بارزانی له‌ پردێ بوو به‌غدایش كه‌رخ و ڕه‌سافه‌ی زیاتر لێك ده‌ترازێ

بارزانی له‌ پردێ بوو  به‌غدایش كه‌رخ و ڕه‌سافه‌ی زیاتر لێك ده‌ترازێ
پردێ ، ئه‌وشارۆچكه‌ ئاڵتوونییه‌ی نێوان دوولقی زێی بچووك ره‌نگین به‌پیشه‌ی ده‌ستی و كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌ی ئاو و ماسی ، له‌مێژووی رزگاریخوازی كوردستاندا چه‌ندین سه‌روه‌ری به‌ركه‌وتووه‌ . نزیكترینی سه‌روه‌رییه‌كان له‌ مێژووی تازه‌ی رزگاریخوازیماندا رۆژانی به‌رگری و به‌رخودانی قاره‌مانه‌ی پێشمه‌رگه‌ قاره‌مانه‌كانی دوای كاره‌ساتی 16ی ئۆكتۆبه‌ری 2017 و شه‌وانی 16-19 و 20 له‌سه‌ر 21 ی ساڵی 1991 و نه‌خشاندنی نه‌خشه‌ رێگای رزگاركردنی كه‌ركووك بوو له‌لایه‌ن سه‌رۆك بارزانی ، ئه‌وسا سه‌رۆك بارزانی كه‌سه‌رۆكی به‌ره‌ی كوردستانی و له‌شكری شۆڕشگێڕی كوردستان بوو ، له‌به‌رده‌م له‌مپاو ڕووناكی چراو لایت نه‌خشه‌ی سه‌ركه‌وتن و رزگاركردنی كه‌ركووكی دارشتن وبه‌رزگاربوونی ڕاپه‌رین تاجی سه‌ركه‌وتنه‌كانی له‌سه‌ر نا. به‌پڕۆسه‌ی رزگاریكردنی كه‌ركووك بارزانی به‌رژێمی ئه‌وساو ، له‌وساوه‌ش به‌رژێمه‌ یه‌ك له‌دواییه‌كانی گوت و دوای 16 ی ئۆكتۆبه‌ریش ده‌ڵێ:
:- كل شی الا كركوك .
سه‌روك بارزانی كه‌ له‌رۆژی دووه‌می چه‌ژنی ره‌مه‌زاندا 16-6-2018 سه‌ركرده‌ مه‌یدانی و پێشمه‌رگه‌ قاره‌مانه‌كانی پردێی به‌سه‌ركرده‌وه‌ و چه‌ژنه‌پیرۆزه‌ی لێكردن ،لێره‌وه‌ ماناو ده‌لاله‌ته‌كانی میحوه‌ری پردێ خۆی له‌ چه‌ندین ده‌سته‌واژه‌ی واتا به‌خش ده‌بینێته‌وه‌ له‌وانه‌ : تێكشانی گه‌له‌كۆمه‌كی سوپا و له‌شكر و حه‌شد و مه‌شدی ئه‌م و ئه‌وی عێراقی و ناوچه‌یی . تێكشاندنی ئه‌برامزی ئه‌مریكایی ده‌ستی حه‌شد ، كه‌ نوێترین ته‌كنه‌لۆژیای تانكی ئه‌مریكی بوون ، به‌جۆرێ هاوكێشه‌و لێكه‌وته‌كانی كه‌وتنی كه‌ركووكی له‌دوای 16ی ئۆكتۆبه‌رواگۆڕانی به‌سه‌رداهات، واكه‌وته‌وه‌كه‌ هاوپه‌یمانیه‌تی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش سه‌رسامی قاره‌مانیه‌تی و به‌رخودانی پێشمه‌رگه‌ بن ودواتر سه‌ركه‌وته‌نه‌ یه‌ك له‌دوایه‌كه‌كانی مه‌خموور و سحێلایش ببنه‌ دیفاكتۆی تازه‌ به‌سه‌ر به‌غداو ناوچه‌كه‌و ئه‌مریكاو هاوپه‌یمانه‌كانی .
