سووکترین کەسی سیاسی

سووکترین کەسی سیاسی
بەچی سیاسییە سووکەکان بناسینەوە؟ بە گوتار یان بە رەفتار و کردار؟
سووکترین کەسی سیاسی ئەوانەن کە پێیان وایە سیاسەت تەنها گوتارە، بۆیە بەردەوام بە دوای وتاری قەبە و بریقەداردا دەگڕێن و بە وتارەکانیان خەڵکی ساویلکە بە قورسی و سەنگینی خۆیان سەرسام دەکەن، کاتێکیش دێنە سەر رەفتار و کردار تێگەیشتووەکان بە سووکی خۆیان سەرسام دەکەن.
زۆرمان ئەو سیاسیانە بینین کە لەبەردەم ئاپۆرای خەڵک بە وتارە قەبە و بریقەدارەکانیان خەڵکی ساویلەکە سەرسام دەکەن و لە رەفتار و کرداریشدا لەبەردەم دوژمنان و داگیرکارانی کوردستاندا دەچەمێنەوە.
فەموون ببینن.. گرووپی ١٦ی ئۆکتۆبەر لە وتاردا چەند باڵادەستن، کەرکوک دەفرۆشن و خۆشیان بە وڵاتپارێز ناو دەبەن و خەڵکی ساویلکەش چەپڵەیان بۆ لێدەدات، ژەهری خیانەت بە تامی خەبات و شۆڕشگێڕی بە گەرووی خەڵکی ساویلکەدا دەکەن.
بەرهەم ساڵح وەک ئەوەی نەیناسین و رەفتار و کردارمان نەبینیبێ دەڵێ: حکومەتی هەرێم شکستی خواردووە و بە وتار بەهەشتێک بە بەرزترین کوالێت و بە دیزاینێکی نوێ درووست دەکات، لەولاشەوە بە رەفتار و کردار چالاکی و خەباتی رزگاری نیشتیمانی کوردانی رۆژهەڵات بە کاری تیرۆریستی دەزانێ، واتا بەلای ئەو خۆش وتار و پووچ کردارەوە، هەموو داگیرکراو و چەوساوەیەک تیرۆریستە و کوشتوبڕ و پەتی سێدارەی داگیرکار و چەوسێنەرانیش رەوا و تیرۆریست کوژن.
نەوشیروان مستەفاش بۆ بە وتار شەڕی گەندەڵی و گێڕانەوەى قووتی خەڵک و سامانی گشتی دەکرد، بە کرداریش دوو جگەر گۆشەکەی کردنە ملیۆنێر, بە وتار بۆ منداڵی بێنازی هەژاران دەگریا، بە کرداریش دیل کوشتنی کردە دیوێکی خەباتی سەردەمیانە و تبرۆرکردنی کوڕی هەژارانیشی بە رەوا دەزانی، بۆیە پێویستە چیتر بە بیستنی وتاری سیاسیە سووکەکان فریو نەخۆین و کاتی ئەوە هاتووە لەسەر بینینی رەفتار و کردار بڕیار بدەین.
Top