پارتی بۆ سه‌ربه‌خۆیی كوردستان ده‌چێته به‌غدا
May 9, 2018
وتار و بیروڕا
له كاتێكدا شێوازی میكاڤیلیانه ده‌مێكه ( غایه و وسیله كه‌ی .. كه ئامانج و هۆكارن ) بۆ راگشتی و وه‌رگر ئه‌و ده‌مامكه بوون راستییه‌كانی پێ حه‌شارنه‌ده‌درا و وه‌ك شێوازی گۆڵبزیشله میدیای سه‌رده‌مدا ،سه‌ره‌نجام زۆرمه‌ودا كورت و بێ كاریگه‌رو مایه پوچ ماونه‌ته‌وه .
ده‌كرێ ڕاشكاوانه‌تر بڵێین ئیتر به‌سه‌كه‌پێشتر تاقیكراونه‌ته‌وه له‌لایه‌ن جه‌ماوه‌ره‌وه مه‌بنی مه‌علومن ،كار و به‌رهه‌متان دیاره نه‌ك مه‌جهولێكی وه‌ك وشترمرخ ، سه‌روقه‌پۆزتان له‌نێو لمی بیابان ڕوو چووبێ و لاشه و به‌ده‌نیشاتان له‌ده‌ره‌وه به‌چاوی ڕووت مه‌بنی بینراو بێ .
ئیتر كه‌سی ترنییه فریوی ده‌ن و، ناتوانن چیتریش خه‌ڵك چاوبه‌سته بكه‌ن و خۆڵ بكه چاوی ئه‌م و ئه‌و .
ئه‌و واقیع حاڵه‌ی ئه‌مرۆهه‌یه،هه‌ر هی ئێستا نییه،زاده‌ی دوێنێی بارودۆخه سه‌یرو سه‌مه‌ره‌كانه، ئه‌و بارودۆخانه‌ی ته‌نیا له‌جه‌ماوه‌ری ئێوه نه‌بێ له كه‌سی تر نادیار نییه .
ئێوه ئه‌و پارت و لایه‌نانه‌ی كه دژی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان بوون ،دژی خواستی هه‌ره پیرۆزی جه‌ماوه‌ر بوون .
ئێوه ئه‌و پارت و لایه‌نه سیاسییانه‌ن هه‌ڵتۆقیوی بارودۆخی كه‌سین ،له‌شانۆگه‌رییه‌كه‌ی( ئۆدیب پاشا )ی سۆفۆكڵیس ده‌چن باوكی خۆی ( لایۆس پاشا )بكوژێ و ..تد سه‌ره‌نجام ووڵات توشی په‌تای كوشنده‌ی تاعون وجه‌وروسته‌م بێ.
چه‌نده ئه‌فسانه‌ییه ئۆدیبی گریكی،ئه‌وه‌نده‌ش له نێو به‌رگی ریالیست دایه ئۆدیب پاشا بچوكه‌كانی سۆڤۆكڵسی سه‌رده‌م.
له كاتێكدا جه‌ماوه‌ری ده‌نگده‌ری ئه‌مرۆ به‌كه‌نجه ته‌مه‌ن 18ساڵییه‌كانیشه‌وه كه‌ته‌مه‌نی یاسایی رێگای به‌شداریكردنی ده‌نگدانیان پێده‌دات،له‌راستییه‌كانبه‌ئاگان و تێده‌گه‌ن چ پارتێ مێژوو كرده‌یه ،كێ و چ لایه‌نێ هه‌ڵتۆقیوی بارودۆخ و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌ودیوی په‌رده‌كانه .
ئه‌وان ، ئه‌و گه‌نج و لاوانه .. ئه‌و خورت و مێرخاسانه به‌ر له هه‌مووان له هه‌موو كه‌ین و به‌ینه‌كانی پێش 16ی ئۆكتۆبه‌ر و دوای 16 ی ئۆكتۆبه‌ریش به ئاگان.
