ئه‌مه‌ریكا به‌گه‌وره‌ترین قونسوڵخانه‌و رووسیا به رۆسنێفت له هه‌ولێرن
July 28, 2018
وتار و بیروڕا
كاتێ رۆژی 5-7-2018 سه‌رۆك مه‌سعوود بارزانی به‌شداری له رۆژی ڕێوره‌سمی نیشتمانی ئه‌مریكا كرد له‌هه‌ولێر بینیمان باڵێۆز كین گرووس و دۆگڵاس سڵێمانی قونسوڵ زۆر به‌گرنگی و به‌بایه‌خه‌وه به‌پیر ئاماده‌بوونی سه‌رۆك بارزانیی یه‌وه بوون و وه‌ستان و گتووگۆسێ قۆڵییه‌كانیش گرنگی ئه‌و بابه‌ته‌یان سه‌ڵماند ، رۆژی دواتریش 6-7-2018 به‌ردی بناغه‌ی گه‌وره‌ترین قونسووڵخانه‌ی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له‌لایه‌ن نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دانرا دیمانه‌و دیداره سێ قۆڵییه‌كان لای دووه‌می هاوكێشه‌كه‌یان ته‌واو كرد كه‌خۆی له‌وه ده‌بینێته‌وه كه‌وا :
په‌یوه‌ندییه دیبلۆماسییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و ئه‌مریكا پێشكه‌وتنی زیاتر به‌خۆوه ده‌بینێ و ده‌چێته ئاستێكی به‌رزتری ته‌واوی ئه‌و په‌یوه‌ندییه دبلۆماسیی و ئابووری و سه‌ربازییه‌ی كه هه‌یه .له‌كاتێكدا له گه‌وره‌یی و مه‌زنی قونسووڵخانه‌كه به‌ناوه‌رۆك و رووپێوه‌وه ورد ده‌بینه‌وه ده‌توانیین وا بڵێین كه‌وا خۆری ئه‌مریكا له ناوچه‌كه له هه‌ولێره‌وه هه‌ڵدێ و بۆ كوردستان و ناوچه‌كه‌ش هه‌ولێر ده‌بێته سه‌نته‌رێكی دیكه‌ی كاریگه‌ر بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی پرسه‌كان و گرفته‌كان .
دانانی به‌ردی بناغه‌ی قونسووڵخانه‌ی ئه‌مریكا له‌وكات و ساته‌ی دوای پرۆسه‌ی ریفڕاندۆمی سه‌ربه‌خۆیی و پاش 16ی ئۆكتۆبه‌ر و پرۆسه‌ی گه‌له‌كۆمه‌كی داگیركردنی كه‌ركووك هیچ نه‌سه‌لمێنێ ، ئه‌وه ده‌سه‌لمێنێ كه‌وا كورد هاوپه‌یمانی به‌هێزو ئازا و وه‌فادارن و سه‌قامگیری باری سیاسی له‌ناوچه‌كه‌و پێشكه‌وتنی باری كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووری و بنبڕكردنی تیرۆر‌و تۆقاندن به‌سه‌قامگیری باری سیاسیی كوردستان و به‌هێز بوونی پێگه‌ی سیاسیی كوردستان و هه‌ولێر دێته دی . بۆیه ئه‌و به هه‌ڵه تێگه‌یشتن وتێروانیینه سه‌قه‌ته دوژمنكارییه‌ی به‌رامبه‌ر سه‌رۆك بارزانی و پرسی كوردستان هه‌بوو ، ئه‌و هێرشه ناڕه‌وایانه‌ی له دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ریش ده‌كرایه سه‌ر هه‌ولێر،نه‌ك هه‌ر ئاوه‌ژوو بوونه‌وه ، به‌لكو ئه‌وراستییه‌شییان سه‌ڵماند پرسی كوردستان و چاره‌سه‌ره ده‌ستووری و ئاشتیانه‌كه له هه‌ولێر و لای سه‌رۆك بارزانییه ،نه‌ك له‌به‌غدای زه‌وتكاری ماف و په‌لامارده‌ر و هێرشهێن .
