ئەم فەرموودە و وتە بەنرخانە لەبیر نەکەن

ئەم فەرموودە و وتە بەنرخانە لەبیر نەکەن
کاک نەوشیروان مستەفا فرمووی: یەکێتی دز و گەندەڵە و دەیاندەینە دادگا و قوتی خەڵکیان لە قوڕگی دێنینەوە دەرێ، بێ ئەوەی بەڵێنەکەی بەرێتە سەر فەرموویەوە: لەگەڵ یەکێتی نیشتیمانی کوردستان کۆتایی بە بڕیاری تاکڕەوی سیاسی دێنین.
عەلی باپیر: ریفرادۆمی سەقەت، ئەو راستی فەمووە، چونکە وەک خۆی دەڵێ خوای گەورە و پێغەمبەر لە خەودا دەبینێ و رێنماییان لێوەردەگرێ، بەڵام ناکرێ ریفرادۆم و دەنگ و بڕیار و حەزو خواستی ٩٣% خەڵکی گەلێکی ژێردەستە و ستەملێکراو سەقەت بێ.
مەحمود رەزای ئامۆزای نەوشیروان مستەفا: پێشمەرگە عەرەبی ئەنفال کردووە.
یوسف محەمەد: ریفرادۆمچیەکان دەدەینە دادگا، خۆی داواکاری گشتی و بە یاسای عرووبە دادگاییان دەکات.
سەلیم شوشکەیی: لەگەڵ بزووتنەوەی گۆڕان پرۆژەیەکی هاوبەشمان هەیە کە لە بەغدا ریفرادۆمچیەکان بدەینە دادگا.
وشیار عەبدوڵا: ناسیۆنالیزمی توندڕەو و شەڕانی کورد بەرە هەڵدێرمان دەبات.
عەلی حەمە ساڵح و سۆران عومەر: بەرپرسێکی دانیشتووی سلێمانی نزیک لە پارتی، لە ئالمانیا و لەسەر دەریا (٣٦٠) شوقەی هەیە و پێشتان ناڵێین کێیە.
پاڤێڵ تاڵەبانی: لە کۆی (٥٠) ئەندامی سەرکردایەتی بۆ رێککەوتن لەگەڵ حەشدی شەعبی، واژۆی (٣٨) ئەندامم لایە.
لاهور شێخ جەنگی: لەگەڵ حەشدی شەعبی هیچ رێککەوتنێکمان نەبووە.
ئاراز شێخ جەنگی: بەو رێککەوتنە کەرکوکمان لە کارەسات پاراست.
وەستا رەسوڵ: لە شەڕدا نەشکاین، فیشەکمان لێبڕان، حەشدی شەعبی چەکی سووتێنەریان هەیە و تانکەکانیان هیچ چەکێک نایانبڕێ.
ئاسۆ مامەند: داوا دەکەین ئاوارەکان بگەڕێنەوە و کەرکوک ئارامە، ببوورن.. هەموو رۆژێکمان لە کەرکوک مردنێکە.
ئاڵا تاڵەبانی: کەرکوک شارێکی عێراقییە و گەڕایەوە باوەشی نیشتیمان، ئێمەی تاڵەبانی شیعەین و لە عەشیرەتی بەنی ئەسەدی عەرەبین.
کۆسرەت رەسوڵ: کاڵفامەکانی ناو یەکێتی کەرکوکیان فرۆشت.
مەلا بەختیار: هەرزە و فەیسبووک بازەکانی ناو یەکێتی خیانەتیان کرد.
شێخ جەعفەر: عادل موراد داوای لە نوری مالیکی کرد مووچە و بودجەی خەڵکی کوردستان ببڕێ.
نوری مالیکی: دکتۆر بەرهەم داوای لێکردم هێز بجووڵێنم.
حەیدەر عەبادی: سەرکردەی حزب و پەرلەمانتاری کورد زانیاریم دەدەنێ.
خزمانی بەغدا، بە کۆی دەنگ سوپاسی باڵێکی ناو یەکێتی دەکەین کە کەرکوکیان بۆ خاوەنە ئەسڵیەکەی گێڕایەوە.
Top