سلێمانی لە چاوەڕوانی ئاشووبێکدا
June 9, 2018
وتار و بیروڕا
١ــ فرە کوێخایی، لەوەش خراپتر هەر کوێخایەک زیاتر لە داگیرکارێکی کوردستان ئاغایەتی.
٢ــ دیموکراسی بە تامی بەرەڵایی و ئازادی بیروڕاش بە تامی ئیرهابی فکری و بەشینەوەی جنێو و پەلاماردانی بەرامبەر.
٣ــ سیاسەتی خۆ شیرین کردن لای دوژمنان و پێشبڕکێ لەسەر بەدەستهێنانی متمانەیان.
٤ــ هاوسەنگەر و دۆستە گیانی بە گیانیەکانی دوێنێ، بوونە دوژمنی بابەکوشتەی ئەمڕۆ، لەوەش بەڵاتر نە هاوسەنگەری و دۆستایەتی دوێنیان لە بەرژەوەندی خەڵکی کوردستان و سلێمانیدا بووە، نە دوژمنایەتیەکەی ئەمڕۆشیان لە خزمەتی خەڵکی کوردستان و سلێمانی دایە.
٥ــ بە چاویلکەی شۆڕشگێڕی و کوردپەروەری لە پاڵەوانی شەڕی ناوخۆ و جەلادی دیلکوژ دەڕوانن و ئەویش دێوجامەی باوکی هەژارانی بەسەر خۆی هەڵکێشاوە.
٦ــ کەرتبوونە بەردەوامەکانی یەکێتی و هەڵتۆقینی سیاسی و سەکردەی ناسیاسی و بێ ئەزموون و خۆپەرست و پاوانخواز.
٧ــ تا لە گردەکە بی و هەڵسووڕاو و شۆڕگێڕ و گۆڕانخوازی، لە گردەکە بێیە خوارێ و باسی کوردبوون و کوردایەتی بکەی، لە رێبازی رەوانشاد لاتداوە و خۆفرش و خائین و تەنانەت پێتدەڵێن: هەوەسبازی.
٨ــ دوا نیشانەش مافی چارەی خۆنووسینیان گۆڕی و کردیانە ئەرکی عێراقچێتی و پاراستنی یەکپارچەیی خاکی عێراق.
سلێمانیەکان بۆ ئەوەی خۆیان لەو ئاشووبە چاوەڕوانکراوە رزگار بکەن، پێویستە چارەنووسی خۆیان کە بەشێکە لە چارەنووسی هەموو کورد لە گێژاوی ئەو فەوزا سیاسیەی حزبەکانی سلێمانی بۆیان خوڵقاندووە دەربێنن و خۆیان بڕیار لە چارەنووسی خۆیان بدەن.