رێبازی برینی رێگە سەختەكان بۆ گەیشتن بە مافەرەواكان

رێبازی برینی رێگە سەختەكان بۆ گەیشتن بە مافەرەواكان
پارتی دیموكراتی كوردستان هەمووكات لە پێناو بەرژوەندی نیشتیمانیی و نەتەوەیی سازشی لەگەڵ داگیركەرانی كوردستان نەكردووە و لەو پێناوەشدا رووبەرووی هەرٍەشە و مەترسی گەورە بۆتەوە . پارتی‮ دیموكراتی كوردستان بە سەرۆكایەتی بارزانی ‬هەمیشە ویستویەتی‮ ‬ببێتە بناغەو هەوێنی‮ ‬یەكدەنگی‮ ‬و‮ ‬یەكهەڵوێـستی‮ ‬لایەنەكان بۆ مەسەلە چارەنوسسازەكان ،ئەزموونی‮ ‬مێژوی‮ ‬پارتی‮ ‬ئەوەی‮ ‬سەڵمانووە كە زۆرجار پارتی‮ ‬ئامادەی‮ ‬قوربانیدانو سازشكردن بووە لەسەر بەرژەوەندیە حزبیەكانی،بۆ ئەوەی‮ ‬لە بەرامبەردا دەسكەوتی‮ ‬نەتەوەیی‮ ‬زیاتر بەدەستبهێنرێن و ناوماڵی‮ ‬كورد لە پەرتەوازەیی‮ ‬و تێكچون بپارێزرێ،سیاسەتی‮ ‬پارتی‮ ‬بەرامبەر پرسە نەتەوەییەكانو بەرگریكردن لە بەها پیرۆزیەكانی‮ ‬نیشتمانو،دژایەتیكردنی‮ ‬ئەو لایەنە عێراقی‮ ‬و ئیقلیمیانەی‮ ‬كە كوردیان بە هاووڵاتی‮ ‬ژمارە دوو پێناسە كردوە بە جۆرێك لە بەرامبەریان توندبووە كە زۆرجار پارتیان بە حزبێكی‮ ‬ناسیۆنالیزمی‮ ‬كوردی‮ ‬وەسفكردووە،‮ ‬ئەگەر بە بەووردی‮ ‬سەیری‮ ‬فەلسەفەو سیاسەتی‮ ‬پارتی‮ ‬و سەرۆك بارزانی‮ ‬بدەین دەبینین كە هیچ كاتێك لە‮ ‬ڕابردوو ئێستادا جیاوازی‮ ‬لە نێوان كوردو نەتەوەو ئایینەكانی‮ ‬تردا نەكراوە،هەمیشە پارتی‮ ‬ویستویەتی‮ ‬ئامرازێك بێت بۆ ئەوەی‮ ‬بەوپەڕی‮ ‬ئازادی‮ ‬لە كوردستان بژین و گشت مافە ئاینی‮ ‬و نەتەوەیەكانیان دەستەبەربكرێن.نابێ نوخبەی‮ ‬سیاسـی‮ ‬تێڕوانینو فكرەی‮ ‬جیاوازبێ لەگـەڵ هاوڵاتیان و میللەت،ئەبێ بزانین كە ئەوە مێژوونیە‮ ‬ڕەحم بەو لایەنە ناكات كە نەیویست لەو بوارەدا بەرپرسانە هەڵسوكەوت بكات،بەڵكو هەر ئەو لایەنە خۆیەتی‮ ‬كە نەیتوانی‮ ‬ببێتە وەسفێكو ئامرازێكی‮ ‬جوان بۆ مێژوو،چونكە ئەركی‮ ‬مێژوو بریتیە لە نیشاندانی‮ ‬ڕویی‮ ‬ڕاستەقینەی‮ ‬كۆیی‮ ‬ڕوداو بەسەرهاتەكان،بۆیە ئەبێ هەموو حزبو لایەنە كوردستانیەكان مێژوویەكی‮ ‬جوانو پڕاو پڕ‮ ‬لەسەروەری‮ ‬بۆ خۆیان تۆماربكەن بەوەی‮ ‬دەست لەناو دەست وەك‮ ‬یەك تیمو هەست كردن به بەرپرسیارەتی‮ ‬نەتەوەیی‮ ‬و سیاسی‮ ‬و ئەخلاقیان بەرامبەر بە گیانفیدایی‮ ‬و ماندوبونی‮ ‬برا پێشمەرگەكان و‮ ‬ڕۆحی‮ ‬گەشی‮ ‬شەهیدە نەمرەكان،ببن بە پاڵپشتو هاوكاری‮ ‬هەوڵە بەردەوامی‮ ‬سـەرۆك بـارزانی بین بۆ یەكریزی و تەبایی نێو ماڵی كورد لە پێناو داكۆكیكردن لە مافەرەواكان و گەیشتن بە ئامانجە گەورەكەمان كە ئەویش دامەزراندنی كیانی سەربەخۆ و دەوڵەتی كوردییە .