عێراقی یەكگرتوو بەروە رووخان و دابەشبوون ..

عێراقی یەكگرتوو  بەروە رووخان و دابەشبوون ..
بە هۆی خراپی بەرێوەبردنی عێراق لە ماوەی 15 ساڵی رابردوو ، ئەو وڵاتە تووشی دەیان كارەساتی سیاسی و ئەمنی و ئابووری بۆتەوە بە شێوەیەك كە ئیتر خەڵكی عێراق هیچ متمانەیەكی بە دەسەڵاتدارانی بەغدا نەماوە و تا دێت رەوشەكە بەرەو رووخان و خراپتر بوون دەچێ‌ . بۆیە خۆپیشاندانەکانی خەڵكی پارێزگاکانی باشوری عێراق لەهەڵکشان و بڵاوبونەوەدان بەهۆی خراپی خزمەتگوزارییە گشتیەکان و، بەرزی ئاستی بێکاریەوە لەناوچەکانیاندا.
خۆپیشاندانەکان بەخێرایی بەپارێزگاکانی باشوردا و بەرەو پایتەخت بڵاوبونەوە حکومەتی عێراقی هێزەکانی ئاسایشی خستە ئامادەباشیەوە بۆ بەرپەرچدانەوەی توندتویژییەکان و خۆپیشاندەران، پاراستنی کێڵگە نەوتیەکان و، دامەزراوەکانی دەوڵەت.
دوای نائارامییەكان سەرۆك وەزیران سوپا کەوتنە ئامادەباشیەوە بۆ ڕێگرتن لەناسەقامگیری و ئاڵۆزبونی دۆخەکە.
بۆ ئەو مەبەستە دەسەڵاتدارانی بەغدا چەندین هێزی وەك دژە تیرۆر و، فیرقەی نو|َ پێشتر لە بەسڕە بڵاوەیان پێکرابوو کە لەوێ خۆپیشاندەران بۆ ماوەی نزیکەی حەفتەیەک لەسەر یەک گردبونەوەی ناڕەزاییەکانیان دەستپێکردوە، ئەو هێزانەی عێراقی لەوێن بۆ پاراستنی کێڵگە نەوتیەکان.
سەد ساڵی رابروو بە هۆی بە زۆر لکاندی باشووری کورستان زیانی زۆری بەرکەوتووە بە شێوەیەک هەموو سیستەمەکان لە پاشایی تا مەزهەبی ‬ ‬حكومەتە‮ ‬یەك لە دواییەكانی‮ ‬پاش سەدام حوسێن ئاراستەی‮ ‬حوكمڕانییان بەئاقارێكدا برد كە كورد ناسنامە و سەروەری‮ ‬لەژێر مەترغسی‮ ‬دابێت،‮ ‬كەسانێك وڵاتیان بەرێوە برد كەلە بەعسیەكان كەمتریان سەركردە دوورخراوەكانی‮ ‬دەستی‮ ‬ڕژێمی‮ ‬پاراست و پاسەوانی‮ ‬كردن ئەوان‮. ‬كەكاریان بەكورد نەما و كەكەوتنەسەرپێی‮ ‬خۆیان،‮ ‬كوردیان نان بڕاوكرد‮. ‬كورد لەساڵی‮ ‬2003 ‮ ‬سەرلەنوێ عێراق و حوكمڕانی‮ ‬عێراق بنیادنایەوە كەوێرانەیەك بوولەپاشماوەی‮ ‬جەنگ‮. ‬كەچی‮ ‬ئەوان كەبێ منەت بوون،‮ ‬هێزی‮ ‬سەربازیان دژی‮ ‬كورد جولاند و هەرەشەی‮ ‬دەستبەسەرداگرتنی‮ ‬كوردستانیان كرد‮. ‬كورد لەنووسینەوەی‮ ‬دەستوری‮ ‬عێراق بەرەغمی‮ ‬كەم و كورتی‮ ‬وجێنەكردنەوەی‮ ‬مادە و بڕگەی‮ ‬تایبەت بەكورد لەو دەستورە ئەوان،‮ ‬كەچی‮ ‬دەستوریان هەڵپەسارد و تەنانەت بەدرێژایی‮ ‬حكومی‮ ‬عێراق،‮ ‬بڕگەیەكی‮ ‬بچووكی‮ ‬تایبەت بەكوردیان جێ بەجێ نەكرد‮.‬پێشمەرگە داكۆكی‮ ‬كاری‮ ‬سەرسەختی‮ ‬گەلی‮ ‬عێراق بوو،‮ ‬شەری‮ ‬تیرۆرستانی‮ ‬داعشی‮ ‬لەجیاتی‮ ‬جەیشی‮ ‬عێراق وجیهان كرد،‮ ‬بەرگری‮ ‬لەكەرامەتی‮ ‬عێراقیەكان كرد،‮ ‬كەچی‮ ‬ئەوان هیچ پێداویستییەكی‮ ‬پێشمەرگەیان دابین نەكرد‮.‬سەركردە دۆڕاوەكانی‮ ‬حكومڕانی‮ ‬عێراق لەدوای‮ ‬هەڵبژاردنەپەرلەمانیەكەی‮ ‬12ی‮ ‬ئایار،‮ ‬كەوتوونەتە هەڵپە و پەلەكردن و ریزبەستن وسەردان لەدوای‮ ‬سەردان بۆ هەولێر بەمەبەستی‮ ‬یەكلاكردنەوە و پێكهێنانی‮ ‬كابینەی‮ ‬نوێی‮ ‬حوكمەتی‮ ‬عێراق‮. ‬بێشەرمانە هەمان سیاسەتی‮ ‬ڕابردووی‮ ‬عوسمانی‮ ‬وسەفەویەكان پەیڕەودەكەن لەحاڵەتی‮ ‬تەنازول پەنا بۆ كورد دێنن‮. ‬كاتێكیش كەوتنەسەرپێ ئەوەی‮ ‬لەدستیان بێ وپێیان بكرێ دژایەتی‮ ‬كورد و دۆزە رەوایەكەی‮ ‬دەیكەن‮. ‬بەدرێژای‮ ‬ساڵانی‮ ‬رابردوو كورد شیعەوسوننەی‮ ‬تەجرەبە كردن،‮ ‬لەرووخسار و شكڵدا شتێكن و لەناوەڕۆكدا دووڕووی‮ ‬یەك دراون،‮ ‬كەكارگەیشتە سەرداوای‮ ‬جێ بەجێ كردنی‮ ‬مافەكانی‮ ‬كورد‮ ‬یەك هەڵوێستن بۆ دژایەتی‮. ‬كەواتە بۆچی‮ ‬كوردخەمی‮ ‬پێكهێنانی‮ ‬كابینەی‮ ‬نوێی‮ ‬عێراقی‮ ‬هەیە؟ بێجگە لەئامادەباشی هێزەکانی ئاسایش،
پارێزگاکانی بەسڕە و، میسان و، زیقار و، نەجەف و کەربەلا بەبەربڵاوی خۆپیشاندانەکانیان تێدا ئەنجامدەدرێ و، چاوەڕێدەکرێ شوێنەکانی دیکەی عێراقیش بگرێتەوە.
