بزووتنەوەى گۆڕان و کۆمەڵی ئیسلامی شەڕی لەناوبردنی پیرۆزیەکانی مێژوو و هەراج کردنی دەستکەوتەکانی ئێستا و خۆزگەکانی داهاتوویان لە بەرنامەی و کاری سیاسی و حزبی خۆیاندا جێگیر کردووە، ئاخر ئەوەتا لە ترسی سەربەخۆیی کوردستان، خۆیان لە باوەشی ژێردەستەیی عرووبەدا دەشارنەوە، پێشمەرگەی رەمزی بەرگری لە بوون و مانەوەی کورد بە میلیشیا و ئەنفالچی ناودەبەن، دیموکراتی و ئازادی بیروڕیان لە پەلامار و جنێوفرۆشی و ئیرهابی فکریدا چڕ کردۆتەوە، سەربەخۆخوازان بە ناسیۆنالیزمی توندڕەو و شەڕانی ناو دەبەن، بۆ پاراستنی یەکپارچەیی خاکی عێراق دەنگ بە حەشدی شەعبی دەدەن, بۆ لەناوبردنی حکومەتی هەرێم و گێرانەوەی هەیمەنەی عرووبە بۆ کوردستان زانیاری دەدەنە عەبادی و داوای بەردەوامی مووچە بڕین دەکەن، ریفراندۆمچیەکان دەدەنە دادگای عرووبە و دەنگ و بڕیاری خەڵکی کوردستان بە سەقەت دەزانن، لە دەرەوەی بۆچوونە حزبیەکانی خۆیان خەتێکی راست و چەپ بەسەر هەموو جیاوازیەکاندا دێنن، داوای دادپەروەری سیاسی و کۆمەڵایەتی دەکەن و لەگەڵ شیعەش هاوڕان، ئاخر دادپەروری لای شیعە دەستناکەوێ، بەڕاستی ئەو دوو حزبە دوورن لە هەموو پیرۆزیەکان، بۆیە رقیان لە هەموو پیرۆزیەکانە و لەگەڵ دەستکەوتەکانیش هەڵناکەن.