ئه‌وه‌یان راستییه‌كه ئه‌مریكییه‌كان به‌ر له‌كه‌سانی دیكه له‌وه تێگه‌یشتوون . سه‌برو خۆراگری و حیكمه‌تی سه‌رۆك بارزانیزۆر له‌وه گه‌وره‌تر بوو ،به بڕینی به‌شه نه‌وتی بای حه‌سه‌ن و هافانا و به پاداشتكردنی رۆژانه‌ی چه‌ند تانكه‌رێكی نه‌وتی كه‌ركووك له‌دوای 16 ی ئۆكتۆبه‌ر بۆ ئه‌م و ئه‌و و بۆكۆمپانیای بی بپی به‌ریتانیش ، سه‌برو ئاینده بینی سه‌رۆك بارزانی ڵێڵ و شێڵوو نه‌بوو، به‌ڵكو ئه‌یوب ئاسا به‌سه‌بر و هێمنی برینه‌كانی بۆ ئاینده سارێژكرد .
ئه‌وه‌یان راستییه‌كی حاشا هه‌ڵنه‌گره ، چونكه هاتنی كۆمپانیای رۆسنێفتی رووسی بۆ گێلگه نه‌وتییه‌كانی سنووری پارێزگای دهۆك بۆ باتلێ و زاوێته و سه‌رسنگ وا پێده‌چێ هه‌ر مه‌به‌ست ده‌رهێنانی رۆژانه‌ی نه‌وت نه‌بێ له‌م سنووره‌دا ، به‌ڵكو گه‌یشتن به بیره نه‌وتییه‌كانی كه‌ركووكییش ئامانجێكی دیكه بێ .
بۆیه به‌گه‌یشتنی كۆمپانیای رۆسنێفت به كێلگه‌كانی نه‌فتی كه‌ركووك پشكه‌كان وه‌ك هه‌ن ئاوا نامێننه‌وه به‌پشكی ئێران و بی پبی به‌ریتانیاوه‌ش ، هاوكێشه‌كه گۆڕانكاری به‌خۆوه ده‌بینێ له كاتێكیش دا نه‌فتی هه‌ردوو كێڵگه‌ی بای حه‌سه‌ن و هاڤانا ، به‌غدا پێی خۆش بێ یا پێی ناخۆش،به‌بێ هه‌ولێر یه‌كلایی نابێته‌وه و بۆ هه‌نارده‌كردنی ته‌واوی نه‌وتی كه‌ركووكیش بۆ به‌نده‌ری جیهان به‌بێ بۆری هه‌ولێر – جیهان پرۆسه‌كه ئه‌سته‌م ده‌بێ و گه‌مارۆكان له‌سه‌ر ئه‌م و ئه‌و چه‌ند تونتربن پشكه‌كانیان كه‌متر ده‌بێته‌وه .
له‌م سه‌ین و به‌ینه‌دا رووسه‌كان به‌تایبه‌تیش كۆمپانیایه‌كی زه‌به‌لاحی وه‌ك رۆسنێفت مافی خۆیانه چیان ده‌سبكه‌وێت ده‌بێ بڵێین پیرۆزیان بێ چونكه له‌دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ر رووسه‌كان به‌دبلۆماسیه‌تێكی ئاوریشمی و به‌هێمنی مامه‌له‌یان له‌گه‌ڵ هه‌ولێر و هه‌رێمی كوردستان دا كردوو وه‌ك چه‌ند وڵاتێكی ئه‌ورووپی جێ هیوایه‌كی گه‌ش بوون بۆ شكاندنی ئه‌و ئابلووقه ئابووری و سیاسیی و دبلۆماسییه زه‌مینی و ئاسمانییه‌ی كه له‌دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ر خرابووه سه‌ركوردستان و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان .
جڕت وفڕتی چونه به‌غدای حزبه‌كانیش بۆ له‌بار بردنی( ئه‌زموونی حكومه‌تی هه‌ولێر وه‌ك خۆیان ده‌یانگوت )، له‌و‌لاوه بووه‌ستێ . گه‌ر ژیری ئیداره‌دانی قه‌یرانه‌كان و فریادره‌سی سه‌رۆك بارزانی نه‌بووایه له ناوچه‌یه‌كی گڕگرتووی وه‌ك رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست و له‌و هه‌رێمه پڕاو پڕله پێشهاتی چاوه‌ڕوانكراو نه‌كراوه‌ی ئێمه‌دا ، كارتی گره‌وه‌كان نه‌ده‌كه‌وتنه ئه‌و گۆڕه و ده‌مامكه‌كان روخساره‌كانیان پێ حه‌شار ده‌درا .