هەموو نەیارانی كوردستان دەزانن دروستبوونی دەوڵەتی كوردی لەسەر دەستی پارتی و قیادەی سەرۆك بارزانی نزیكە. بۆیە سەرجەم ئەوانەی كە لە ناوخۆی كوردستان و وڵاتانی هەرێمی كار دەكەن و بەربەست دروست دەكەن و بوونەتە لایەنێك لە قەیرانەكانی كوردستان بە درێژایی مێژوو دەزانن ناتوانن ئەو ئامانجەی تێكدەرانەی كە هەیانە و مەبەستیانە جێبەجێبكەن وەكو ئەوە وایە سەری خۆیان لەبەرد بدەن، لەبەر ئەوەی عەقلیەت و بیركردنەوەی پارتی و سەركردایەتی پارتی و ئیدارەدانی قەیرانەكانی بە شێوەیەك دیراسە كردووە و پلانی بۆ دارشتووە وایكردووە خۆی بۆ هەموو قەیران و هەنگاوە لە ناكاوەكان ئامادە بكات كە دێتە پێشەوە، چونكە دەزانێت هیچ كات دووژمنانی كوردستان واز لە مەرامی گڵاوی خۆیان ناهێنن بەرامبەر بە كوردستان .پارتی لەم قۆناغە دژوارە دروست بووە هەر لەو كاتەوە بەڵێنی بەخەڵكی كوردستان دا، ئەوە تا من هەم منم درێژە بە خەبات و قوربانی دان دەدەمەوە. منم دەبمە بەرز ڕاگری گەل و نیشیتمان و بەدەست هێنانی مافەكانتان.بۆیە ئەگەر سەیری ڕابردووی ئەو مێژووە بكەینەوە دەبیین زۆر ئەستەم بووە كە پارتی درێژە بەخەبات بدات بەڵام دامەزرێنەرەكەی جەنەرال مستەفا بارزانی وەك كەسایەتیەكی بەهێزی ناوچەكە و رۆڵی حەكیمیانە ئەم سەركردە مەزنە گڕو تینێكی بێ وێنەی داوەتە قۆناغی دروست بوونی پارتی و خەبات و بەرخودانەكانی.پارتی دیموكراتی كوردستان بە ڕێبازێكی پڕاوپڕ لە ڕاستی و دروستی و ئامانج و خەبات كردنی لە پێناو نەتەوەیەك و ڕزگار كردنی گەلێك دەستی بە خەباتی چەكداری و سیاسی كرد.وەك پارتێكی پێشڕەو بەرەو ئومێدی خەڵكی كوردستان بەدیار كەوت ڕۆژ لەداوی ڕۆژ دەبووە جێگای ئومێدی خەڵكی ستەملێكراوی خەڵكی كوردستان.لە مەیدانی تێكۆشاندا سەرقافڵەی پێشەنگی كوردایەتی و مەردایەتی سەیردەكرا زیاتر جێگای خۆی لە ناو دڵی جەماوەر دەكردەوە.جەماوەریش بە تێكڕا لەگەڵ سەرەوەریەكانی پارتی تێكەڵ دەبوون. پارتی دیموكراتی كورستان نەك تەنها لە خەبات و تێكۆشان ڕۆڵی هەبووە بەڵكو قوتابخانەیەك بووە بۆ پێگەیاندنی سەركردە و فەرماندە و كادری پێشكەووتووی سیاسیەكان ئەوەتا ئەمە حاشا هەڵنەگرە كە چەندین كادری پێشكەوتووی پارتی بونەتە سكرتێر و سەرۆكی حیزب و لەناو لایەنەكان رۆلێ خۆیان دەبینن، جگە لەوەش بە هەزار كادیری پێشكەوتووی لێ دەرچووە كە ئەوەش بەگەورەترین سەروەرەیەكانی پارتی دەژمێردرێت.كە بتوانێت كادیر پێ بگەیەنێت خزمەتی بكەن، سەرچاوەی فكری و سیاسی و كوردایەتیان لە پارتی هەڵقوڵاوە.پارتی دیموكراتی كوردستان لەسەركردایەتی كردنی شۆڕشەكان بەشێوەیەكی زانستیانە و سەربازیانە لە هەموو ساتەكان و كورد لە هەرشوێنێك شەڕی بۆ ئامادە كرابێت. حازری تەواوی بۆ كراوە لە ئەزموونی سەركردایەتی كردن زۆر پرۆفیشناڵانە سەركەوتنی گەورەی بەدەست هێناوە سەركەوتوو بووە.