کورد و ریفراندۆم و سێ بەرەی جیاواز

کورد و ریفراندۆم و سێ بەرەی جیاواز
ریفراندۆم وەک مافێکی رەوای هەر نەتەوەیەک کوردی بەسەر سێ بەرەی جیاواز ناکۆک و دژ بەیەک دابەش کرد، واتا بەرەی پێشمەرگە و بەرەی جاش و بەرەی ناوەڕاست.
بەرەی یەکەم:ــ ئەو بەرەیە کە بە بەرەی پێشمەرگە و سەربەخۆخوازان دەناسرێ و سەرۆک بارزانی رابەرایەتی دەکرد، بە راشکاوی لەگەڵ ریفراندۆم و گەڕانەوە بوو بۆ دەنگ و بڕیاری خەڵک، پێیوابوو دەنگ و بڕیاری خەڵک گەورەترین دەسەڵاتە و دەبێ هەموو لایەنەکانیش ملکەچی دەنگ و بڕیارەکانی خەڵک بن.
بەرەی دووەم:ــ ئەو بەرەیەش کە لەلایەن شاسوار عەبدولواحید و بە وەکالەتی باڵی دەستڕۆیشتووی ناو یەکێتی رابەرایەتی دەکرا، پێچەوانەی بەرەی یەکەم بوو، دژی دەنگ و بڕیاری خەڵک وەستایەوە و بوو بە پارێزەری عێراقی یەکپارچە، بەوەش جاشایەتی خۆیان بۆ بەغدا و داگیرکارانی کوردستان راگەیاند.
بەرەی سێیەم:ــ ئەو بەرەیەش بزووتنەوەى گۆڕان و کۆمەڵی ئیسلامی رابەرایەتیان دەکرد، دەکرێ ئەو بەرەیە بە بەرەی راڕا یان بەرەی دووڕوو ناو بەرین، چونکە ئەو بەرەیە لە نێوان بەرەی یەکەم و بەرەی دووەم کەوتنە گەمەیەکی مەترسیدار و خۆیان بۆ هیچ کام لەو دوو بەرەیە ساخ نەدەکردەوە، عەیب نەبێ لە ناوەڕاستی جۆگا ئاوەکەدا وەستان، دەمێک لە پاوانی بەرەی سەربەخۆخوازان دەلەوەڕان و دەمێکیش لە پاوانی دژە سەربەخۆکان جلیتبازیان دەکرد، لە جۆگەی دوژمنان و داگیرکارانی کوردستانیش ئاویان دەخواردەوە.
Top