مانەوە لە چوارچێوەی عێراقدا تەنیا كاتییە و چارەسەری كێشە جیابوونەوە ودەوڵەتیی كوردییە

مانەوە لە چوارچێوەی عێراقدا تەنیا كاتییە و چارەسەری كێشە جیابوونەوە ودەوڵەتیی كوردییە
قارەمانیی و گیانفیدایی هێزی پێشمەرگە لە بەرامبەر داگیركەران و سیاسەتی حەكیمانەی سەركردایەتی سیاسی گەلی كوردستان و بەتایبەت سەرۆك بارزانیی و سەرۆكی حكومەتی كوردستان رێزدار نێچیرڤان بارزانیی توانیی رووبەرووی سەخترین و قورسترین قەیرانەكان ببێتەوە .ماوەی 4 ساڵی رابردوو ھەرێمی كوردستان بە قۆناغێكی سەختدا تێپەڕی، بەڵام ھۆكارەكانیش دیار بوون كە شەڕی داعش و ئابڵووقەی بەغدا كاریگەرییان خستە سەر ھەموو كەرتەكان، بە تایبەتی لەسەر چینی فەرمانبەران مووچەكانیان كەم كرایەوە، بەڵام دوای رێككەوتنی ھەرێم و بەغدا و ناردنی بەشەبودجەیەك بۆ ھەرێمی كوردستان، تواندرا رێژەی پاشەكەوت كەم بكرێتەوە، ئەوەش كاریگەری لەسەر جووڵەی بازاڕ و ھاوردەكردن و پڕۆسەی وەبەرھێنان ھەبووە. دەبێت كورد لە حكوومەتێكدا بەشدار بێت كە دەستوور تێیدا حاكم بێت، بۆ ئەوەی گەلی كورد بە مافەڕەواكانی خۆی بگات.هەوڵەكانی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان گەشبینی و هیوا دەداتە خەڵكی كوردستان، بۆ ئەوەی كورد یەكڕیزی خۆی بپارێزیت و ببێتە هاوبەشێكی ڕاستەقینە لە پێكهێنانی حكوومەتی داهاتووی عێراقدا، بۆ ئەوەی بە مافە دەستوورییەكانی خۆی بگات.نابێت كورد بە پەرتەوازەیی روو لە بەغدا بكات، چونكە ئەگەر بە پەرتەوازییەوە بچێتەوە بەغدا نا توانێت مافە دەستوورییەكانی خەڵكی كوردستان بەدەست بهێنێت، بۆیە پێویستە بە یەكڕیزی و یەكگرتووی روو لە بەغدا بكات تا بتوانێت دەستكەوتەكانی كوردستان بپارێزێت و دەستكەوتی زیاتریش بۆ گەلی كوردستان بەدەست بهێنێت.دەبێت ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا و ئەوروپا بەوردی چاودێری پرۆسەی سیاسی عێراق بكەن و بەشدار بن لەو ڕێككەوتنەی كە لە نێوان هەولێر و بەغدا دەكرێت، هەروەها دەبێت كورد لە حكوومەتێكدا بەشدار بێت كە دەستوور تێدا حاكم بێت و پابەند بێت بە جێبەجێ كردنی بەندەكانی دەستوور و مافی خەڵكی كوردستان بدات، نەك هەر ئەوە بێت كورد بەشدار بێت و حكوومەتیش پابەند نەبێت بەو بەڵێنانەی كە بە گەلی كوردستان دەدات، وەكو لە حكوومەتە یەك لە دوایەكەكانی عێراق بینیمان كە جگە لە ماڵوێرانی هیچی دیكەی بۆ گەلی كورد بە دواوە نەبووە. ئەگەر تێكرای دەرھێنانی نەوت بە گوێرەی ئەو رێككەوتنانەی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان لەگەڵ گەورەكۆمپانیاكانی كەرتی نەوت ئەنجامی داوە، زیاد بكرێت، ئەوا بێگومان كاریگەرییەكی زۆری دەبێت لەسەر زیاتر گەشەكردنی ئابووریی ھەرێمی كوردستان، چونكە چەندین رێككەوتن كراون، بە تایبەتی لەگەڵ دانەغاز كە رێژەی بەرھەمھێنانی نەوت زیاد دەبێت.