لە جارێک بە دۆست و دوژمنانی راگەیاندووە کە کێشەی کورد کێشەی گەلێکی ژێردستەیە و بە هێز و زەبر و زەنگ بێدەنگ ناکرێ، لە زۆر بۆنەدا و تەنانەت لە پایتەختەکانی خۆتانەوە روون و ئاشکرا ئەوەی پێ گوتوون، نە ئێوەی داگیرکار دەتوانن بە هێزو کوشتوبڕ ئێمە لەناو بەرن، نە ئێمەش بە شەڕ دەتوانین بە ماف و ئازادیە نەتەوەییانە بگەین کە زەمەنێکی دوور و درێژە لێتان زەوت کردووین، زیاتر لە چەندین سەدەیە هەردوو لامان شەڕ و کوشتارمان تاقی کردۆتەوە و هەموو لایەکیشمان تێیدا زەرەرمەند بووین و نە ئێوە ئێمەتان پێ لە ناوبرا و نە ئێمەش توانیومانە مافە زەوتکراوەکانمان وەربگرینەوە، بۆیە ئێمە وەکو کورد بەردەوام داوای چارەسەری ئاشتیانە و گفتوگۆمان کردووە، پێویستە ئێوەش واز لە سیاسەتی داگیرخوازی و زمانی هێز بێنن و چارەسەری ئاشتیانە هەڵبژێرن.
فەرموون.. ئێوەی داگیرکار کەڵکتان لەو ئامۆژگاریەی سەرۆک بارزانی وەرنەگرت، یان راستتر بڵێین نەتانویست کەڵکی لێوەربگرن و سێقۆڵی پەناتان بۆ هێز و پیلانگێڕی برد و جێگرەوەیەکی واشتان بۆ سەرۆک بارزانی داتاشی کە لە چارەسەری پرسی کورددا ملکەچی هێزی شەڕانگێزی ئێوە بوو، بەڵام تادێ رووداوەکان ئەو راستییە دەردەخەن کە جگە لە گەڕانەوە بۆ نەخشە رێگا و پەیامی ئاشتیخوازانەی سەرۆک بارزانی، نە بە هێز دەتوانن کێشەی کورد لە دووتوێی پیلانەکانتاندا سڕ بکەن و نە دەشتوانن جێگرەوەیەک بۆ سەرۆک بارزانی داتاشن.
دوای ئەو هەموو پیلانگێڕی و بەکارهێنانی هێز و داتاشینی جێگرەوەی ساختە بۆ سەرۆک بارزانی نەتانتوانی کێشەی کورد بێدەنگ بکەن و لە داهاتووشدا هەرچی بکەن ناتوانن بێدەنگی بکەن، سەرۆک بارزانی وەک رابەری بزووتنەوەى رزگاریخوازی کورد مێژوو کردە و بە هێزی ئێوەی داگیرکار و داتاشینی جێگرەوە ناگەنە مەرامە شۆڤێنیەکانتان، بۆیە وا باشتترە دەستبەرداری هێز و پیلانگێڕی ببن و بگەڕێنەوە سەر ئەو نەخشە رێگایەی کە سەرۆک بارزانی لە چارەسەری کێشەی نێوان کوردی داگیرکراو و ئێوەی داگیرکار پێداگری لەسەر دەکات.
Top