لەوەتەی کورد هەیە باجی پەرتەوازەیی دەدات، بەڵام ئێستا باجی یەکگرتنی ساختەی چەند لایەنێک
June 25, 2018
وتار و بیروڕا
ئەگەر لە بەدبەختی کورد نەبێ لە کوێی دنیادا بینراوە و بیستراوە چەپ و مارکسییەکی توندڕەو و شەڕانی و تیرۆریستی وەک نەوشیروان مستەفاو ئیسلامییەکی توندڕەو و شەڕانی و تیرۆریستی وەک عەلی باپیر هاوهەڵوێست و هاوئامانج و هاوکردار و هاوبیر و بۆچوون بن!
ئاخر نەوشیروانێکی چەپ و مارکسی و توندڕە و و شەڕانی و تیرۆریست، عەلی باپیرێکی ئیسلامی و توندڕەو و شەڕانی و تیرۆریست، بەرهەمێکی بە قسەی خۆی دیموکرات و دادپەروەر، یەکدەگرن و پشت لە کوردایەتی و خواست و ئامانجە نەتەوەییەکان دەکەن، ئەرێ پێمناڵێن چی لەگەڵ میلیشیایەکی تیرۆریستی وەک حەشدی شەعبی کە تا ئێستاش بە خەیاڵی تۆڵەی حوسێنەوە دەژین، چی کۆیان دەکاتەوەو کورد گوتەنی چی وایکردووە بە زارێک بخۆن و بە (...)ێک بڕین؟!
چەندی سەری خۆم دێنم و دەبەم سەر لەو هاوپەیمانی و یەکگرتنەی ئەوانە دەرناکەم، جگە لەوەی لە خاڵی توندڕەوی شەڕانی و تیرۆریستی و دژە کوردبوون و کوردایەتی و عێراقچێتیدا دەچنەوە پاڵ یەک.