(لێرە کوردایەتی لەپەراوێزو سەرە مەرگ و گیانەڵادایە!!!!!!!!)

(لێرە کوردایەتی لەپەراوێزو سەرە مەرگ و گیانەڵادایە!!!!!!!!)


٭ئێستا ئیتر دۆخەکە لێرە ڕوونە :

٭لێرە بۆئەوەی کەبیسەلمێنیت ڕۆشنبیرێکی عەیارە24یت دەبێت گێچی کوردایەتیەکەت لەپەراوێزدابێت و وەک ڕۆتینیاتێکی بچوک باسی کوردبوون و کوردایەتی بکەیت زۆرجار بە دواکەوتوویش بۆت هەژمار دەکرێت!!!!

٭لێرە بۆئەوەی ئەوەی پێت بڵێن کەسێکی ڕۆشنفیکرو ئازاو چاونەترسە دەبێت سوکایەتی بە ڕیفراندۆم پرسی سەربەخۆیی بکەیت و بڵێی(ڕیفراندۆمەکەت جوانە گەواد !!!)

٭ لێرە بۆئەوەی پێت بڵێن زۆر تێگەشتوەو فیرکی ڕوونە وەک سوکایەتیکردن دەڵێن یەکەم گەشتت بە (پاسپۆرتی کوردی)بۆکوێ دەچیت !!!!!!

٭لێرە بۆئەوەی پێت بڵێن چالاکوانێکی ئازایەو قەڵەم بەدەستێکی جەریئە ئاساییە سوکایەتی بە ڕابردوو ئێستای ووڵاتەکەتە بکەیت و بڵێی کوردو حوکمڕانیان نەووتوە مریشکی کوردیم بیستوە بەڵام حکومەتی کوردیم نەبیستوە !!!!

٭لێرە بۆسەلماندنی کەزۆر مرۆڤێکی ئازاو ئازادە دەبێت سوکایەتی بەهەرچی پیرۆزی هەیە بیکەیت و سنورێک بۆ پیرۆزییە دیارەکان دانەنێیت لەو پیرۆزیانەش وەک (شهید+پێشمەرگە+ئاڵا +..........)

٭لێرە بۆ ئەوەی سەرۆکی فراکسیۆنێکی سەرکەوتووبیت و دەنگێکی زۆر بەدەست بێنیت دەبێت سوکایەتی بە ڕای لە(۹۳٪)هاووڵاتیان بکەیت و پێیان بڵێی دەبێت ڕیفراندۆمچیەکان دادگایی بکرێن!!!!!!

٭لێرە ڕۆڵە نیشتیمان پەروەرەکانی ووڵات هەر ڕۆژێک یەێکیان دەدرێت بەدادگا و ئەمری گرتنیان بۆ دەردەچێت لەسەر کوردایەتی و کوردبوون و شار دەرگای واڵایە بۆ خاکفرۆشان و دوژمنان و بەرنامە داڕێژەرانی (۱٦ی ئۆکتۆبەر)!!(لاحولە ولا قوە الی بااللە)

٭لێرە ئەوانەی خاکیان فرۆشت و شکۆی گەلێکیان شکاند کراون بە پاڵەوان و ووێنەکانیان بەجامی زۆرێک لەسەیارەکانە دەبینرێن و(تقدیس)پیرۆز دەکرێن ئەوانەشی بەرگریان کردو سنگی خۆیان دایە بەرگولەی دوژمن جنێویان پێدەدرێت و سوکایەتیان پێدەکەن !!!!!

٭لێرە هەرچی سنورێک بێت بۆ بێ ئیتیکی نوسین و قسەکردن نەماوەو سوکایەتی بە پیرۆزییەکانی ووڵات زۆر ئاساییەو مەدالیای ڕێزلێنانی لەسەر وەردەگیرێت بۆنمونە زۆر ئاساییە بەژنە شهیدو ژنە پێشمەرگە بڵێی لەشفرۆش بە پێشمەرگە بڵێ میلیشیاو ئەنفالچی دەنگی پێشمەرگە بسوتێنی ،پێشنیاری بڕینی بودجەو مووچەی هاووڵاتیانی ووڵات بکەیت !!!!!!

٭لێرە لەبەر موزایەدەی چەن فەریکە سیاسیەکی بەکرێگیراو چەند مانگێکە مەتاری شار داخراوەو ئیش ناکات کەچی میدیایەک نەیپرسی بۆ؟ چالاکوانەکان ڕێپێوانێکیان نەکرد کەمپینچیەکان نقەیان لێوەنەهات کەسێ هیچی لەسەر ناڵێ و بەکوردایەتیش دەفرۆشرێتەوەو هەژماری دەکەن و دەرخواردمانی دەدەن !!!

بێشک ئەمەش بەرهەمی ئەو ئیرهابە فیکریەیە کە چەند دەیەیەکە بەبەرنامە کاری لەسەر دەکرێت تاگەشتوەتە ئەم ئاستە..


Top