ئەگەر پشتیوانی سەرۆک بارزانی نەبا، قسەکەی مام جەلال وەک خۆی دەهاتەدی
July 8, 2018
وتار و بیروڕا
مام جەلال دەڵێ: ئەمانە بەشێکیان شەهید دەبن، بەشێکیان کەمئەندام دەبن، بەشێکیشیان بەند دەکرێن.
رۆژنامەنووسەکە ئەو پۆلێن کردنەی مام جەلال پێ سەیر دەبێ و دەڵێ: شەهید بوون و کەمئەندام بوونەکە ئاساییە، بەڵام ئەو بەشەی تریان بۆچی بەند دەکرێن؟
مام جەلال دەڵێ: ئەوانە لە پێناو شۆڕش و کوردایەتیدا هەموو بەرژەوەندیەکانی خۆیان بەلاوە ناون و نەیانخوێندووە و نەخوێندەوار دەرچوون، دوایی جیلێکی بێئاگا لە شۆڕش و کوردایەتی دێنە پێشێ و بە بیانووی خوێندەواری و بە بڕوانامەی بێ زانست و زانیاری دەسەڵات دەگرنە دەست، ئەوانەش کاتێ دەچنە دائیرەکان و کێشە و گرفتیان بۆ درووست دەکەن، ئەوانەش فێر بوون زوڵم و ستەم قبوڵ نەکەن و دەیکەن بە هەرا و دەنگەدەنگ، کاکی بەناو خوێندەوار و بێئاگا لە شۆڕش و خەبات و ماندووبوونی ئەمانە، دەنگی پۆلیس دەدا و دەڵێ: ئەو نەخوێندەوارانە بگرن و بیانخەنە زیندانەوە.
دوای درووست بوونی بزووتنەوەى گۆڕان لە لایەن نەوشیروان مستەفاو بۆ مەبەستی تایبەتی خۆی چەند خاوەن بڕوانامەیەکی دەمشڕ و جنێوفرۆشی بێئاگا لە خەبات و قوربانیدان و ماندووبوونی خەڵک دەهێنرێنە پێش، ئیتر ئەو دەمشڕ و جنێوفرۆشانە لەگەڵ بانگخوازە تیرۆریستەکانی کۆمەڵی ئیسلامی دەکەونە بەرەی دژە سەربەخۆیی کوردستان و دوژمنایەتی کردنی مێژووی بەرخودان.
ئەگەر سەرۆک بارزانی نەبوایە قسەکەی مام جەلال وەک خۆی دەهاتەدی و پێشمەرگە دێرینەکان و تەوای سەربەخۆخوازانی کوردستان، یان بەند دەکران، یان تیرۆر دەکران، ئەوەش روون و ئاشکرایە و بە هەڵوێستی دەمشڕ و جنێوفرۆشەکانی نەوشیروان و تیرۆریستخوازەکانی عەلی باپیرەوە دیار بوو، بۆ رێگا خۆش کردنیش ماوەیەک بانگەشەی ئەوەیان دەکرد کە وڵات بە خەڵکی نەخوێنەداوار بەڕێوە ناچێ، دواتریش داوای بەند کردن و دادگایی کردنی ریفراندۆمچیکانیان دەکرد، بەڵام سەرۆک بارزانی هەم وەک رابەری پێشمەرگە دێرنەکان و هەمیش وەک رابەری سەربەخۆخوازان، ئەو خەونەی هەڵسووڕاوە دەمشڕ و جنێوفرۆشەکانی نەوشیروان مستەفا و بانگخوازە تیرۆریستەکانی کۆمەڵی ئیسلامی کردە خەونی حوشتری.