گه‌نجان و لاوان و خوورت و چاپوكانی كوردستان به‌ر له 17ی شوبات و ،دوای17ی شوباتیش زیت و چاوكراوه‌ن . بینه‌ری قسه‌و كردار‌و ره‌فتاری سه‌رده‌می پڕئه‌زموونن.
ئێوه سه‌فا و مه‌روای چونه به‌غداتان ، به‌مه‌به‌ستی دابڕینی سلێمانی له‌كوردستان و شكست پێهێنانی ئه‌زموونی حكومداری ده‌وڵه‌تی كوردی له هه‌ولێر و تێكدانی قه‌واره‌ی سیاسیی كوردستان بوو دوای سه‌ركه‌وتنی پرۆسه‌ی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی به‌تایبه‌تیش دوای داگیركردنی كه‌ركووك نه‌خشه و به‌رنامه‌كانتان هه‌ره‌سی هێنانا و گۆره‌و شار بۆوه به‌جۆرێ و له دوای 12-5 یش ده‌رفه‌تی سڕینه‌وه‌ی كوردستانتان له به‌غدا له‌ده‌ست ده‌چێ.
ئه‌زموونی پێشوو ی كورد له‌به‌غدا سه‌لماندویه‌تی ئه‌وه پارتی دیموكراتی كوردستانه هه‌میشه پارته‌كانی دیكه ڕه‌وانه‌ی به‌غدا ده‌كاو پۆست و پله‌یان پێ ده‌به‌خشێ ،نه‌ك خودی به‌غدا ،له كوردستانیش پێگه‌ی حوكمرانیله هه‌ولێری ناوه‌ندی بریاری سیاسیی پته‌وتر ده‌كاو ڕۆڵ و پێگه‌ی خۆشی بێ‌باك له‌به‌غدا،له ئاستی نێوده‌وڵه‌تیش تۆكمه‌تروبه‌هێزتر ده‌كا .
تازه هاشوهوش و بریق و باقی فابریقه‌ی میدیا‌و تیڤییه‌كانو ،پڕدانه پارتی و مل له‌به‌رمل نانی بۆ به‌ده‌ست هێنای چه‌ند كورسیێ زیاتر فریاتان ناكه‌وێ .
پارتی ئه‌و پارته‌ی مێژوو كرده‌ی خاوه‌ن ئه‌زموونی 72 ساڵه‌ی ته‌مه‌نه،له ناوچه‌كه و هه‌رێمه‌كه‌دا رۆژهه‌ڵات و رۆژئاوای به‌خۆی سه‌رقاڵكردوه ،شه‌ش مانگ به‌ر له ئێستا كوردستانی له دوای كه‌وتنی كه‌ركووك دا له گه‌وره‌ترین شكست رزگاركرد ، به ئیداره‌دانی سیاسییانه‌ی كاره‌ساته‌كه و هزری دبلۆماسییانه‌ی ژێری ، ئه‌مریكاو ڕووسیای له دوای به‌رگری قاره‌مانه‌ی پردێ و سحێلابه جۆرێ سه‌رسام كردووه ، كه بێ پارتی دیموكراتی كوردستان هیچ هاوكێشه‌یه‌كی سیاسیی له به‌غداو ناوچه‌كه دا نه‌ك هه‌ر سه‌ركه‌وتوو نه‌بێ ، به‌ڵكو بێ پارتی له هاوكێشه‌كه‌دا ، مه‌ترسی چاوه‌ڕوانكراویش بێته ئاراوه .
بۆیه‌پارتی كه له دوای( 12-5 ) یش ده‌چێته به‌غدا بۆ یه‌كپارچه‌یی و سه‌ربه‌خۆیی كوردستانه نه‌ك بۆپۆست وپایه.
چونكه تاپۆ و سه‌نه‌دی ریفڕاندۆمی سه‌رخۆیی كوردستانی له‌ده‌سته و پشت ئه‌ستوو ره به‌رێژه‌ی له 92% ی ده‌نگی خه‌ڵكی كوردستان بۆ سه‌ربه‌خۆیی .