دووڕیانی سیاسی بزووتنەوەى گۆڕان
June 5, 2018
وتار و بیروڕا
لە سەردەمی شاخدا هەر کەسێک ئەو ئایدۆلۆژیە رقاویەی نەوشیروان مستەفای قبوڵ نەبووبێ، یان ئەوەتا تیرۆری کردووە، یان ئەوەتا تۆمەتی خیانەتی داوەتە پاڵ و بە بەرنامە هەوڵیداوە ناوی بزڕنێ و لەناو کۆمەڵگادا ناشیرینی بکات.
لە ئێستاشدا سیستەمێکی هاوشێوەی سیستەمی (بەغا)یان دەوێ و هەر کەسێک باسی کوردایەتی و سەربەخۆیی کوردستان بکات، میلیشیایە و دەیەوێ عەرەب ئەنفال بکات، جا هەر کەسێک ببێتە گۆڕان دەکەوێتە بەردەم دووڕیانی سیاسی و دەبێ یەکێک لەو دوو رێگایەش هەڵبژێڕێ، جا ئەگەر ئایدۆلۆژیە رقاویەکەی نەوشیروان مستەفای هەڵبژارد، ئەوا لە کوردبوون و کوردایەتی و رەوشتی شۆڕشگێڕی دادەشۆڕێ، ئەوکاتیش دەبێ سیستەمێکی هاوشێوەی سیستەمی بەغای بوێ و پێشمەرگەش بە میلیشیا و ئەنفالچی بزانێ و ریفرادۆمچیەکانیش بداتە دادگا.
خۆ ئەگەر ئەوەی قبوڵ نەکرد و دەستبەرداری رەوشتی بەرزی کوردایەتی نەبوو، ئەوا دەگەڕێتەوە سەر رێگای کوردایەتی و رەوشتی بەرزی شۆڕشگێری، ئەوکاتیش دەبێ وەک مەسعود حەیدەر و ئەوانی پێش ئەویش ریزی بزووتنەوەکە جێبێڵن، لەگەڵ جێهێشتنی ریزی بزووتنەوەکەش دەکەونە بەر پەلاماری ئیرهابی فکری و بە بەرنامەی پێشوەخت دەیان تۆمەتی ناڕوای بۆ هەڵدەبەستن.