ئەو وتانەی بۆ وڵاتفرۆشان شانازین و بۆ شۆڕشگێڕان کارەساتن

ئەو وتانەی بۆ وڵاتفرۆشان شانازین و بۆ شۆڕشگێڕان کارەساتن
١ــ نەوشیروان مستەفا: سیستەمێکی هاوشێوەی سیستەمی (بەغا)مان دەوێ، واتا سیستەمی جەهالەتی عرووبە و ئەنفال و کیمیاباران و قوت بڕینی خەڵکی کوردستان.
٢ــ نەوشیروان مستەفا: یەکێتی دز و گەندەڵە و دەیاندەینە داگا و قوتی خەڵکیان لە قوڕگی دێنینەوە دەرێ، ئەها بایدایەوە: لەگەڵ یەکێتی نیشتیمانی کوردستان کۆتایی بە بڕیاری تاکڕەوی سیاسی دێنین، واتا رێوی لە کونی خۆی هەڵگەڕێتەوە گەڕ دەبێ، بە واتایەکی تر گەڕانەوە بۆ ئەسڵ.
٣ــ عەلی باپیر: ریفراندۆمە سەقەتەکە، واتا بەلای عەلی باپیروە ئەو مافە سەرەتاییەی کە خوا بە بەندەکانی بەخشیوە کە بڕیاردانە لە مافی چارەنووسی خۆی سەقەتە.
٤ــ یوسف محەمەد: ریفراندۆمچیەکان دەبێ دادگایی بکرێن، واتا هەرکەسێک باسی ئازادی و سەربەخۆ بکات، بەلای یوسف محەمەدەوە تاوانە و دەبێ بە یاسای داگیرکارن و دوژمنەکانی دادگایی بکرێ و سزای تاوانەکانی وەربگرێ.
٥ــ وشیار عەبدوڵا: ناسیۆنالیزمی توندڕەو و شەڕانی کورد بەرەو هەڵدێرمان دەبات، کورد لە کەرکوک غەدری لە عەرەب و تورکمان کردووە، واتا باسی سەربەخۆیی شەڕانگێزییە و کورد شەڕ بە عەرەب دەفرۆشێ و لە کەرکوکیش کورد بەرامبەر عەرەب و تورکمان لە سەنگەری غەدر دایە.
٦ــ مەحمود رەزا: پێشمەرگە عەرەبی ئەنفال کردووە، واتا کورد داگیرکارە و عەرەبی لەسەر خاکی خۆیان ئەنفال کردووە.
٧ــ عەدنان عوسمان: پێشمەرگە میلیشیایە، واتا رەنج و خەبات و قوربانیدانی دەیان ساڵەی کورد ناڕەوا و دژ بە هێزێکی رێکخراو و پێشکەوتنخواز بووە.
٨ــ خانەی راپەڕاندنی بزووتنەوەى گۆڕان: مەسعود حەیدەر لە بەرنامەی سیاسی بزووتنەوەى گۆڕان لایداوە.
٩ــ سەرانی بزووتنەوەى گۆڕان لە ١٧ی شوباتی ٢٠١١: نانمان ناوێ و ئازادیمان دەوێ، دوای ئەو بەروارە ئامانج و ستراتیجیان گۆڕی: نانمان دەوێ و ئازادی و سەربەخۆییمان ناوێ.
١٠ــ مەسعود حەیدەر: ئەگەر بەرگری کردن لە قوتی خەڵک و مافی سەربەخۆیی کوردستان لادان بێ لە بەرنامەی سیاسی بزووتنەوەى گۆڕان، ئەوا شانازی پێوە دەکەم.
١١ــ پاڤێڵ تاڵەبانی: لەگەڵ حەشدی شەعبی رێککەوتین و واژۆی (٣٨) ئەندامی یەرکردایەتیم لایە، واتا رێککەوتین لەگەڵ حەشدی شەعبی خەونی سەربەخۆیی کورد ئەگەر بە کاتیش بێ بوەستێنین و یەکپارچەیی خاکی عێراق بپارێزین.
١٢ــ لاهور جەنگی: پاشەکشەمان کرد تا پێشمەرگە نەدەین بە کوشت، واتا سەربەخۆیی لەوە بێ نرخترە کە خوێنی بۆ بڕێژرێ و ئەو خوێنەی لە رابردووشدا بۆی رژاوە بە فیڕۆ چووە.
١٣ــ وەستا رەسوڵ: پاشەکشەمان نەکرد، بەڵکو چەکی پێویستمان نەبوو، فیشەکیشمان لێبڕان و تانکەکانی ئەوانیش هیچ چەکێک نایانبڕێ، واتا ئەوەی لە رابردوودا گوتوومانە هەمووی درۆ و خۆڵ کردنە چاوی خەڵک بووە.
١٤ــ ئاراس جەنگی: کەرکوک شارێکی عێراقییە و بۆ خاوەنەکەیمان گێڕایەوە، واتا مێژوو درۆ دەکات ئەگەر بڵێ: کەرکوک کوردستانییە.
١٥ــ ئاسۆ مامەند: نەمانویست رووبەڕووی هێزە عێراقیەکان ببینەوە، ئێستا کەرکوک لە جاران ئارامترە، هەر خۆی وەڵامی خۆی دەداتەوە و دەڵێ: هەموو رۆژێکمان لە کەرکوک مردنێکە.
١٦ــ کۆسرەت رەسوڵ: کاڵفامەکانی ناو یەکێتی خیانەتیان کرد و کەرکوکیان فرۆشت.
١٧ــ مەلا بەختیار: هەرزە و فەیسبوک بازەکانی ناو یەکێتی خیانەتیان کرد.
Top