(یەکڕیزی وەک مەرجی سەرکەووتن)

(یەکڕیزی وەک مەرجی سەرکەووتن)
٭زۆرترین زاراوەو دەستەواژەو داخوازییەک کەلەلایەن زۆرترین چین و توێژەکانی ئەم کۆمەڵگەیەوە دەووترێتەوەو بوە بە داخوازوخواستێکی هەموەکی (یەکڕیزی)و یەکدەنگی هێزو لایەنە سیاسیەکانی کوردستانە لە عێراقدا

٭کورد بەدرێژای مێژوو باجی نەبوونی یەکڕیزی و ناتەبایی خۆی داوەو دەدات و تائێستاش سوودێکی لێ وەرنەگرتوەو هەڵەکانی ڕابردووی وەک وانەیەک سوودی لێوەرنەگرتوە

٭کاتێک لاپەڕەکانی مێژووی دوورونزیک هەڵدەدەینەوەو چاوت بەدەستکەوتێکی ئەم گەلە ستەم دیدەیە دەکەوێت و بەدوای هۆکاری سەرکەوتنەکەیدا مەگەڕێ بێشک بۆت د ئەو سەرکەوتنە ئەگەر سەرکەوتنێکی کاتیش بێت هۆکاری یەکڕیزی و یەکدەنگی بووە

٭لەدوای ساڵی (۲۰۰۳)و ڕوخانی ڕژێمی گۆڕبەگۆڕ تانوسینەوەی دەستور وبەشداری لەپرۆسەی سیاسی عێراق و وەرگرتنی مافەکای خەڵکی کوردستان و پلەوپۆستەکانی عێراق وەک هەقی خەڵکی کوردستان بەرهەمی یەکڕیزی هێزەسیاسیەکانی کوردستان بوە بەتایبەت(پارتی+یەکێتی)

٭لەدوای دروستبوونی تەوژمێکی سیاسی تووندئاژو ڕادیکاڵ لەسیاسەت وەدوای ناشرینکردنی هەرچی پیرۆزی ئەم نەتەوەیە هەیەو دوای بێڕێزکرنی دامودەرگانی ووڵات و سوکایەتی کردن بەدەستکەوتەکانی کورد لەعێراق ئیتر نێوماڵی کورد وەک نەتەوەیەک لەعێراق تووشی ئینشیقاق و دابەشکاری بویەوە بەمەرجێک ئەم لێکترازان و نەبوونی یەکهەڵوێستیە کۆی گەلەکەمان باجەکەی داوەو دەدات

٭ئەم ڕەوتە فاشیە کەبۆدژایەتی سیاسەتی ناوخۆیی لەهەرێمی کوردستان بەئاگاو بێئاگا چونەتە بەرەیی نەیارانی ووڵات و هەر ڕۆژەو جۆرە جاشایەتیەک و جۆرە خیانەتێک دادێنن و بەرپرسی یەکەمی نەمانی یەکڕیزی و یەک هەڵووێستی کوردوکوردستانن وەک نەتەوەو قەوارەیەکی دەستوری لەعێراق دا

٭دوای کۆتای هاتنی هەڵبژاردنەکانی(٥/۱۲) ئەم ڕەوتە ڕادیکاڵە زیاتر وەگیان هەرێمی کوردستان کەوتوون و لەدادگانی عێراق شکایەت لەهێزی پێشمەرگە دەکەن وداوای سووتاندنی دەنگی تایبەت دەکەن بەمەرجێک ئەو داخوازە ڕێک پێچەوانەی بەندەکانی دەستووری هەمیشەیی عێراقەو داداگاش وەڵامێکی کەمەرشکێنی دانەوە

٭ دوای زیاتر لەمانگ ونیوێک هێشتا هێزگەلی کوردی لۆکاڵی و ڕادیکاڵ لەدووی قەوانی کۆنن و ئامادەیی درووستکردنی یەکڕیزی گەلەکەمان نین لەعێراق و هەر ڕۆژەو دەس لەسەر سنگ وبەجیا لەحزوری هێزێکی سیاسیدان بەڵکو بتوانن هەندێک گۆڕانکاری لە ژمارەی کورسیەکانیاند ڕووبدات بێ منەت بەرامبەر داخوازی گەلەکەمان و مافەکانیان وپێشێلکردنی مافەکانی نەەوەکەمان !!!!

٭ئێستا ئیتر دیمەنەکان زیاتر ڕونن کە ئەگەر دەمانەوێت قورسایی کورد وەک نەتەوەیەک لەعێراقدا وەک خۆیی بمێنێتەوە دەبێت پێکەوەو تێکڕا ناکۆکیە سیاسیەکانان لە بەغدا وەلا بنێین و پێکەوە دەست بە مەبدەئی یەکڕیزی و تەباییەوە بگرین تابیگەین بەڕێگەچارەی سەندنەوەی مافەکانمان لەکاربەدەستەکانی بەغداد

٭کەواتە یەکڕیزی و یەک هەڵووێستی و یەکدەنگی کۆدی سەرکەوتنەکانی گەلەکەمانەو تێکدانی ئەم یەکڕیزیی و یەک هڵووێستیە دەبێت وەک هێڵی سورو خیانەتی نیشتیمانی هەژماربکرێت هەرهێزێکی سیاسی ئەم خیانەتە گەورەیەی ئەنجامدا ڕیسواو ئیدانەی بکەین و پێکەوە بۆ سەپاندن و سەندنی داخوازییەکانی گەلەکەمان (یەکڕیزی بکەین بەبەرنامەی کارەکانمان) و وەک پرەنسیپێک درێژەی پێبدەین بیسەپێنین

Top