شوێنکەوتووەکانی رەوانشاد لە یەکتری کەوتوونە تەقە
July 29, 2018
وتار و بیروڕا
ئێستا ئەو دوو ئەکتەرە بە بەڵگە دزی لەسەر یەکتری ئاشکرا دەکەن، ئەوە شتێکی ئاساییە، چونکە کەسێک لە قوتابخانەی نەوشیروان مستەفا دەرچووبێ و ئەو دەرسی دادابێ، لەو دووانەی باشتر لێدەرناچێ، بەڵام ئەوەی ئاسایی نییە ئەو دوو هەڵوەڕ و شوێنکەوتووەی رێبازی رەوانشاد ئێستا لە یەکتری کەوتوونە تەقە و دزی و گەندەڵی یەکتری بە بەڵگەی سەلمێنەرەوە دەخەنە روو، لێرەدا پرسیار ئەوەیە ئەو دوو ئەکتەر و هاوکار و هاوپیشە لەسەر خوانی ئیرهابی فکری نەوشیروان مستەفا پاروویان بە دەمی یەکتریەوە دەکرد، ئەی بۆچی ئێستا لە یەکتری کەوتوونە تەقە؟
دیارە کێشە و ململانێی ئەو دوو شوێنکەوتووە وەفادار و بە ئەمەکەی نەوشیروان مستەفا لەوەوە سەرچاوەی گرتووە، کامیان زیاتر شوێنکەوتەی رێبازەکەی رەوانشادە، جا ئەگەر رێبازی رەوانشاد ئیرهابی فکری و دژایەتی کردنی سەربەخۆیی کوردستان و داهێنانی مۆدێلێکی نوێی دزی کردن بێ، وەک دزینی گردەکە و وەرگرتنی ٢٥ دەفتەری مانگانە لە یەکێتی و کارگەی چەمەنتۆ و.. هتد، ئەوا عەلی حەمە ساڵح و شاسوار عەبدولواحید دوو لە شوێنکەوتە هەرە دڵسۆز و وەفادارەکانی نەوشیروان مستەفان و پێویستە چۆن لە رابردوودا دزی و گەندەڵی یەکتریان شاردۆتەوە، لە داهاتووشدا هەروا بمێنن و لە گۆڕدا رووحی پڕ لە شەڕانگێزی و ئاژاوەگێڕی رەوانشاد ئازار نەدەن.