(نێچیرڤان بارزانی لەنێوان هادی عەلەویی و نوسەرەکانی کورددا)

(نێچیرڤان بارزانی لەنێوان هادی عەلەویی و نوسەرەکانی کورددا)
چەند ڕۆژی ڕابردوو(هادی عەلەوی)مێژوو نوس و لێکۆڵەری عێراقی و عەرەبی لەچاوپێککەوتنێکی میدیایداو لەباسی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستاندا دەڵێت(نێچیرڤان بارزانی پیاوێکی پراگماتیکی و واقیعی و عەمەلییەو لەهەر کوێ ئاگرێک هەڵدەگیرسێت ئەو دەیکوژێنێتەوە هەروەها دەڵێت نێچیرڤان بارزانی هۆکاری مانەوەی هەرێمی کوردستانە بەپێوەو نەیهێشتوە هەرێمی کوردستان بکەوێت)

٭جارێ بەش بەحاڵی خۆم زۆر لەنزیکەوە ئاشنای نوسین و توێژینەوەو لێکۆڵینەەکانی(هادی عەلەوی) نوسەرولێکۆڵەری عێراقی و عەرەبی نیم و لەبەر ڕۆحی ناسیۆنالیستیشم بڕێک خۆشیم لێی نایە بەڵام ئەوەی بۆ من جێگای سەرنج و تێڕامانە ئەوەیە بۆچی ئەم نوسەرو لێکۆڵەرە عەرەبە کە ڕەنگە ئەم باس کردن وسەرکەوتنەی (نێچیرڤان بارزانی)و کوردستانی لاخۆش نەبێت کەچی بە ئینسافەوە باسی دەکات؟
لەکاتێکدا کورد خۆی کۆمەڵێک نوسەرو فەیلەسوفی حیزبێنراوی لێ هەڵکەوتوە نەک دان بەم ڕاستیانەی حکومڕانیەی کوردا نانێن بەڵکو دەیان وسەدان ووتارو توێژینەوەیان هەیە لێرەو لەدەرەوەش بڵاوی دەکەنەوە بۆناشرین کردن و دێزەونکردنی ئەم حکومەت و ئەم ئەزموونەو بوون بە داعی و گەڕیدەی ناشرینکردنی ئەم ئەزموون و حکومڕانیە!!!

٭هیچ کەسێک نەیوتوەو ناڵێت ئەوەی کە لێرەهەیە حوکمڕانیەکی بێ کەموکوڕی و ڕەشیدەو دونیا شامی شەریفە بەڵام تۆ بۆ ئەوەی هەڵسەنگاندن بکەیت دەبێت بەئینسافەوە کۆی دیمەنەکە ببینیت و بخوێنیتەوەو بیخەیتەڕوو نەک تەنها ئەوەی کەمەبەستتە بۆناشرینکردنی حکومەت نیشانی بدەیت وەلەقەبارەی خۆی گەورەتریشی بکەیت

٭کاتێک سەیری لێدوانە کورتەکەی عەلەوی دەکەیت و چاوێک بەچوار ساڵی پڕ گرێ وگۆڵەی بەردەم حکومەتی هەرێمی کوردستاندا دەخشێنیت زیاتر ئەو ڕاستیەت بۆ دەردەکەوێت کە بەڕاستی سەرۆک وەزیران پیاوێکی (پراگماتیکی واقیعیەو لەماوەی ئەم چوارساڵەدا زۆر ئاگر ڕویان لەکوردستان کردوە ئەو کوژاندوویەتیەوە)

٭لەم چوارساڵەدا زۆر گرفت و کێشە ڕویان لەهەرێمی کوردستان کرد کەلێزانین و کارامەیی ئەم سەرکردە گەنجە وایکردوە بەکەمترین زیان وباج لێی دەربچین

٭لەسەرەتای دروستکردنی کابینەی پێنج حیزبەکەوە بیگرە تائێستا چەندین چاڵ و نشێوی گەورە ڕووبەڕووی هەرێمی کوردستان کرایەوە تا ئەم ئەزموون و حکومڕانیەی بەرهەمی خۆێن و خەباتە کۆتای پێ بێت بەڵام سەرۆک وەزیران لێزانانە ئەم تونێلە تاریکانەی بڕی و ئێساش هەرێمی کوردستان بەرەو ئاسۆیەکی ڕونترو پتەوتردەبات

٭لەمانگی شوباتی (۲۰۱٤)وە حکومەتی عێراقی بەشە بوودجەو موچەی هەرێمی کوردستانی بڕی

٭لەساڵی (۲۰۱٤)دا دەووڵەتی تیرۆرستی داعش پەلاماری خاکی هەرێمی کوردستانی دا

٭لەساڵی (۲۰۱٤)دا نزیکەی سێ ملیۆن ئاوارەی (سوری و عێراقی)ڕوویان لەهەرێمی کوردستان کرد

