مه‌لیكه مه‌زان به‌خێر بێت بۆ كوردستان
August 1, 2018
وتار و بیروڕا
هۆكارێكی دیكه له‌و هۆكارانه‌ی مه‌لیكه‌یان ئاوا ئاشق و سه‌وداسه‌ری كورد‌و كوردستان كردووه ، ڕه‌وایی پرسی نه‌ته‌وه‌یییه كه له نێو كۆمه‌ڵگای عه‌ره‌بی دا، ئه‌و پرسه لای عه‌ره‌ب، به ده‌سته بژێره‌كانیشه‌وه زۆر به كه‌می دانی پیانراوه وه‌ك پرسێكی ئاسایی نه‌ته‌وه‌كانی دیكه‌ی غه‌یره خۆیان له‌هزرو خه‌یالدا وێنا نه‌كراوه . به‌واتایه‌كی دیكه عه‌ره‌ب و به‌شی هه‌ره‌زۆریانبه‌رۆشنبیره‌كانیشه‌وه و له‌خۆیان بترازێ نه‌ته‌وه‌ی دیكه له‌وانیشه‌وه كورد و ئه‌مازیغی وه‌ك نه‌ته‌وه‌ی خاوه‌ن تایبه‌تمه‌ندیه‌تی خۆیانقوبوڵ نییه مه‌گه‌ر به به‌ژێرده‌سته‌یی و هاووڵاتی پله دوویی نه‌بێ .
لای سیاسییانی عه‌ره‌ب و ده‌سه‌ڵاتدارانیشیان به‌پیتی ناوچه و ستراتیژیبوونی نیشتیمان و خاكی غه‌یره عه‌ره‌بییه‌كان له‌وانیشه‌وه كوردستانی خۆمان بۆته هۆكارێكی دیكه‌ی چاوتێبرین و داگیركردنی خاك و چه‌وساندنه‌وه به چه‌وساندنه‌وه‌ی مرۆڤه‌كانیشه‌وه ، وه‌ك بینیمان چۆن داعش ره‌وایی به‌داگیركردنی خاكی كوردستان و جه‌سته‌ی مرۆڤی كورد دا .
مه‌لیكه مه‌زان ئه‌و ده‌نگه عیلمانی و رادیكاڵییه جه‌سووره‌ی له نێو كۆمه‌ڵگای نه‌خۆشی ناوچه‌كه دا وا سێ ساڵه ده‌نگی( نابۆ دعش ) و ( به‌ڵێ بۆ پێشمه‌رگه و كوردستان ) ی لێ به‌رزده‌بێته‌وه و به‌شیعرو نووسین به‌رگری ده‌كات ،له‌كاتێكدا چه‌ندانێك له رۆشنبیر و رادیكاڵ و پێشكه‌تووخوازانی عه‌ره‌بی نه‌ك هه‌ر بێده‌نگیان هه‌ڵبژارد ، به‌ڵكو كه‌سانی وه‌ك سه‌عدی یوسفی شاعیر ،كوردستانی به ( قردستان – مه‌یموونستان ) و هه‌ولێری به ( پایه‌ته‌ختی پیلانگێری دژی عه‌ره‌ب ) وه‌سف ده‌كرد ..!!
ئه‌مرۆ كوردستان و كوردستانیان مافی خۆیانه رێز له‌دۆستێكی ئازیزی وه‌ك مه‌لیكه مه‌زان بگرێ و هاوسۆزی مافی ئه‌مازیغیه‌كانیش بێت و مافی هه‌موو نه‌ته‌وه غه‌یره عه‌ره‌بییه‌كانی ناو ئه‌و جوگرافیایه‌ی به‌ناو وڵاتانی عه‌ره‌بی كه ده‌ستكردنی ئیمپریاله‌تی رۆژئاوابوو ،له‌دوای سایكس پیكۆ وه خراوه‌ته گه‌رده‌نیان ، ناخ و هزریان یه‌ك كه‌ن ، خۆیان رێك خه‌ن و گه‌رده‌نیان له كۆتی ئه‌وان ئازاكه‌ن .
به‌خێر بێیت مه‌لیكه مه‌زان ، بۆ كوردستان .. بۆ وڵات و نیستمانی ئازادیخواز و ماڤپه‌روه‌ران .