ئه‌وه‌یان له‌ڕووی سه‌ربازییه‌وه‌ ، له‌ڕووی سیاسییه‌وه‌ش بارزانی ، نه‌ك ته‌نیا بۆ پارتییه‌كان به‌ڵكو بۆته‌واوی حزب و لایه‌نه‌سیاسییه‌كانیش ژماره‌یه‌كی گرنگ و سه‌نگینی نێو ژماره‌كانه‌ ، سه‌رۆك و رابه‌ری بزاڤی رزگاریخوازی نه‌ته‌وه‌یییه‌ ، به‌رێزیان وه‌ك له‌ وتاری دیكه‌ش ئاماژه‌مان پێداوه‌ خاوه‌نی پرۆژه‌ی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆی كوردستان و تێكشكێنه‌ری ته‌لیسمی داعش وبه‌زاندنی سنووری سایكس پیكۆیه‌ ، ئێستا هه‌موو لایه‌نه‌كان چاویان بڕیوه‌ته‌ هه‌نگاوه‌كانی بۆ تێپه‌ڕاندنی ئه‌و قۆناغه‌هه‌ستیاره‌ی كه‌ لایه‌نه‌ كوردستانیه‌كان له‌سۆنگه‌ی ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ی په‌رله‌مانی عێراقدا تێی كه‌وتوون .
له‌كاتێكدا مه‌ترسییه‌كانی داعش له‌و دودیووی كه‌ركووكه‌وه‌ سه‌ریانهه‌ڵداوه‌ته‌وه‌ و رۆژنییه‌ به‌جۆرێ له‌جۆره‌كان خۆیان نمایش نه‌كه‌ن له‌لایه‌ك و په‌رته‌وازه‌یی و هه‌ڕوگیفی لایه‌نه‌ شیعه‌و سونه‌كانی به‌غداش له‌یه‌كتری له‌لایه‌كی دیكه‌دا ئاینده‌كه‌ نادیارپێشانده‌ده‌ن ، بۆیه‌ حه‌ق وانییه‌ پارت و لایه‌نه‌كوردستانییه‌كان به‌براوه‌و دۆڕاوی هه‌ڵبژاردنه‌وه‌، ناته‌باییه‌كان قوڵتر بكه‌نه‌وه‌ وبۆ پۆسته‌كانی به‌غدایه‌كی ئاینده‌ نادیار ‌، هاووڵاتیان و جه‌ماوه‌ری گه‌لی كوردستانی ماندوو و شه‌كه‌تی ده‌ستی سیاسه‌تی به‌غداو گه‌مارۆ ئابورییه‌كانی ، چیتر نیگه‌ران و شپرزه‌ی ده‌ستی سیاسه‌ت و به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان بكه‌ن .
ئێستا دره‌نگه‌ زوو نییه‌ ، تا كات به‌به‌رییه‌وه‌ ماوه‌ ، ناكۆكییه‌كان وه‌لانێن ، به‌پیر بانگه‌وازه‌كه‌ی سه‌رۆك بارزانی یه‌وه‌ ، وه‌رن له‌سه‌ر مێزی گفتوگۆی به‌رێزیان به‌یاننامه‌ی ته‌بایی و یه‌كریزی ڕاگه‌یێنن نه‌خشه‌ رێگای بارزانی كه‌ خۆنه‌چه‌ماندن و یه‌كریزی و سه‌ركه‌وتنه‌ بكه‌نه‌ به‌رنامه‌ی كاروه‌ك (به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كی نیشتیمانی نه‌ته‌وه‌یی ) ته‌بایی و یه‌كریزی بێننه‌دی .
له‌كاتێكدا ئه‌ڵته‌رناتیفێكی دیكه‌ ، له‌نه‌خشه‌ رێگای بارزانی به‌هێزتر له‌به‌رده‌م لایه‌نه‌ كوردستانییه‌كان دا نییه‌ ، جه‌ماوه‌ی گه‌لی كوردستان ده‌پرسێ : ئه‌رێ به‌ته‌مای چین ؟ دوای سووتاندنی سندوقه‌كان به‌رۆژی رووناك له‌ به‌غدای ره‌شیدی كه‌رخ وڕه‌سافه‌ی لێك دابڕاو، به‌ وناته‌بایی و لێكترازانه‌ی هه‌مانه‌ چیمان له‌ به‌غدا ده‌ست ده‌كه‌وێ ؟

Top