باگشت ئامانجەکان لە پێناو جێبەجێکردنی مافە دەستوورییەکان و بەتایبەت گەرٍانەوەی کەرکووک بێ..

باگشت ئامانجەکان لە پێناو جێبەجێکردنی مافە دەستوورییەکان و بەتایبەت گەرٍانەوەی کەرکووک بێ..
ئامانجی سەرٍەنکی لە بەشداریکردن لە ھەڵبژاردنەکان بۆ ئەوەیە تا مافەزەوتکراوەکان لە دەسەڵاتدارانی بەغدا بستێێتەوە ،ئەگینا ھیچ متمانەیەکی نەبووە و نابێ ،چونکە ئەزموونەکانی رابردوومان تا بە ئەمڕۆ سەڵمێنەری ئەو واقیعەن کە ھەر کاتێ بەغدا بەھێز بووبێ ئەوا خۆی لە جێبەجێکردنی بەڵێن و مافەکانی کورد پاشگەز کردۆتەوە و پەشیمان بۆتەوە ، بۆیە بەشداری ئەمجارەی کورد ، دوایین ھەڵە تا بەغدا لە رێگە دەستوورەوە مافە کانی کورد مسۆگەر بکات . لەلایەکی ترەوە ھەموو ئەو ھێز و لایەنانەی کە مافی پیادەکردنیان پێدراوە و سیاسیەکانیان لە کێبرکێدان بۆ چوونە نێو پەرلەمانی عێراق، بەشێوەیەکی گشتی بانگەشە و پرۆگرامەکانیان خۆی لە چوارچێوەیەکی کلاسیک و تەقلیدا دەبینێتەوە و لەگەڵ بانگەشەی چەند خولی ڕابردوو جیاوزییەکی ئەوتۆی نییە و دواجار ھیچیان دەنگێکی جیاواز نابن، لەم نێوەندەدا پارتی وەکو ھێزی یەکەمی کوردستان بەشدارە لەو پرۆسەیە و وەکو پێشبینی دەکرێ دەنگ و سەنگی یەکەمی کوردستان بێت لە عێراقدا، ئەوەی پارتی لە تەواوی حزبەکانی دیکەی کوردستان جیادەکاتەوە، ئەوەی چوونەوەی پارتی بۆ بەغداد جیاوز دەکات، ئەوەیە کە پارتی بە بەرەی جوداخوازی و ھەڵگری پرۆژەی سەربەخۆیی کوردستان دادەنرێ و گەورەترین کاری ئەنجامداوە، ئەم جیاکارییە وا دەکات چاوێکی زیاتر لە سەر گەڕاندنەوەی پارتی ھەبێت بۆ بەغداد، بە ژمارەیەکی گەورەتر دابنرێت و حیسابی بۆ بکرێت، لەکاتێکدا کە ئەنجامی ریفراندۆم بە ئاوەڵایی ماوەتەوە و پارتیش وەکو ھێزی سەرەکی خوڵقێنەری ئەو پرۆسەیەیە و بەردەوامە لە جەختکردنەوە لەسەر مافە نەتەوەییەکانی کورد لە چوارچێوەی دەستوری عێراقدا. بۆیە چوونەوەی پارتی بۆ بەغدا، چوونێکی ئاسایی نابێت و دەبێت سەرجەم لایەنە عێراقییەکان بە حەزەرەوە مامەڵە لەگەڵ خۆی و ئەو بەرنامە نەتەوییە بکەن کە پارتی ھەڵگرێتی. ھەموو ئەمانە و لە پاڵیدا دەنگی خەڵکی کوردستان ھێزێکی زیاتر دەبەخشێت بە پارتی و دەبێتە ھێشوی دانوستانێکی سەرکەوتوو بۆ دوای ھەلبژاردن، بۆیە دەبێت خەڵکی کوردستان لە بەرامبەر بەغدای مەزھەبی سەنگێکی مەزن بە پارتی ببەخشن، تاکو بتوانێت داکۆکی لە مافە زەوتکراوەکانی کوردستانیان بکات، کە دواجار پارتی ئامانجی دەستەبەری مافی نەتەوەییە،بۆ گەیشتن بە ئامانجە گەورەکە و کەنارٍی دڵنییاییی..
