هه‌موو ڕێگاكان هه‌ردێنه‌وه هه‌ولێر
July 10, 2018
وتار و بیروڕا
ئێستا كه‌لایه‌نه سیاسییه‌كانی به‌غدا تاك تاك و جووت جووت ، هه‌رچۆنێك بێ و به‌چ ڕێگایێ بێ خۆیان ده‌گه‌یێننه هه‌ولێرو مه‌به‌ستیانه بگه‌نه ( سه‌ربه‌ن – مه‌سیف )یباره‌گای بارزانی وله‌به‌ده‌م به‌رێزیان شه‌رحی حاڵی خۆیان بكه‌ن وداوای چاره‌سه‌رێ بۆ باری سیاسی و پرۆسه چه‌قبه‌ستووه‌كه‌ی عێراق بكه‌ن . ئه‌وه پێگه‌ی كورد و سه‌رۆك بارزانی پێشانی هه‌مووان ده‌دات و ده‌یسه‌لمێنی بێ سه‌رۆك بارزانی ئه‌و قۆناغه ئه‌سته‌مه بێته دی .
ئه‌و چه‌ند دیمه‌نه‌ی شه‌وی هه‌ینی و رۆژی شه‌ممه 6 و 7-7-2018 له‌فرۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێر و دواتر له مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان بینیمان ، لای من ئه‌م چه‌ند ده‌سته‌واژانه‌ی خواره‌وه‌ن و له مانایێ زیاتر هه‌ڵده‌گرن:
یه‌كه‌م : له‌دوای ئه‌نجامدانی پرۆسه‌ی ڕیفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان به‌سه‌ركه‌وتوویی و دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ری داگیركردنی كه‌ركووك دا، به‌غدا له‌ترسان و وه‌ك سزادانی به‌كۆمه‌ڵیش ئاسمانی فرۆكه‌خانه‌كانی لێ داخستین و پردی ئاڵتوون كۆپریشی ته‌قانده‌وه . به‌ڵام كوردستان ( جبل الاشم ) خۆی به‌ده‌سته‌وه نه‌دا ونه خاكی ڕاده‌ست كرد، نه ئاسمان .
دووه‌م : پارتی دیموكراتی كوردستان وه‌ك پارت و حزب نه‌ك هه‌ر له‌كوردستان به‌ڵكوله سه‌رئاستی عێراقیش دا وه‌ك یه‌كه‌مین پارته، له‌ده‌ره‌وه‌ی هاوپه‌یمانیه‌تی و به‌ته‌نیا زۆرینه‌ی كورسییه‌كانی په‌رله‌مانی عێراقی بردۆته‌وه. ئه‌م سه‌ركه‌وتنه به دۆست و نه‌یارانی كوردی سه‌لماند كه ئه‌م پارته وه‌ك چۆن خۆی وه‌ك حزب له ناوچه‌كه‌دا پێشه‌نگی دسپلین و سیسته‌ماتیكی پارتایه‌تی ورێكخراوه‌یی یه ،ئه‌وایش سه‌رۆك وڕابه‌ره‌كه‌ی سه‌رۆك بارزانی ژماره‌یه‌كی گرنگی نێو ژماره مه‌زنه‌كانه و مه‌رجه‌عی باڵای پرسه چاره‌نووسسازه‌كانه و خودانی پرسێكی پیرۆزی نه‌ته‌وه‌كه‌یه‌تی وتێڕوانینیشی بۆپرسه‌كه له‌سه‌رووی به‌رژه‌وه‌ندییه باڵاكانی پله‌و پۆسته‌كانی به‌غدایه و سازشیش هه‌ڵناگرێ .
سێیه‌م : سه‌رۆك بارزانی وه‌ك كه‌سایه‌تییه‌كی كاریگه‌ری نێوبزاڤی رزگاریخوازی له‌ناوچه‌كه هه‌رله‌سه‌رده‌می پۆڵبریمه‌ری حاكمی سیاسی یه‌وه ڕۆڵی كاریگه‌ری خۆی له یرۆسه‌ی سیاسیی و نووسینی ده‌ستووردا بینیوه ، ئه‌و حكومه‌تانه‌ی به‌غداش له‌كاتی دامه‌زراندنیاندا هانایان بۆ به‌رێزییان هێناوه‌ودوای دامه‌زراندنیشیان ،هه‌ركه‌پشتییان له هه‌ولێركردووه‌و به‌ره‌وبه‌غدا شۆڕبوونه‌ته‌وه ، به‌داخه‌وه پشتییان له بارزانی وبه‌ڵێن ورێككه‌وتنه‌كانیان.. پشتییان له ( ته‌وافق وپێكه‌وه‌ژیانی هاوبه‌ش و هاوسه‌نگی ) سیاسیی كردۆته‌وه .
نه‌ك هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ش به‌ڵكو بڕینی بوودجه‌و مووچه وگه‌مارۆی ئابووری وده‌ست به‌سه‌رداگرتنی چه‌ك و تفاقی جه‌نگی پێشمه‌رگه‌و هه‌ر له‌دوای كشانه‌وه‌ی سوپای ئه‌مریكا له‌ناوچه كه‌و یاریكردن به مووچه‌و بوودجه‌ی پێشمه‌رگه و هێڕشی سوپا وپه‌لاماردان ، سزادانی به‌كۆمه‌ڵ و چه‌ندین ره‌فتارێكی دیكه‌ی به‌غدا.. ئه‌وه حكومه‌ته یه‌ك له‌دوایه‌كه‌كانی به‌غدابوونه كه به‌هه‌وڵ و كۆششی كورد و سه‌رۆك بارزانی دامه‌زراوون وئه‌و نه‌هامه‌تی و قه‌یرانانه‌یان بۆ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و خه‌ڵكه خۆڕاگره‌كه‌ی درووست كردووه و مه‌به‌ستیش له‌درووستكردنییان ڕوونه كه بۆچی و له‌پای چی دابووه .
چواره‌م : دڵنیاین سه‌رۆك بارزانی ئه‌م واقیعه تاڵه‌ی دوێنێی له‌به‌رچاوه به ووردیش بیر له ئه‌و دیفاكۆتۆیانه ده‌كاته‌وه كه‌دێنه پێش .
هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه وبادانه‌وه‌ش له‌كاری سیاسیی‌دا كاتێ سه‌رهه‌ڵده‌ده‌ن كه،ده‌بنه گرفت ومۆڕاڵ . جا مه‌ترسییه‌كان لێره‌دا چه‌كه‌ره‌ده‌كه‌نه‌وه وئه‌وا( به‌غدای خاتوو حه‌لیمه بگه‌ڕێته‌وه سه‌رعاداتی قه‌دیمه ..) و ئێمه‌ی مارانگه‌سته‌ی ده‌ستی خاتووحه‌لیمه‌ش ده‌بێ ئه‌وجاره‌یان وشیارترو وریاتر بیین ،تا كه‌نارگیر نه‌كرێین ، پێوسته گرفته ناوخۆییه‌كان وه‌لانێین ، به‌یه‌كده‌ستی و یه‌كگرتوویی پشتیوانی سه‌رۆك بارزانی بین .