هەڵسووڕێنەر و هەڵسووڕاو و هەڵسووڕێنراوان قبوڵ ناکەن

هەڵسووڕێنەر و هەڵسووڕاو و هەڵسووڕێنراوان قبوڵ ناکەن
بزووتنەوەی گۆڕان بە گشتی و رێکخەرە کۆچ کردووەکەیان بە تایبەتی، بە ناوی خۆپیشاندانی مەدەنی و خواستی خەڵک، کلتووری پەلامار و بەردەفڕکێ و سووتاندن و هەڵکوتانەسەر نەیارەکانی و کوشتن و بە کوشتدانی کوڕی خەڵکیان داهێنا، بۆ تەخوین کردنی جیاوازیەکانیش بەناوی دیموکراتی و ئازادی بیروڕا ئیرهابی فکرییان کردە ئەو چەکەی کە نەک پێکەوە کاردرنی سیاسییان پێ لەناوبرد، بەڵکو ئاشتی کۆمەڵایەتیشیان پێ خستە ژێر هەڕشە و مەترسی.
خۆیان پەلاماری بارەگای نەیارکان و دامودەزگا حکومیەکانیان دەداو دەیانگوت: ئەوە خواستی خەڵکە و دەبێ ئەوانە (ارحل) بکەن و ئێمە بێینە شوێنیان، ئێستا کە خۆیان لە ١٢ی ئایار پەلامار دران و وردە تەقەیەکیان لێکرا دەڵێن: کەعبە کەچ بووە و هێزی پاراستنی گرد و گۆڕی رەوانشاد درووست دەکەین و ئەو سووکە پەلامارە قبوڵ ناکەن.
بزووتنەوەی گۆڕان لە کاتی هەڵکوتانەسەر بارەگای نەیارەکانیان زیندوویان بە زیندوو بە کوشت دەدان، ئێستا کە لەو وردە تەقەدا چەند گولەیەک بەر وێنەی رەوانشادیان کەوتووە، یان راستتر بڵێن وێنەی کاک نەوشیروانیان کوشتووە دەڵێن: قبوڵ ناکەین مردوویان لێ مراندووینەوە، هێزی گردەوان پێک دێنین و ئەگەر خوێن سەران بەرێ تۆڵەی کوشتنی وێنەی کاک نەوشیروان دەکەینەوە.
کاک نەوشیروان تا لە ژیاندا بوو لە شاخ و شار نەیارەکانی تیرۆر دەکردن و دواتر تیرۆریستەکەشی بە تەور تیرۆر دەکرد، هێرشی دەکردە سەر پێشمەرگەی هەموو لایەنەکان و تەڕ و ئیشکی بەیەکەوە دەسووتاند، دیلەکانی شەڕی براکوژی کۆمەڵکوژ دەکردن، ئێوەی گۆڕانخوازیش شانازی بە رێبازە دیلکوژی و تیرۆریستیەکەی دەکەن و دەڵێن: قبوڵ ناکەین، چۆن دەبێ هێرش بکرێتە سەر گردێک کە مەرقەدی رەوانشادی لێیە و تەقە لە ئارامگاکەی بکرێ؟!
Top