(خاڵی هاوبەش)

(خاڵی هاوبەش)
٭هەموو ئەو مادە پێچەوانانەی لەم ووجودەی کەون بوونیان هەیە کەلێی دەکۆڵیتەوە دەکرێت خاڵی هاوبەشیشیان هەبێت واتە هەر پێچەوانەبونەوەیەک بەواتای هاودژبوونی ڕەها نیەو ڕەنگە سەرەڕای پێچەوانەیی بەڵام خاڵی هاوبەشیش ووجودی هەبێت

٭کایەی سیاسی وەک هەر پێکهاتەیەکی ئەم بوونەی ژیان هاوکۆکی و هاودژیشی هەیە ئەوەی بۆ من جێگای سەرنج و خاڵی مەبەستە نەبوونی خاڵی هاوبەشی کوردە لەزۆر بواردا بەتایبەت بواری سیاسەت!

٭کاتێک لاپەڕەکانی مێژووی دوورو زیکی ئەم نەتەوەییە هەڵدەدەیتەوە هەر لەپانتای کوێرە دێیەکەوە بیگرە تادەگات بەقەڵەمڕەوی میرنشینێک بەردەوام ناکۆکی لاوەکی و خاڵی هاودژی زاڵ بووە و ئەم هاودژبوونەش سەرەتای ناکۆکیەکی قووڵو کوشندەبوەو ژێرخانی مرۆیی وئابوری و عەقڵی ئەم گەلەی کرمۆڵ و بۆگەن کردوە،ئەم هۆکارەش پشکی شێیری لە ژێردەستەیی گەلەکەماندا بەردەکەوێت

٭ئەم دیاردەیەی هاودژی و ناکۆکیەی گەلەکەشمان بەشێکی خەتاو تاوانی خودییەو پێکهاتەی ئەم نەتەوە بەدبەختەی ئێمەیە و خۆمان لێی بەرپرسین و تاوانبارین وەبەشێکی دیکەشی ئەمری واقیع و سەپاندی بەزۆری دوژمنەکانمان بوە کەتائێستاش بوونی هەیە

٭دوای ئەم هەموو مەرگەساتەی کە بەسەر گەلەکەماندا هاتوە کەچی ئێستاش هەڵەکانی ڕابردوو بەردەوای هەیەو درێژی پێدەدەین و دەرزوپەندێکمان لێ وەرنەگرتەوە !!

٭ئێستاو دوای حەوت ساڵ بەسەر بەهاری عەرەبی و شەڕی دژی داعش و پەلاماردانی سیاسی و سەربازی و ئابوری بۆسەر هەرێمی کوردستان دوای ئەو مەرگەساتەی لەماوەی چوارساڵی بەسەر گەلەکەمانداهات کەچی ئەم هەموو ئازارو مەرگەساتەش هێزگەلی سیاسی یەک نەخست و کۆنەکردەوە!

٭ئێستاو دوای هەڵبژاردنەکانی(۱۲مایوو) دۆخی سیاسی عێراق و ناوچەکەش زۆر ناسەقامگیرەو ڕووداوگەلی زۆرتریش لەم ناوچەیە ڕوودەدەن و ئەگەری باشی لێ ناخوێرێتەوە کەچی هێشتا هێزەسیاسیەکانی کوردستان ئەوەندەی لەدوی خاڵی ناکۆکی دەگەڕێن هێندە خەریکی دۆزینەوەی خاڵی هاوبەشی نێوانیان نین لەکاتێکدا بەردەوام بوون لەسەر ئەم دۆخە خراپە سیاسیە بەرەو توونێلێکی تاریکمان دەبات کەسەرەنجام تێکڕای گەلەکەمان باجەکەی دەدەن

٭ئەم دۆخە سیاسیە چەق بەستوە هەموو ئەو هێزە سیاسیە توندئاژوانە لێی بەرپرسیارن کە بەردەوام بیانوی ناکۆکی بوون دەدۆزنەوەو هەمیشە خەریکی تۆخکردنەوەی خاڵە ناکۆکەکانن و خاڵە هاوبەشەکانیش کاڵتر دەکەنەوە ئەم ڕەوتە پۆپۆلیستیەی سیاسی ماوەی چەند ساڵی ڕابردوو زۆر دەستکەوتیان لەدەست گەلەکەماندا کەلێرە کاتی باسیکردنی نیە وە دەیانەوێت بەبەردەوامی دان بەم ڕەوتە خراپەی سیاسەت تووشی ئاریشەو گرفتی زیاتریشمان بکەنەوە

٭بەبڕوای من لەم قۆناغە هەستیارو چارەنوس سازەدا نیشتیمانیترین هێزی سیاسی ئەوانەن لەدوی دۆزینەوەی خاڵە هاوبەشەکانی نێوان لایەنە سیاسیەکانن وە پەراوێزخستنی خاڵە ناکۆکەکان تابتوانن نەتەوەکەمان بۆ قۆناغێکی باش و باشتر بگوازنەوە

ڕێبین ڕەحیم.
Top