خەمی ئێوە بۆ خاک نەبوو...

خەمی ئێوە بۆ خاک نەبوو...
تۆ ببینە چەند ڕاستگۆیانە هەموو ئەوەی لە ناخیدایە خستیەڕوو...
خۆشت نەیڵێییت هەر دەزانم وایت بەڵام بۆچی زووتر نەتوت تا گوێمان لە هات و هاوارە درۆکانت پڕ نەبێت،
ئەی ئەمە بوو هەموو خەمەکەت بۆ خاک هەر ئەوەندە گیانی بەیەکبوونەکەت بڕی کرد.
ئەبێ چەندە ڕقت لەو کرێکارانەی شارەوانی بێت هەموو ڕۆژێک بەردەم ماڵ و دووکانەکەت پاک دەکەنەوە.
چەندە ڕقت لەوانە بێت کاریان بۆ سەربەخۆیی ئەکرد
بەو کارانەت دژایەتی دەسەڵات ناکەیت ..هەرچی ئاوی کانی و زەریای دنیا هەیە نەک کوردستان دەمی گەنیوت پاک ناکاتەوە ،،تازە هەرچی بلوور هەیە چی کارەبای گەردوون هەیە بیکەن بە ڕووناکی بۆ تۆ ناخی تاریک و نووتەکت ڕۆشن ناکاتەوە.
ئاخر تۆ عومری درێژت بە درۆ سەرف کردووە کارەبا و ئاو چیە.ئەوە نیە چارەکە سەدەیەکە تۆ درۆ ئەچڕی .ئەبێ ئێمەش تەمەنێک لە پەشیمانی بەڕێ بکەین تا تێبگەین ئەوەی ووتتان خەم نەبو بۆ خاک .
چەند خەتەرێکی گەورەن چەندە ڤایرۆسێکی کوشندەن ئێوە مانان ،تۆ بڵێی منداڵەکانت وا پەروەردە نەکردبێت هەو بەیانیەک درەختەکانی کۆڵان بنکۆڵ بکەن تا لە ڕیشەوە وشک ببن.
تۆ بڵێی چەند دارلاستیکت دابێتە دەست کوڕەکانت تا هەرچی گڵۆپی کۆڵان هەیە وردوو خاشی نەکەن .
،دەمێک بوو تێڕامابووم بۆچی شارێک پایتەخت بێت بۆ مەعریف هەر لەجێی خۆی وەستاوەو گەشە ناکات.
نە بۆ وەڵام بگەڕێن نە کەس خەتا بار بکەن دەرگای مەدرەسەکەی بورهان مەجید دابخەن..
Top