کاندید چۆن دەناسرێتەوە؟

کاندید چۆن دەناسرێتەوە؟
هەرکەسێک چوار پێنج مێرمنداڵ و هەرزەکاری بە دوای خۆی دان و دووکان بە دووکان گەڕاو زەردەخەنە لەسەر لێوانی بوو، بە توندی تەوقەی لەگەڵ کردی و دەستی گوشی و چەمایەوە، ئەوە بزانە کاندیدە و لە بەرەبابی عێراقچیەکانە و سواڵی دەنگ دەکات، دڵنیا بن لە بەغداش بۆ بەدەسهێنانی رەزامەندی فراکسیۆنە عرووبەچیەکان لەبەردەم حەنان فەتلاویەکان دەچەمێنەوە و خۆیان وەک پارێزەری یەکپارچەیی عێراق دەردەخەن، زۆریشمان دیتن چەمانەوە و بۆ بەدەستهێنانی متمانەی دوژمنان پێشمەرگەشیان بە ئەنفالچی ناوبرد، چونکە ئەوانەی بە تەمان بە ماستاو کردن و بەڵێنی درۆیین بچنە بەغدا، فێری چەمانەوەن و چەمانەوەیان بە شیرەوە خواردووە، تەنها ئەوانە ناچەمێنەوە کە بە بڕوای کوردایەتی دەچنە بەغدا و هەگبەی کارەساتەکانی مێژیان لە کۆڵ ناوە، لەم خوولەی ئەرلەماندا ئەو پەرلەمانتارانەشمان دیتن و ژمارەشیان زۆر نەبوون، بۆیە پێویستە دەنگدەر وریا بێ و بە چەمانەوەی ئێستایان بڕوا نەکات، چونکە کەسانی خاوەن هەڵوێست و کوردپەروەر بۆ دەنگ ناچەمێتەوە و تەنها لەبەردەم جوانی پێشمەرگە و خوێنی شەهید و خواستی سەربەخۆیی کوردستان دەچەمێنەوە، هەر کەسێکیش بۆ دەنگ نەچەمایەوە ئەوە بزانە پێشمەرگا ئاسا دەچێتە بەغدا و لە بەغداش لەبەردەم حەنان فەتلاویەکان ناچەمێتەوە.
Top