خەڵكی كوردستان دەیانەوێت ژیانیان خۆش بێت و شەڕ و شۆڕ نەمێنێت و مووچە لە كاتی خۆیدا بدرێت، وەكو ئەوەی لە 5 مانگی رابردوودا زۆر بە ڕێكوپێكی و لە كاتی خۆیدا دراوە و هیچ كێشەیەك نەبووە، بۆیە هیوادارن هەولێر و بەغدا بگەنە ڕێككەوتن و كۆتایی بە كێشەكان بێت. ماوەی نەود ساڵە گشت رژێمە یەك لە دوای یەكەكان تا بەم كاتە جگە لە زیان گەیاندن هیچ سوودو قازانجێكیان بۆ گەلی كورد وەك دووەم نەتەوەی گەورە لە وڵاتە دروستكراوە نەبووە . دوای رووخانی رژێمی بەعس و نووسینەوەی دەستوور و دەنگدان لە سەری ئیتر رۆژبە بەرۆژ پاشگۆی خرا و رێزی لێ نەگیراوە دەستوورە، جێبەجێ نەكردنی دەستوور، ئەو هەموو كارەسات و ماڵوێرانیەی توشی گەلانی عێراق كرد، بۆیە لە دوای ساڵی 2003 ئەوەندەی عێراق بەرەو وێرانی رۆیشتووە، ئەوەندە بەرەو ئاوەدانی و خۆشگوزەرانی هەنگاوی نەناوە، تاكە چارەسەر بۆ عێراق و ئەو قۆناغە گۆڕینی حوكمی ئێستای عێراقە، هەروەها بینا كردنی فیدڕالیاتە لە عێراق، لەو قۆناغەدا. روونیشیكردەوە، تاكە چارەسەر بۆ گەلی كوردستان ئەوەیە كە ئەنجامی ریفراندۆم بجووڵێنین و داوای سەربەخۆیی خۆمان بكەین و لەو عێراقە دەربچین، بۆ ئەوەی بەرەو خۆشگوزەرانی هەنگاو بنێین .لە ڕاستیدا ئەو دەسەڵاتەی كە ئەمڕۆ دەستی بەسەر عێراقدا گرتووە و حوكمی عێراق دەكات، هەر لەسەرەتاوە دژی خواستەكانی گەلی كوردستان بووە، لە هەمان كاتدا زوڵمی لە شیعەكانیش كردووە، دەسەڵاتێك بووە كە تەنیا خەریكی خۆ دەوڵەمەندكردن و تاڵانكرد بووە، خەریكی ئاوەدانكردنەوەی عێراق و خەریكی خزمەتگوزاری و خۆشگوزەرانی نەبووە، بۆ تەواوی گەڵانی عێراق، لەبەر ئەوەی ئەمڕۆ دەبینین لە زۆربەی پارێزگاكانی عێراق، ناڕەزایی هەیە خەڵك دژی ئەو حكوومەتە گەندەڵە هاتووەتە دەنگ.ئەو شێوازە حوكمڕانییەی كە حوكمی عێراق دەكات لە دوای رووخانی ڕژێمی بەعس، شێوازێكی زۆر ناعادیلانە بووە، سەرەڕای نەبوونی دەسەڵات بەسەر تەواوی عێراقدا، بەڵام بەردەوام هەڕەشە بووە بۆ سەر هەموو پێكهاتەكانی عێراق، هەڕەشە بووە بۆ سەر دەوروبەر، بۆیە ئەو شێوازە حوكمەی كە لە عێراق هەیە، سەردەمەكەی بەسەرچووە و نەماوە، ئێمە پێویستمان بەوە هەیە، عێراق وەكو جیرانێكی ئێمە دەسەڵاتێكی مۆدێرن، دەسەڵاتێكی سەردەمیانە حوكمی پێكهاتەكانی گەلی عێراق بكات، بەرنامەی