نه‌خشه رێگای بارزانی خۆ نه‌چه‌ماندن ، یه‌كریزی و سه‌ركه‌وتن
May 23, 2018
وتار و بیروڕا
هۆكاری هه‌ره‌سه‌ره‌كی ئه‌م چاره‌نووسسازییه‌ش بۆ ئه‌وه‌ده‌گه‌رێته‌وه كه‌حزب و لایه‌نه نه‌یاره‌كانی پارتی بۆ سواڵكردنی ده‌نگ به‌تووندی ملیان له‌به‌ر ملی پارتی ناوه‌ك ئه‌وه‌ی پارتی خاوه‌نی په‌رله‌مانی به‌غدابێت وبۆ وه‌ده‌ست هێنانی زۆرترین كورسی هه‌ردوو رووداوی 25ی ئه‌یلوول و 16ی ئۆكتۆبه‌ریان به باری پێچه‌وانه‌یی به‌كارهێنا وله‌روانگه‌ی گۆڵبزانه بۆ هه‌ردوو
رووداوی 25ی ئه‌یلوول و 16ئۆكتۆبه‌ریان به‌باری پێچه‌وانه‌یی
به‌كاریان هێناو له‌روانگه گۆڵبزانه‌بۆ(غایه‌و وه‌سیله‌كه) میدیای
( هۆكار ئامانجه) و به پێچه‌وانه‌وه‌ش ،به شێوه‌یێ په‌یره‌و كرافۆبیای پارتی و ده‌نگدان به‌پارتییان كرده بابه‌تی ماشینه‌كانی میدیا و به هاشوهووش و ترس و بڵاو‌كردنه‌وه‌ی ئیرهابی فكری وتۆقاندن مه‌به‌ستیان بوو پارتی به‌ناشێرینی پێشانی خه‌ڵكی كوردستانی بده‌ن بۆ ئه‌مه‌ش هه‌موو پیرۆزییه‌كانی نیشتیمان و سه‌روه‌رییان كرده‌قوربانی ده‌نگێكیزیاده‌ی نێو سندوقه‌كان .
چه‌ند كرێت و ناشیرین بوو وێناكردنی(پێشمه‌رگه‌ی قاره‌مانی كوردستانی داعش به‌زێن به‌ئه‌نفالچی و دادگاییكردنی ریفراندۆمچیان..!! و ناشیرین كردنی سه‌ركه‌وتنه‌كانی پێشمه‌رگه له پردێ و سحێلاو ته‌لسقۆف).
ئێستا سندووقه‌كان ده‌رگایان واڵابۆته‌وه ده‌نگه‌كان به‌دیار كه‌وتن،بۆ دۆست و دوژمن ده‌ركه‌وت ده‌نگده‌رانی پارتی نه‌ترس و بوێرن ، جه‌ماوه‌رو لایه‌نگرانی پارتی و بارزانی به‌پشتیوانی كاریزمای بارزانیئازاوخۆراگرن ، هه‌ر بۆیه سه‌ركه‌وتنی مه‌زنیان بۆ پارتی خسته سه‌ر راسته‌رێی سه‌ربه‌خۆیی بۆ ئه‌و به‌غدایه‌ی كه بۆ كه‌سانێ له سه‌فاو مه‌روای به‌ر له هه‌ڵبژاردن نیوه‌ی رێگاكه بوو،بۆ پله‌و پایه‌وكورسی و دابڕانی سلێمانی له‌كوردستان ، ئه‌وا بۆ سه‌رۆك بارزانی رێگای به‌غدا له به‌رده‌م باره‌گایه‌كه‌ی خۆی له‌سه‌ری بڵنده‌وه ،له پیرمامه‌وه ده‌ست پێده‌كات بۆ بنی دونیا و له‌بنی دونیاوه‌ش دێته‌وه به‌رده‌م باره‌گایه‌كه‌ی خۆی .
دواجار، بینیمانرۆژی 16-5-2018( بڕێت مه‌كگۆرگ)ی گۆریننێرده‌ی سه‌رۆكی ئه‌مریكا ، له هه‌ولێره‌وه لۆفه‌كانی پیرمامی بڕی و چوه سه‌ربه‌ن و به‌ره‌و باره‌گای بارزانی هه‌ڵكشا ، له‌وێ له‌باره‌گای بارزانی مه‌كگۆرگ وێرای ئاماژه‌دان به‌ڕۆڵی گرنگ و مێژوویی سه‌رۆك بارزانی له‌كوردستان و عێراق و ناوچه‌كه‌دا، پیرۆزبایی سه‌ركه‌وتنی پارتی دیموكراتی كوردستانی له‌گه‌لی كوردستان و سه‌رۆك بارزانی كرد .
له‌كاتێكدا ئه‌م سه‌ردانه‌ی بڕێت مه‌كگۆرگ بۆ لای سه‌رۆك بارزانی له واتایه‌ك زیاتر ده‌گه‌ێنێ وپیرۆزباییه‌كه‌شی له پارتی و سه‌رۆك بارزانی و گه‌لی كوردستان ، هه‌ر ته‌نیا ووشه‌ی ئاساییی پیرۆزبایی نیین، به‌ڵكو مانا‌و واتایه‌كی دیكه‌ش ده‌به‌خشن .
له‌دوای ئه‌و سه‌ردانه‌ی مه‌كگۆرگ كه تره‌فیكی ئاسمانی هه‌ولێریش جمه‌ی دێ له‌كاروانی سه‌ركرده‌ی پارته عێراقییه‌كان بۆ لای بارزانی، ئه‌وه ده‌سه‌لمێنی كه سه‌رۆك بارزانی ته‌نیا هه‌ر سه‌رۆكی پارتیدیموكراتی كوردستان نییه ،به‌ڵكو مه‌رجه‌ع و سه‌رۆك و رابه‌ری بزاڤی رزگاریخوازیی كوردستانیشه بۆ ئه‌م قۆناغه‌ی دوای هه‌ڵبژاردنیش،رێگاكانی دامه‌زراندنی حكومه‌تی تازه‌له به‌غداوه دێته‌وه ئێره‌و بۆ ئاینده‌ی كوردستانیش ئه‌وه هه‌ولێره‌وه بریاری لێ ده‌دا، ئه‌وه نه‌خشه رێگای سه‌رۆك بارزانی وئه‌زمونی خۆ نه‌چه‌ماندنه‌وه‌یه،به یه‌كریزی و یه‌كبوون ، سه‌ربه‌خۆ بوون ،دێنێته دی، وه‌ك سه‌ركه‌وتنی مه‌زنی ریفراندۆم بۆ سه‌ربه‌خۆیی كوردستان له 25ی ئه‌یلوول دا .