لەیلا قاسمەکانی پارتی و ئاڵا و سروەکانی ئەوانی تر
June 18, 2018
وتار و بیروڕا
ناڵێم: حزبەکانی تر، دەڵێم: هەڵوێستی خۆ بەدەستەوە دەرانەی بەرپرسە باڵاکانیان، جاشژنی وایان درووست کردوون لەباتی ئەوەی گۆڕخانەکانی بیابانی عەرعەر و کانی عەشقانی هەڵەبجە بکەنە سەنگەری بەگژدا چوونەوەى مووچەبڕانی خەڵکی کوردستان، کەچی وەک ئەوەی نە بایان دیبێ و نە باران شانەوشان لەگەڵ قووت و مووچەبڕانی خەڵکی کوردستان دەکەن، بوونە پارێزەری یەکپارچەیی خاکی عێراق و عێراقچێتی بە شانازی و کوردایەتی بە تاوان دەزانن، لە پەرلەمانی عێراق دژ بە پێشمەرگە و خواست و ئامانجە نەتەوەیی و نیشتیمانیەکانی خەڵکی کوردستان، لەگەڵ فراکسیۆنە شۆڤنیەکانی عەرەب دەست هەڵدەبڕن و دەست دادەگرن، داگیرکردنەوەی کەرکوک و سووکایەتی بە بەها پیرۆزەکانی کورد و شکاندنی شکۆی نەتەوەیی و ئاوارە کردنی کەرکوکیەکان و دەستدرێژی کردنە سەر دوزخورماتووییەکان، بە گەڕانەوە بۆ باوەشی نیشتیمان و پووچەڵ کردنەوەی پیلانی دابەشکردنی عێراق ناو دەبەن.