خزمەتگوزاری هەبێت بە پێی ئەو دەستوورەی كە هەیە هەڵسوكەوت لەگەڵ هەموو گەلانی عێراق بكات، بەڵام بەداخەوە ئەوەی كە لە عێراق رێزی لێ نەگیراوە دەستوورە، جێبەجێ نەكردنی دەستوور، ئەو هەموو كارەسات و هەموو ماڵوێرانیەی توشی گەلانی عێراق كرد، بۆیە لە دوای ساڵی 2003 ئەوەندەی عێراق بەرەو وێرانی رۆیشتووە، بەرەو ئاوەدانی و خۆشگوزەرانی هەنگاوی نەناوە، ئەگەر تەماشا بكەین لە 2003 تا ئێستا لە حوكمی عەلاوی، جەعفەری، مالیكی و عەبادی یەك لەدوایی یەك خراپتر بوونە، بەرامبەر بە خواستەكانی گەلی كوردستان هەرچیان لە دەستهاتووە كردوویانە، نە ماددەی 140 جێبەجێ كرا، نە مافەكانی ئێمە زامن كرا، نە ئەو ماددانەی كە پەیوەستە بە گەلی كوردەوە جێبەجێیان كرد، بۆیە ئەو دەسەڵاتە ئەوەندەی خەریكی كاوڵكردنی عێراق بووە، خەریكی ئاوەدانكردنەوەی عێراق نەبووە، بۆیە بەسەرچووە ئەو شێوازە حوكمە،بە شێوازێكی زۆر دواكەوتووانە حكومی عێراقیان كردووە و عێراقیان بە تەواوەتی بەرەو دارووخان بردووە.تاكە چارەسەر بۆ عێراق و ئەو قۆناغە گۆڕینی حوكمی ئێستای عێراقە، هەروەها بینا كردنی فیدڕالیاتە لە عێراق، لەو قۆناغەدا، لە هەمان كاتدا ئێمەش وەكو گەلی كوردستان تاكە چارەسەرمان ئەوەیە كە ئێمە ئەنجامی ریفراندۆم بجووڵێنین و داوای سەربەخۆیی خۆمان بكەین و لەو عێراقە دەربچین، بۆ ئەوەی بەرەو خۆشگوزەرانی هەنگاو بنێین، چونكە ئەگەر ئێمە لە چوارچێوەی عێراق نەباینە ئێستا كوردستان پارچەیەك دەبوو لە دنیایەكی مۆدێرن، بەڵام تا عێراق بەو شێوەیە بێت و ئێمەش لە چوارچێوەی عێراقدا بژین لەو كێشە ناوخۆیانەدا دەمێنینەوە، بۆیە باشترین چارەسەر بۆ گەلی كوردستان دەرچوونە لەو عێراقە و، بۆ عێراقییەكانیش باشترین چارەسەر ئەوەیە گۆڕینی ئەو شێوازە حوكمەیە كە ئێستا لە عێراق حوكم دەكات. گەلی كورد دەبێت بەشدار نەبێت لە حكوومەتی داهاتووی عێراقدا، چونكە بەشداریكردنی كورد لە هەر حكوومەتێكی عێراقدا جگە لە ماڵوێرانی هیچی دیكەی بە دواوە نەبووە، لە دوای 2003 لە هەموو حكوومەتەكاندا كورد بەشدار بووە، بەڵام چیمان دەستكەوتووە، ، ئەوەندەی ئێمە خەریكی رێكخستنەوەی عێراقین و عێراق رێك دەخەینەوە، با خەریكی رێكخستنەوەی ناو ماڵی خۆمان بین، با خەریكی ئەوە بین خۆمان لە یەكدی نزیك بكەینەوە و یەكڕیز بین، ئەگەر هەر چوونەوە بۆ بەغدا با وەكو یەك تیم بچن، كار بۆ بەرژەوەندی گەل و نیشتمان بكەن، نەك بۆ خزمەتی خۆیان و حزبەكانیان بچن، بەڵام دووبارەی دەكەمەوە تاكە چارەسەری ئێمە دەرچوونە لە چوارچێوەی عێراق و سەربەخۆیی كوردستانە.
Top