شۆڕشی ئەیلولی مەزن بەیەكێك لە گەورەترین و بەناوبانگترین شۆڕش لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست و ناوچەكە دەژمێردێرێت كە بەسەركردایەتی كردنی بارزانی نەمر و پارتی دیموكراتی كوردستان فەرماندەی دەكرا كە ئەمەش لاپەڕەكانی مێژووی پڕ سەروەری كورد و پارتیمان شاهید حاڵی ئەو ڕاستیانەن كە چۆن چۆكی بەدوژوومن داناوە هەمیشە سەركەوتن هەر بۆ كورد و پارتی دیموكراتی كوردستان و سەر شۆڕی و شكست بۆ دوژمنانی كورد بووە دەسكەوتی شۆڕش پارتی دیموكراتی كوردستان كە پاش چەندین ساڵ خەبات و تێكۆشان دان نان بە مافەكانی كورد لە لایەن حكومەتی عیراق نیشان دا بە ڕێكەوتنامەی 11/ئازاری 1970 كە ئەمەش بەگەورەترین و ناودارترین سەروەریی و دەستكەوت بۆ پارتی دیموكراتی كوردستان دەژمێردرێت.پارتی بەردەوام بە پلان و پیلانی دوژمانان ویستوویانە لەناوی ببەن یاخود گەر لە توانایان هەبووایە لەسەر زەویش ڕەشبكرێتەوە نەهێڵدرێت بمێنێت.چەندین جار بەشەڕ و كۆسپ و تەگەر تەنانەت پەنابردن بۆ كاری تیرۆری بۆ رەمزی كورد مستەفای بازرانی سەرۆك مسعود بارزانی و كادیر و سەركردە و فەرماندە پێشمەرگەركان لە ئارا و بەردەوامی هەبووە بۆ لەناو بردنیان.ئەمەش كە دەیانزانی پارتی و سەركردایەتیەكەی چۆك دا نادەن بەردەوام دەبن لە خەبات و تێكۆشان واز ناهێنن لە ئومێدی سەركەوتن و سەرفرازی.سەروەریەكانی پارتی دیموكراتی كوردستان ئەوەندە زۆرن كەرەنگە نەكرێت لێرە باسی بكرێت،بەڵام گەورەترین سەروەری پارتی ئەوەیە . كەدرێژەدانە بەخەبات و تێكۆشان و گەیشتنە بەئامانج و ویستەكانی گەلی كورد، توانیویەتی وەك پارتێك ببێتە روناكیەكی گەش بۆ هەرچوارپارچەی كوردستان.هەڵوەستە نەتەویەكان هەر لەپارتی چاوەرێ بكرێت . پارتی ببێتە هەڵگری پەیامی راستەقینەی كوردایەتی و مەردایەتی .ئەزمونی حكومرانی پارتی دیموكراتی كوردستان ئەزمونێكی بێ سنورە سەركەوتوو بەرچاوو دیار بووە، لەبەر ئەوەی ئامانجی كاركردن و خزمەت گوزاری و داكۆكی كردن بووە لە هاوڵاتیان، هەمیشە ویستویەتی ئارامی و سەقامگیری بەرپا بكات. رووی جوانی سیاسی و دیبلۆماسی نیشانی دنیا بدات.پارتی دیموكراتی كوردستان دەتوانێت ئەزمونی هەرێمی كوردستان بەسەركەوتووانە ئیدارە بدات بەرەوپێشی ببات. پارتی دیموكراتی كوردستان ئەو رێبازەیە كە درێژەپێدەر و میرات هەڵگری گشت شۆڕش و بزاڤەرزگاریخوازەكانی كوردستانە كە تا بە ئەمرۆ رووبەرووی دەیان پیلانگێری ئیقلیمی و نێودەوڵەتیی و هەرٍەشە و مەترسی زۆر بۆتەوە . بۆیە بە بێ‌ سەركردایەتی پارتی وبارزانیی مەحاڵ بوو كە گەلی كورد بتوانێ‌ لە خەبات و تێكۆشان بۆ گەیشتن بە مافەرەواكانی بەردەوام بێ‌ ..
Top