(دۆخی عێراق و ناوچەکەو بەرپرسیاریەتی هێزەسیاسیەکان)

(دۆخی عێراق و ناوچەکەو بەرپرسیاریەتی هێزەسیاسیەکان)
٭بێگومان ئەو تەپوو تۆزو تەم تومانەی کۆتاهەڵبژاردنی پەڕلەمانی عێراق دروستی کردوە هێشتا وەک پێوویست نەنیشتوەتەوەو دۆخەکە بەگشتی جێگیرو ئارام نیەو چاوەڕوانی پێشهات و ڕووداوی زۆرو جۆراوجۆر لەم دۆخە دەکرێت

٭خاکی عێراق و پرۆسە سیاسیەکەی ئێستا بوە بەکێڵگەی چاندنی ستراتیژی ملەوەن و ئەجێندا هەمەچەشن و هەمە جۆرەکان و ئەوەی کەئەجێندای خۆی نیە لەم پرۆسەیەدا خودی هێزە عێراقیەکانن

٭بەش بەحاڵی خۆم هیچ دڵم بەعێراق خۆش نیەو بەمسقاڵێکیش شعوری عێراقچێتی لە خۆمدا شک نابەم بەڵام تائەوساتەی ئێمە لەگەڵ ئەم دەووڵەتە تائیفیە ڕزیوەدا دەژین هەموو کردارێک لەوێ کاردانەوەی لەسەر ژیانی ئێمەش لێرە دەبێت بۆیە دەبێت بەدیقەت لە کۆی پرۆسەی سیاسی لەعێراق بڕوانین

٭هەرێمی کوردستان لەدوای ئەم هەڵبژاردنەوە لە دۆخێکی چەقبەستووی خراپدایەو پەیوەندیەکان هێندە ئاڵۆزولاوازن ئومێدی چاکەی لێ ناخوێندرێتەوە بەپێچەوانەوە ئەم پەرتەوازەییە هەمان ئەو دەردە کوشندەیە کەچەندین سەدەیە پێوەی دەناڵێنین و سوودێکی لێ وەرناگرین

٭دۆخی ناوچەکەو عێراق لەلێواری تەقینەوەیەکی جدیدایەو ستراتیژو ئەجێندای زۆر لەناوچەکە دەگوزەرێن کە ئەگەری بەریەککەوتنی ئەم ئەجێندانە چاوەڕوان کراوەو لەباشترین حاڵەتدا ڕەنگە ئومێدی نەڕژانی خوێنی لێ بکەین

٭عێراقی دوای ساڵی (۲۰۰۳)قەراربوو عێراقێک نوێ بێت و دەستوری عێراقی و دامودەزگاکانی دەستووری حەکەمی نێوان پێکهاتەکانی ئەم دەووڵەتە نەخۆشەبن کەچی ئەزموونی (۱٥)ساڵی حکومەتی زۆرینەی شیعی بەڵگەی بەتاڵ بوونەوەی ئەم خەونە حوشتریەو ئەو درۆ گەورەیە بوو کە وایکرد ئێمە جارێکی دیکەبگەڕێینەوە بۆ بەغداد

٭ئێستا هەردوو ستراتیژی (ئەمریکی +ئێرانی)لە عێراقدان و لەهەندێک شوێن ناتەباو لەهەندێک شتیش تەباو پێکەوەن و کۆبوونەوەو دروستکردنی هەندێک لەم هاوپەیمانیە نوێیانە بەرهەمی ئەم پێکەوەبونەن و ئەگەری پێکدادان و پێکەوەبونیشیان لێدەکرێت بۆ نا ئەوە نیە دوای چەند دەیەیەک(کۆریای باکور+ئەمریکا)ڕێککەوتن؟

دۆخی چەق بەستووی هەرێمی کوردستان خاڵێکی لاوازو نێگەتیڤی قورسایی کوردە لە بەغداد بەجۆرێک ئەم پەرتەوازەییە سەرەنجام کۆی گەلەکەمان لەباشوری کوردستان باجەکەی دەدەن

