هاوپەیمانییەکی درێژخایەن

هاوپەیمانییەکی درێژخایەن
هەموو هاوپەیمانیە سیاسی و سەربازیەکان لەژێر کاریگەری بەرژەوەندی دوولایەنە بەڕێوە دەچن، هەر کاتێکیش بەرژەوەندیەکان ئاراستەی پێچەوانەیان وەرگرت و لە یەکتریان لادا، ئەو هاوپەیمانیە هەڵدەوەشێ و زۆر جارانیش بەریەککەوتن لە نێوانیاندا روودەدا و تەنانەت هەندێ جار دوو لایەنی هاوپەمانیەکە بەشەڕیش دێن و خوێن و کاولکاریش دەکەوێتە بەینیانەوە، بەڵام هاوپەیمانیە سیاسی و سەربازیەکەی نێوان برایم ئەحمەد و شای ئێران و دەزگای ساواک پێچەوانەی هەموو هاوپەمانیەکان لە ساڵی ١٩٦٢ تا ئێستا کە ٥٦ ساڵە بەردەوامە و بە پێی قۆناغەکان نۆژەن کراوەتەوە و گۆڕانکاری بەسەردا هێنراوە.
ئەو هاوپەیمانیەی نێوان برایم ئەحمەد و شای ئێران و دەزگای ساواک ئەوەندە ستراتیجی و کۆنکرێتییە، رووداو و گۆڕانکاریە ناوخۆیی و هەرێمی و نێودەوڵەتیەکانیش کاریگەریان لەسەری نییە، ئەوەتا دوای کۆچی دوایی برایم ئەحمەد و روخانی رژێمی شا و هاتنە سەرکاری ئاخوندەکان و گۆڕینی دەزگای ساواک بە دەزگای ئیتلاعات، هاوپەیمانیەکە بە ئامانەتەوە گوازراوەتەوە و لە نێوان کچ و نەوەکانی برایم ئەحمەد و ئاخوندەکانی ئێران و دەزگای ئیتلاعات بەردەوامە و بە هەمان فۆرم و میکانیزم و ئامانجی ساڵی ١٩٦٢ کاری پێدەکرێ.
ئامانجی هاوپەیمانیەکەی نێوان برایم ئەحمەد و شای ئێران و دەزگای ساواک لە ساڵی ١٩٦٢ لەسەر سێکوچکەی دژایەتی کردنی بارزانی نەمر و بزووتنەوەى رزگاریخوازی کورد و خواست و ئامانجە نەتەوەییەکان بەرنامەڕێژی بۆ کرابوو، ئێستاش هەمان هاوپەیمانی بەردەوامە و کچ و نەوەکانی برایم ئەحمەد و ئاخوندەکانی ئێران و دەزگای ئیتلاعات، لەسەر سێکوچکەی دژایەتی کردنی سەرۆک بارزانی ریفراندۆم و دەنگ و بڕیاری خەڵک و خواستی سەربەخۆیی کوردستان پێلانڕێژی بۆ کراوە، کەواتە رێبازی برایم ئەحمەد و شای ئێران و دەزگای ساواک تا ئێستاش بەردەوامە، لەلایەن برایم ئەحەمەدەوە کچ و نەوەکانی و لەلایەن شای ئێران و دەزگاس ساواکیشەوە ئاخوندەکانی ئێران و دەزگای ئیتلاعات پێوەی پابەندن ودرێژەی پێدەدەن.
Top