غەدر لە مەسرور بارزانی مەكەن

غەدر لە مەسرور بارزانی مەكەن
لە فەیسبووك دەبینم، چەند گرتە ڤیدیۆییەك بڵاو دەكرێتەوە، بریتیە لە نیشاندانی گوتاری بەڕێز مەسرور بارزانی و لاهور تاڵەبانی، غەدرێكی گەورەیە لە كەسایەتی و پێگەی مەسرور بارزانی دەكرێت كەسایەتی جیاوازەكەی هاوشان دەكرێت لەگەڵ كەسایەتیكی تێكشكاو و پێگە بێ هێزەكەی ئەو كەسە.
مەسرور بارزانی لە پەروەردەیەكی نەتەوەیی و نیشتمانیدا قۆناغەكانی ژیانی بڕیوە و بووەتە سەركردەیەكی كامڵ لە بیركردنەوە و بڕیاردان و دوور لە هەڵچوون و ئاكاری نادروست، چۆن دەكرێت بەچ پێوەر و لە چ خانەیەكدا هاوشان دەكرێت لەگەڵ كەسێك خاوەن پەروەردەیەكی خیانەتكارانەیە!.
تۆی پارتی، یاخود هاووڵاتیەكی بێلایەن یا هەر لایەنێكی دیكەی، بە ویژدانەوە سەیری ئەو لایەنە راستیانە بكەن: بەهیچ هاوتاكردنێك ئەم دوو كەسایەتیە بەرامبەر ناكرێن.
مەسرور بارزانی لە رووی حزبییەوە، خاوەن پێگەیەكە و ئەو كەسی دیكەیش هات و هاواری لەپێناو گەیشتنە بۆ ئەوەی بگات بەو ئاستەی مەسرور بارزانی لە نێو حزبەكەی خۆیدا. مەسرور بارزانی بەرپرسی ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی كوردستانە و ئەو كەسەیش فەرمانبەری ئەو ئەنجوومەنە و بەڕێز بارزانییە. گوتاری نەرم و زمانی هێمن و پاراوی مەسرور بارزانی لە پێناو سەرخستنی ئیرادەی كوردستانیانە، ئێمە گوتاری ئەو كەسە هەڵچووەی سەرشاشەكان وەك پێشكەشكاری ئاهەنگ(عریف حفلە) تەماشا دەكەین.
ئەم غەدیرە مەكەن بە مێژوویەك دواتر هەست بە ئازار بكەین، خەڵكی هێندە چاوكراوە و گوێ كراوەیە هەڵسەنگاندن بكات و بڵێ: رەحمەت لەو پەرورەدەیی كەسایەتیەكی هێندە هێمن و بەڕێز و بەرزی پەروەردە كردووە، نەفرەتی میللەتیش رۆژانە دەچێت بۆ خەڵكانێك دەستیان لە فرۆشتنی خاكدا هەبووە و بە قیڕەقیڕ رووی خۆی بەسپێتی نیشان دەدات.
Top