گفتوگۆیەکی کراوە لەگەڵ خۆم
May 29, 2018
وتار و بیروڕا
من: بەڵێ راستە و کورد گوتەنی شەویان لێ نەکردەوە رۆژ و دەریان کرد.
خۆم: دەبێ چ تاوانێکی گەورەی کردبێ بەو شەوە درەنگە و لە سەروبەندی پارشێو ئەو بڕیارەیان بۆ درکردووە؟
من: وەک لە راگەیندراوەکەی خانەی راپەڕاندن هاتووە دەڵێن: بەهۆی پابەند نەبوونی بە بەرنامە و کارەکانی بزووتنەوەی گۆڕان لە بزووتنەوەکە دەرکراوە، بەڵام لە راستیدا لەسەر کوردایەتی و هەڵوێستی کوردانە بووە.
خۆم: بۆ کوردایەتی کردن تاوانێکی ئەوەندە گەورەیە؟
من: بەڵێ.. کوردایەتی کردن بەلای بزووتنەوەى گۆڕانەوە تاوانێکە و ناکرێ چاوپۆشی لێبکرێ، ئەوەش لەو چەند ساڵەی رابردوودا بە ئاشکرا بە هەڵوێستی عێراقچیانەی بزووتنەوەکەوە دیار بووە، لە بەغدا ناسۆنالیزمی کوردیان بە شەڕانگێز ناو بردووە و عرووبە و ناسۆنالیزمی عەرەبیشیان بە رەوا زانیوە.
خۆم: ئەی بۆ حزبەکانی تر لەسەر گەندەڵی کەس دەرناکەن و کەس سزا نادەن؟
من: کاکە خۆ گەندەڵەکان یەک و دووان نین، بۆیە دەرکردن و سزا دانیان کارێکی گرانە، بەڵام لەناو سەرانی بزووتنەوەى گۆڕاندا ئەو دانە کوردپەروەرە مابوو، بۆیە دەرکردن و سز دانی ئاسان بوو.
خۆم: ئەی دەڵێن بزووتنەوەى گۆڕان بەرنامەیان هەیە هەموو کوردپەروەران و ریفرادۆمچیەکان بدەنە دەدگا؟
من: بە خوا ئەگەر دەستیان بڕوا یوسف محەمەد شتێکی وای باس کرد؟
خۆم: باشە ئەو بزووتنەوەیە بۆچی ئەوەندەیان رق لە کوردایەتییە؟
من: برا منیش شتێکی وای لێ نازانم، بەس وەک باس دەکەن دامەزرێنەرەکەی لە ناوەڕاستی شەستەکانی سەدەی رابردووەوە دوعای دژە کوردایەتی لێکراوە و دووعاکەش قبوڵ بووە، هەر باشە ئێستا دامەزرێنەرەکە خۆی لە ژیاندا نەماوە. ئەگەرنا تا لە ژیاندا بوو مەسعود حەیدەرەکان و ئەوانەی باسی کوردایەتیان کردبا و وەک خۆی بیریان نەکردبایەوە، بە دەرکردن وازی لێ نەدەهێنان و تیرۆری دەکردن.