سەرکردایەتی حزبەکان چۆن وەڵامی پرسیاری جەماوەرەکەیان دەدەنەوە

سەرکردایەتی حزبەکان چۆن وەڵامی پرسیاری جەماوەرەکەیان دەدەنەوە
کاتێک جەماوەر لە سەرکردایەتی حزبەکانیان دەپرسێ و کێشە حزبییەکانیان بۆ روون دەکەنەوە، ئاوا وەڵام دەدەنەوە.
١ــ بزووتنەوەی گۆڕان
جەماوەر:ــ قوربان بارودۆخی بزووتنەوەکەمان خراپە و دەنگەکانمان بەرەو کەمبوونەوە دەچن؟
وەڵامی سەرکردایەتی:ــ مەترسن بە هەڵسووڕوانمان گوتووە زیاتر گرنگی بە ئیرهابی فکری بدەن و تۆپخانەی (KNN) کاراتر بکەن و ژمارە و داتا درۆیینەکانیش وردتر بخەنەڕوو.
٢ــ پارتی دیموکراتی کوردستان
جەماوەر:ــ قوربان خەڵکی خۆمان گلەیی زۆرە و لە خزمخزمێنەی بەرپرسەکان و پاوان کردنی دەزگا حزبییەکان بۆ بەرژەوەندی خۆیان تووڕەن.
وەڵامی مەکتەبی سیاسی:ــ دەرگا داخەن، چی دەبێ با ببێ، ئەو جەماوەرە زۆر سەیرە، چۆن دڵی پەرسەکان بۆ خەڵک دەڕەنجێنین.
٣ــ کۆمەڵی ئیسلامی
جەماوە:ــ دەنگوباسی برایانمان لە فەلەستین و بۆرما چۆنە؟ ئەی لەسەر ئەو مولحیدانەی ناوخۆ چی هەیە؟
وەڵامی بانگخوازانی سەرکردایەتی:ــ ماوەیەکە خوای گەورە نەهاتۆتە خوارێ بۆ لای جەنابی ئەمیر و پێغەمبەریش نەهاتۆتە خەونی، چاوەڕوانین و دوایی ئاگادارتان دەکەینەوە.
٤ــ یەکێتی نیشتیمانی کوردستان
جەماوەر:ــ قوربان ١٦ی ئۆکتۆبەر و فرۆشتنی کەرکوک کێشەی زۆری بۆ درووست کردووین و خەڵک بە خیانەتی دەزانێ؟
وەڵامی سەرکردایەتی:ــ خیانەتی چی؟! ئێمە عێرافین، ناوە ناوە بڵێن کەرکوک ئارامە، ناوە ناوەش بە کوڵ بۆ کەرکوک و کەرکوکیەکان بگرین.
٥ــ یەکگرتووی ئیسلامی
جەماوەر:ــ ئەرێ چارەمان چییە؟ ئەگەر لەگەڵ بەناو ئۆپۆزسیۆن هاوڕاین، دەسەڵات بە خراپ ناومان دەبات، ئەگەر لەگەڵ دەسەڵاتیش هاوڕاین، ئۆپۆزسیۆن بە پیاوی دەسەڵاتمان دەزانێ و تەخوینیشیمان دەکات.
وەڵامی سەرکرداەتی:ــ گوێیان مەدەنێ و خوای گەورە هەردوو لایان بگرێ و ریسوایان بکات.
Top