٭هێزی کوردی لۆکاڵی کەئێستاش بەشوێن هەژماری دەستی دەنگ و هەڵوەشادنەوەی پرۆسەی هەڵبژاردنەکان هێندەی لەخەمی کروسیەکی زیادی حیزبیدان هێندە بەتەنگ کێشەکانی خەڵکی کوردستانەوەنین بۆیە ئەم حاڵەتی هەڵمەتی هەڵبژرادنە کە بوەبەنەخۆشیەکی کوشندە لەهەرێمی کوردستان دەبێت کۆتایی پێ بهێنرێت و دۆخەکەئاسایی بکرێتەوە

٭لەهاوکێشە نێودەووڵەتیەکەی پێکهێنانی کابینەی نوێ پێگەی کورد پشکی کورد هێڵی سورەو زۆرێک لەهاوپەیمانانی هەرێم ئەم پەیامەیان بە بەغداد ووتووە


٭ئێستا ئێران لەهەوڵی دروستکردنی هاوپەیمانیەکی زۆرینەی شیعەدایە کەخۆی حکومیان بکات بەم هەنگاوەش ئێران و هێزە شیعەکانی عێراق دوابزمار لەسەر تابووتی عێراق دەدەن ،چونکە ئەوە ناوچەی سونی نشینی بەخاک و خەڵکیەوە بوە ووێرانە وە کوردیش ڕیفراندۆمی خۆی کردوەو لەگیرفانی ناوە وەئەم هەنگاوەش تەواو پێچەوانەی ستراتیژی ئەمریکایە بۆیە حکومەتی زۆرینەی شیعە سەرەتای هەڵوەشانەوەی گڵۆڵەی عێراقە

٭ئەمریکاو دەوڵەتانی سووننەو لەدوورمەوداش ئیسرائیل بەهەمووتوانایەک دژی ئەم هەنگاوەی ئێرانلەعێراق دەوەستنەوە لێرە ئەگەری بەریەک کەووتنەکانی هێزەعێراقیەکان زیاتردەبێت و ئەگەری شەڕێکی بەوەکالەت لەپێشە

٭کورد لەدوای خیانەتی(۱٦ی ئۆکتۆبەر)هەندێ پشتگیری دەولی بۆخۆی بەدەستهێناوەتەوەو زۆرێک لەو هێزانەی کە گڵۆپی سەوزیان بۆهاتنی حشدی وحشی و سوپای عێراق و سوپا پاسداران کرد تێگەشتن کە لاوزکردنی پێگەی باشوری کوردستان زیان بەبەرژەوەندییەکانی ئەواندەگەیەنێت بۆیە لەهەوڵی بەهێزکردنەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردسانن بەڵام ئەم سەپۆرتە مانای ئەوە ناگەیەنێت ئێمە بەم پەرتەوازەییە بچینە بەغداد چونکە لەنەتیجەدا پرۆسەکە پێوویستی بە ووردەکاری و ئیشی واقیعیانەو ووجوودی خۆمان وە کورد لەعێراق هەیە

٭بۆیە ئەرکی هێزە سیاسیەکانە هەموو هەوڵی خۆیان بۆ ئامادەسازی و ئامادەکاری لەم هەر ڕووداێک لەعێراق بکەن وە نوێنەری ڕاستەقینەی مافی خوراوی خەڵکی کوردسانبن لە بەغداد ئەگەر نا سەرەنجمام هەموومان زیانمەند دەبین و گەلەکەشمان تووشی قەیرانێکی دیکە دەکەینەوە

٭کەواتە ئەرک و بەرپرسیاریەتی سەرجەم هێزە سیاسیەکانە داخوازی نیشتیمانی و مافەکانی خەڵکی کوردستان لەپێش بەرژەوەندی حیزبی خۆیان دابنێن وبەرپرسیارانە خۆبۆهەر ئەگەرێک ئامادە بکەین تا گەلەکەمان بەزۆرترین دەستکەوت و کەمترین زیان لەم ململانێیە دەربچێت.

ڕێبین ڕەحیم
Top