راپرسیەکەی رووداو و ریفراندۆمەکەی بارزانی
June 2, 2018
وتار و بیروڕا
هەوڵدان بۆ سەربەخۆیی و رزگار بوون لە نەهامەتی و کارەساتەکانی ژێردەستەییش فەرزێکی نەتەوەییە، سەرۆک بارزانیش لەسەر ئەو پرسەو سەربەخۆییت دەوێ، یان دەتەوێ بە ژێردەستەیی و زەلیلی بمێنیەوە، ریفراندۆمێکی ئەنجامدا،٧٣%٩٢ بە بەڵێ و ٢٧%٧ بە نەخێر دەنگیان دا.
لەگەڵ بوونی ئەو جیاوازیە گەورەیەی نێوان راپرسیەکەی روودا و ریفاندۆمەکەی سەرۆک بارزانی، عەلی باپیری ئەمیری کۆمەڵ و بازرگان بەناوی ئیسلامەوە، حەز و خواست و بڕیاری ٧٣%٩٢ی سەربەخۆخوازانی خەڵکی کوردستانی بە سەقەت ناوبرد و خواست و بڕیاری ٢٧%٧ی ژێردەستەخوازانی وەک خۆشی بە رەوا زانی.
یوسف محەمەدی گۆڕانخواز و گردەوان و قوتابی قوتابخانەکەی نەوشیروان مستەفاش، ریفراندۆمچی و سەربەخۆخوازانی وەک تاوانکار دەدایە قەڵەم و دەیگوت: دەبێ ریفراندۆمچەکان دادگایی بکرێن، یوسف محەمەد چۆن رێکخەرە گشتیەکەی لە شاخ نەیارەکانی تیرۆر دەکردن و بڕیاری کۆمەڵکوژی دیلەکانی دەدا، ئەویش ٧٣%٩٢ی سەربەخۆخوازانی کوردستانی بە نەیاری خۆی دەزانی و بڕیاری دادگایی کردنیانی دەدا.
ئەوەی لێرەدا جێگای پرسیارە ئەو دوو کاراکتەرە سەرەکیەی ناو دوو حزبی کوردی، لەگەڵ جاڕدانی ئەو وڵاتفرۆشی و هەڵوێستە ئابڕوو بەرانەیان، هێشتا خۆیان بە بەرەی خەڵک دەزانن و سەربەخۆخوازانیش لە دەرەوەی بەرەی خەڵک دەبینن.