شەرمنی گەندەڵەکانی ناو پارتی و رووقایمی ئەوانی تر

شەرمنی گەندەڵەکانی ناو پارتی و رووقایمی ئەوانی تر

کەرکوکیان فرۆشتووە و بێ ئەوەی شەرم لە کەرکوک فرۆشی خۆیان بکەن، بەردەوام لەناو خەڵکدان و لە شاشەی کەناڵەکانیشەوە وەک شۆڕشگێڕ خۆیان دەردەخەن و کوردپەروەری بە کوردپەروەران دەفرۆشن و منەتی شۆڕشگێڕی و وڵاتپارێزیش بەسەر شۆڕشگێڕان و وڵاتپارێزاندا دەکەن.
تیرۆیستن و بێ ئەوەی شەرم لە تیرۆریست بوونی خۆیان بکەن و بە هەر کردەیەکی تیرۆریستیش خۆشخاڵ دەبن، بەردەوام لەناو خەڵکدان و لە شاشەی کەناڵەکانیشەوە خواپەرستی بە موسڵمانان دەفرۆشن و بانگەشەی ئەوەش دەکەن کە لە خەویاندا خوا هاتۆتە خوارێ بۆ لایان و لەگەڵ پێغەمبەریش دوای خواردنی میوە و چەرەزات چوونە غەزای کافران.
عێراقچین و وەک رێکخەرەکەیان حاشایان لە کودبوون و کوردایەتی کردووە و خوازیاری سیستەمێکی هاوشێوەی سیستەمە وەحشیگەریەکەی (بەغان)و بێ ئەوەی شەرم لە عێراقچێتی خۆیان بکەن، بەردەوام لەناو خەڵکدان و لە شاشەی کەناڵەکانیشەوە بە چەکی ئیرهابی فکری پەرماری رابردوو و ئێستا و داهاتوو دەدەن، سەرباری ئەوەش شانازی بە پیشەی دیلکوژی رێکخەرەکەیانەوە دەکەن.
چەند بەرپرسێکی گەندەڵی ناو پارتیش لەبەر ئەوەی شەرم لە گەندەڵی خۆیان دەکەن، دەرگایان لەسەر خۆیان دەخستووە و زۆر بە کەمیش لە کەناڵەکان دەردەکەون، ناهەقیان ناگرم، چونکە من و تۆ و خۆشیان دەزانن گەندەڵکاری لەناو رێبازی بارزانی نەمردا خەتایەکی گەورەیە و دەرکەوتنیان تووشی خەجاڵەتیان دەکات.
Top