گەندەڵی و چاکسازی لە فەرهەنگی سیاسی نەوشیروان مستەفادا
June 23, 2018
وتار و بیروڕا
کاتێکیش دەڵێی: ئێوە بەردەوام بانگەشەی ئەوە دەکەن کە سزای گەندەڵکاران دەدەن و قوتی خەڵکیان لە قوڕگی دێننەوە دەرێ، ئایا سزای رابەرە گەندەڵەکانی خۆتان داون بە خودی نەوشیروان مستەفاشەوە؟ ئایا قوتی خەڵکیتان لە قوڕگی هێناونەوە دەرێ گردەکە و کارگەی چیمەنتۆی بازیان و میترۆ و قەمارخانەکە و ڤێلاکەی بەریتانیاتان بۆ خەڵک گێڕاوەتەوە؟ سەر دەدەخەن و دەمیان دەبێتە تەڵەی تەقیو.
کاتێک لێیان دەپرسی: ئێوە نەوشیروان مستەفا بە رابەری چاکسازی دەزانن و لەبەر هەژاری و نەبوونیش ناوتان ناوە باوکی هەژاران، ئەی بۆچی گردێکی ١٢٢ دۆنمی لە ناوجەرگەی شاری سلێمانی داگیر کرد و دواتر جوتە کوڕەکەی بۆ هەتا هەتایە لە هەژاری رزگار کردن و لەسەری تاپۆ کردن، ئەی کارگەی چیمەنتۆی بازیان و قومارخانە و میترۆکەی سلێمانی و پاڵاوگەی نەوتی دوکانی لە کوێ هێنان و بەچی پەیدای کردن؟ ئەی ڤێلاکەی بەریتانیای چۆن دەستکەوتووە؟ کاتێک دێنە گۆ وەک ئەوەی خەڵکی تر شۆڕشگێڕ نەبووبێ دەڵێن: کەسێکی شۆڕشگێڕ بووە و لەوەشی زیاتر قابیلە، یان دەڵێن: ئەوە نییە خەڵکی تریش هەیەتی، راستە خەڵکی تریش هەیەتی، بەڵام ئەو بانگەشەی چاکسازی و گێڕانەوەی مڵک و ماڵی گشتی دەکرد، نابێ خۆی گەندەڵی بکاو دەست بەسەر موڵک و ماڵی گشتیدا بگرێ و دواتر وەک میرات بەسەر جوتە کوڕ و تاقانە کچەکەیدا دابەش بکات.
نەوشیروان مستەفا هەڵسووڕاوە کاڵفامەکان و گەوجێنراوە دەمشڕەکانی وا فێر کردوون چی دەدزی و چۆن گەندەڵی دەکەی ئاساییە، چونکە هەرکاتێ چوویتە گردەکە دەبیتە گۆڕاخواز و وەستای چاکسازی، هەر کاتێکیش بە هەر هۆکارێک وازت لە گؤران هێنا تەخوینت دەکەن و تۆمەتی جاسووسیت دەدەنە پاڵ، ئەوەش شەرعیەت دانە بە گەندەڵی و دزی کردن، بەلای ئەوانەوە رەوایە چەندی دەدزی بدزە، چۆنی بۆت دەکرێ گەندەڵی بکە، بەڵام کە بوویتە گۆڕان پاک دەبیتەوە، بەو پێوەرەش گەندەڵی و دزی کردن بۆ هەموو خەڵک رەوایە، چونکە کێ دەڵێ رۆژێک ئەوانش وەک گەندەڵکانی دوێنێ و گۆڕانخوازەکانی ئێستای ناو بزووتنەوەی گۆڕان واز لە گەندەڵی و دزی کردن ناهێنن، خۆ ئەگەر وازیش نەهێنن رۆژێک هەر دەمرن و مەرگ وازیان پێ لە دزی و گەندەڵی دێنێ، کەواتە ناتوانین کەس بە دزی و گەندەڵی تاوانبار بکەین، چونکە کێ دەڵێ رۆژێک ناگەڕێنەوە و نابن بە گۆڕانخواز و وەستای چاکسازی؟!