خۆپیشاندەران وێڕای ئەوەی لەدژی گەندەڵی و، خراپی خزمەتگوزارییەکان ڕژاونەتە سەرشەقامەکان، بەڵام لەنێو خۆپیشاندەراندا هوتافی دژی ئێرانیش دەبیسترێن و بەئێران دەڵێن چیدیکە نامانەوێی.
خەڵکی بەسڕە نیگەرانن کە ناوچەکەیان نەوتێکی زۆری تێداهەیە کەچی خزمەگوزارییە سەرەتاییەکانیان بۆ دابین نەکراوە، بەپێی ڕاپۆرتەکە عێراق لەبەرهەمی کێڵگە نەوتیەکانی بەسڕە ڕۆژانە نزیکەی سێ‌ میلیۆن بەرمیل نەوت هەناردە دەکات، بەڵام ئەو شارە هێشتا لەخوار گەشەپێدانەوەیە و کێشەی گەورەی کارەبای هەیە و، کوالێتی ئاوەکەی خراپە و پاشماوەکان و خاشاکی سەر شەقامەکانی کۆناکرێنەوە.
خۆپیشاندانەکان بۆ دەربڕینی بێزاریە، ئێمە داوای شایستەکانمان دەکەین و بەس، حکومەت پێویستە ئاوی پاک و، دەرفەتەکانی کارکردن و، کارەبا و، خزمەتگوزارییە بنەڕەتیەکانمان بۆ دابین بکات، ئەو خزمەتگوزارییە بنەڕەتیانە لەلێپرسراویەتی سەرۆکوەزیرانی عێراق و پارێزگاری شارەکەماندایە.
یەکێک لەهۆکارەکانی دیکەی خۆپیشاندانەکان لەپارێزگاکانی باشوری عێراق بەرزی ئاستی بێکاریە، لەعێراقدا نزیکەی (١٠.٨) خەڵکی بێکارن و، ڕێژەی گەنجانی بێکار دوو ئەوەندە بەرزە لەوڵاتدا، دەبوایە عێراق کار لەسەر وەبەرهێنان لەسەر گەنجان بکات چونکە کۆمەڵگەی عێراقی بەڕێژەی (٦٠%)ی دانیشتوانەکەی تەمەنیان لە خوار (٢٤) ساڵیەوەیە.
عێراق کە دووەم گەورەترین بەرهەمهێنەری نەوتە لەڕێکخراوی (ئوپێک) دا، وە نەوتی یەدەگی نزیکەی (١٥٣ ملیار) بەرمیل هەیە بەڵام نەیتوانیوە گەشەپێدان لەبواری دابینکردنی خزمەگوزارییە بنەڕەتیەکاندا بۆ هاوڵاتیەکانی ئەنجامبدات.
کەرتی نەوتی عێراق نزیکەی (٨٩%) ی بودجەی عێراق دروستدەکات، وە نزیکەی (٩٩%) سامانی هەناردەی عێراق نەوتە، بەڵام تەنها (١%) دەرفەتی کاری ڕەخساندوە و زۆربەی پۆست و دەرفەتەکانی کارکردنی ئەو کەرتەش بەبیانیەکان پڕکراونەتەوە.
کێشەکانی ئیقلیمی و نێودەوڵەتی بەتایبەتی کێشەکانی نێوان ئەمەریکا و ئێران لەمەیدانی عێراقدا یەکلایی دەکرێنەوە کاریگەرییان هەیە لەسەر قەیرانەکان و بێزارکردنی هاوڵاتیان، ئێران بە ئەمەریکا دەڵێ ئەگەر کێشەمان بۆ دروستکەی ئەوا ئێمەش دەتوانین لەشوێنی دیکە شەڕ و کێشەت بۆ دروستبکەین.
بۆیە كەلەكەبوونی ئەو قەیران و كێشانە و نەبوونی خزمەتگوزاری و كدەیان كێشەی تر ئەو وڵاتە بەرەو رووخان و دارمان دەبات ..
Top