دەبێ ئەو راستییە بزانین کە نەیارانی کورد لە ماوەی رابردوو تا بە ئەمرٍۆ زۆر ھەوڵیان دا تا پێگە و قەوارەی سیاسی ھەرێمی کوردستان لاواز بکەن یا گەر بتوانن بیرۆخێنن ،بەڵام ئیرادەی پۆڵایین گەلی کورد و سەرکردایەتییی پارتیی دیموکراتی کوردستان توانیی رووبەرووی ئەو پیلانگێرییەکان ببێتەوە .بارودۆخ و رووداوەکانی رابردوو تا بە ئەمرٍۆ وھەڵوێستی لایەنەکان لە پرۆسەی ریفراندۆم و خۆ بە خاوەن کردن لە گەلی کوردستان لە تەنگانەو لە ھەلومەرجی ناھەمواردا، بەوپەڕی متمانەوە دەڵێم ئەو لایەنەی کە پێویستە کوردستانیان دەنگ و متمانەی خۆیانی بدەنێ پارتی دیموکراتی کوردستانە، ھەمومان بینیمان کاتێک کوردستان کەوتە بەر ھەڕەشەو مەترسی تەنھا پارتی بوو، کە بەرگری کردو شەڕی مانەوەو پاراستنی ئەزمونی دیموکراسی ھەرێمی کوردستانی کرد، لە کاتێکدا کوردستان کەوتە ژێر گەمارۆی سیاسی و دیبلۆماسی، پارتی بوو، کە دەرگا داخراوەکانی کردەوەو کوردستانی لە گۆشەگیری ڕزگار کرد،ھەڵبژاردنی کوردانە ھەڵبژاردنی ئیرادەییانەی خەڵکی کوردستانە بەرامبەر بەو ناحەقی و ستەمەی لە خەڵکی کوردستان دەکرێت یاری کردن بە پیرۆزیەکانی خەڵکی کوردستان لەلایەن حکومەتی عێڕاق لە ئێستادا، میللەتی کورد لەوەتی ھەیە بۆ سەربەخۆیی و مافەڕەواکانی خەباتی کردووەوجەنگاوە لەوەتی ھەیە بناغەی شۆڕشگێری و خەباتی مەدەنیانەی کوردانە بووە ئەوەشی لەو ڕیگایەی لایداوە بەرنەفرەتی مێژوو دەکەون و دادگایی میللەت دادگایان دەکات، ھەڵبژاردنی کوردانە پێوەرێکە بۆ ئەوانەی دەیانەوێت لە ڕێبازی کوردانە بەردەوام بن خەباتی کوردانە نەگۆڕنەوە بە خەباتی بێگانە بە تایبەت لە کاتێکی ھەستیاری وەک ئێستا بەرامبەر بە حکومەتی عێڕاق ھەر ڕۆژە بیانوویەک بە ھەرێمی کوردستان دەگرێت،ھەڵبژاردنی کوردانە خەباتێکی مەدەنیانەوسیاسیانەی خەڵکی کوردستانە بۆ مافە زەوتکراوەکان و بۆ گەڕانەوەی قووتی خەڵکی و بۆ گەڕانەوەی مافە دەستووریەکانی خەڵکی کوردستان، ھەڵبژاردنی کوردانە، ھەوڵ و ھیمەت و دڵ و گیانی ھەموو تاکێکی خەڵکی کوردستانی دەوێت کە کوردانەومەردانە دەنگ بدەن و دەنگ ھەڵبڕن تاکو چیتر لەژێردەستی بێگانە نەمێننەوە سەربەخۆیانەوئازادانە لە خاکی خۆیان بژین. ھەڵبژاردنی کوردانە بۆ بەدەستھێنانی کورسی و سەروەت وسامان وپلەوپایەو سنگ دەڕپەڕین وگیرفان پڕکردن وکەس و لایەن وحیزب نیە ! ھەڵبژاردنی کوردانە بۆ مافی ڕەوایی خەڵکی کوردستانە و بۆ بە فیڕۆنەچوونی خوێنی شەھیدان و پاداشتی کەس وکاری ئەنفال بۆ نەھێشتنی یەکجارەکی ئەو زوڵم و زۆرەی لە خەڵکی ھەرێمی کوردستان دەکرێت. ھەڵبژاردنی کوردانە، ئەوانەن کە خوێنی کوردایەتی لە دەماریان نەوەستاوەوگیانی کوردایەتی زیندوو دەکەنەوە تێکەڵ بە ھیچ خوێنێکی بێگانە نەبووە، خەڵکی کوردستانیش دەنگ وپەنچەی خۆیان دەکەنە سەنگ و مەحەک بە ویژدانەوە چارەنوسی خۆیان و میللەتەکەیان دیاریدەکەن بە وەفاودڵسۆز دەبن بۆ شەھیدان وخەباتی چەندین ساڵە،لە پێناو گەرٍاندنەوەی مافەزەوتکراوەکان و جێبەجێیکردنی ماددەی ١٤٠ دەستووری بۆ گەرٍاندنەوەی کەرکووک و ناوچە کوردستانییە داگیراوەکان. گەلی کورد لە ماوەی چوار ساڵی رابردوو بە رێبەرایەتی پێشمەرگە ،سەرۆک مسعود بارزانیی.خاوەنیی گەورەتین شانازیی و دەستکەوتە ،یەکەم " تێکشکاندنی گەورەترین و درندەترین تیرۆریستی نێودەوڵەتی بەناوی "داعش"، تێکشکاندنی میلیشایی بەناوی حەشد و لە نارۆکدا " راھێنراویی فەلەستینی ،لوبنانی و ئێرانی ". ھەروەھا گەورەترین و مێژوویی ترین دەستکەوت کە ئەویش ئەنجامدانی پرۆسەی ریفراندۆمی سەربەخۆیی بە دەنگی نزیکەی ٩٣% دا .. ھەموو ئەو دەستکەوتانە پێمان دەڵێن ئێرادەی گەلی کورد بە رێبەرایەتی پارتی و سەرۆک بارزانیی وەک چیاییەکی بەرزی پۆڵایینە رووبەووی گشت پیلانگێری داگیرکەرانی کوردستان بۆتەوە ..
Top