٭لەساڵی (۲۰۱۷)کۆمەڵێک جاش و خۆفرۆش و خاکفرۆش لەڕۆژی گ(۱٦ی ئۆکتۆبەر)دا وبەخیانەتێکی گەورە نیوەی خاکی هەرێمی کوردستانیان فرۆشت کەدواتر پەلی کێشا بۆ پەلاماردانی هەرێمی کوردستان لەلایەن حشدی وەحشی و سوپای پسدارانەوە

٭ئەم چوار بارە قورس و گرانە ئەگەر ڕووبەڕووی هەر دەووڵەتێکی ناوچەو هەندێک لەووڵاتانی جیهانیش ببێتەوە ڕەنگە توشی کەوتن و ڕوخان ببنەوەو کۆتاییان پێ بێت بەڵام ئەم سەرۆک وەزیرانە ئەگەرچی هاوشانێکی ڕاستەقینەی نەبوو زۆرێک لە هێزەکانی ناوکابینەکەشی بەتەنها جێیان هێشت کۆڵی نەداو دڕی بەو شەوەزەنگانەدا کە بۆ ئایندەی ئەم هەرێمە داگیرسابوو

٭لەسەر دۆخی موچە وبوودجە هەرێمی کوردستان لەلێواری تەواوی نەهێشتنی پاشەکەوت و باشترکردنی بودجەو خزمەتگوزاریەکاندایە

٭بەهێزوبازوخوێنی شهیدان ئەستورەی داعش و هەیمەنەی داعش شکێنراو بەشێوە گەورەکەی جارانی کۆتای پێهێنرا

٭ئاوارەکان زۆر بە مرۆڤانەو خەمخۆرانە تائێستاش بەخێودەکرێن و ڕێزیان دەگیرێت لەکاتێکدا کەمترین بەدەمەوەهاتنی جیهانی بۆ ئەم ئاوارانەهەبوەو حکومەتی عێراقی بچوکترین ئیلتیزامی بەرامبەریان نەبوەونیە

٭تایبەت بە خیانەتی(۱٦ی ئۆکتۆبەر)
بێگومان ڕۆژێکی تاڵی ژیانی سیاسی و حکومڕانی ووڵاتی ئێمەیە پیلانێکی ناوخۆیی و ناوچەیی و گڵۆپی سەوزی جیهانیشی لەسەر بوو بۆ کۆتایهێنان بە ئەزمونی حکومڕانی کوردستان و گەڕانەوە بۆخاڵی سفرو سەرەتا بەجۆرێک شتێک بەناوی هەرێمی کوردستانەوە نەمێنێت بەڵام ئەم خەونە نەزۆکە بەسەرۆکایەتی سەرۆک بارزانی و خودی نێچیرڤان بارزانی و هیمەتی پێشمەرگەوخەڵکی کوردستان لەگۆڕنراو لەداستانی پڕجەرائەتی پردێ و مخمورو تلسقۆف وسحیێلا جارێکی دیکە وەک داستانەکانی خواکوڕک و کۆڕێ پارتی ئەم گەلەو ئەزمونەکەی پاراستەوەو لەکورتین ماوەدا خودی سەرۆک وەزیران توانی ئابڵۆقەی دیبلۆماسی سەر هەرێمی کوردستان بشکێنێت و کۆتای پێبهێنێت بەجۆرێک هەندێک ناوەندی جیهانی ڕایان وابوو کە نەک هەرئەوە بەڵکو سەرۆک وەزیرانی کوردستان هاوکێشەی پشتگیرییەکانی پێچەوانە کردەوە بۆ هەرێمی کوردستان و لێرەوە ئەونەفەسە جیهانیەی لەسەر ئێمە داخرابوو کردیەوەو کۆتای پێهێنا

٭ئەم خاڵانەیی سەرەوە کە وەک وەبیرهێنانەوە بیرهەموانم هێنایەوە لەناوەرۆکدا کۆمەڵێک ئاگری سوتێنەرو ڕەشەبای ڕوخێنەر بوون کەڕوویان لەهەرێمی کوردستان کردوەو خودی ئەم سەروک وەزیرانە توانیویەتی ئەم ئاگرانە بکوژێنێتەوە و خامۆش بکات بۆئەوەی گەلەکەی بەسەلامەت و بەکەمترین زیان لێی دەربازبن و نەسوتێن

٭کەواتە ئێستا کاتی ئەو بەراوردکردنە ڕاستگۆیانەیە ئاخۆ ئەوانەی (هادی عەلەوی)دەیڵێن ڕاست و دروستن یاخود ئەوانەی کە نوسەرو ڕۆژنامەنوسە سیخناخەکانی کورد دەیڵێن؟
ڕێبین ڕەحیم
Top